ئەگەر چەکدارانی داعش موسوڵمان نین …. ؟

ئەگەر چەکدارانی داعش موسوڵمان نین …. ؟

بە بۆچوونی من، ئەگەر گروپ و پارتییەکان و رامیارانی ئیسلامی و نێوەندە جیهانییەکانی ئیسلام و یەك ،لیارد و نیو موسوڵمانی جیهان، داعش بە ئیسلامی نازانن ، دەبوو یەکەمین کەسانێك کە دژی داعش بجەنگن، مەلا و گروپ و پارتییە ئیسلامییەکان و موسوڵمانانی سوریە و عیراق بن، کە چەکهەڵگرن و بەر بە گروپێك بگرن، کە بە قسەی ئەوانی دیکە [گروپ و پارتییە ئیسلامییەکان] دژی ئیسلامن. هەروەها دەبوو لە هەنگاوی دووەمدا گشت نێوندە جیهانییەکان و گروپ و پارتییەکان و موسوڵمانای جیهان دژی داعش چەکهەڵگرن و بێنە سوریە و عیراق و لەنێویان بەرن، چونکە ئەوان بەناوی ئیسلامەوە مەسیحی و ئێزیدییەکان جینۆساید دەکەن و هێڕش دەکەن سەر شیعە و کوردان!

ئەگەر موسوڵمانەکان و گروپە ئیسلامییەکان ئەو کارە ئایینییەیان بۆ خواکەیان ئەنجامبدایە، ئەوا بیانووش بۆ هاتنی سەربازانی دەوڵەتی ئەمەریکا و چەکفرۆشی دەوڵەتانی دیکە نەدەمایەوە! بەڵام بەپێچەوانەی پاگەندە و پاساوی موسوڵمانان و گروپە ئیسلامییەکانەوە، ئەوە دەوڵەتی سعودیە بە پارەی حاجیانی کورد و ئەوە حکومەتی ئیسلامی تورکیە کە بە پارە و چەك و پۆشاك و ڕاهێنان هێزەکانی داعش لە سەرتاسەری دونیا کۆدەکەنەوە و بەریاندەدەن گیانی خەڵکی سوریە و عیراق، ئەوە بێدەنگەکردن و چاونووقاندنی موسوڵمانانی جیهان و لە پێش هەمووانەوە موسوڵمانای کوردە، کە چەکدارانی داعش بۆ مرۆڤکوژی هاندەدەن!

تکایە هەر دۆستێکی موسوڵمان کە لەم بارەوە بۆچوونێکی دیکەی هەیە، یا بە بەڵگە دەتوانێت بۆ ئێمە هاوبەشی گروپە ئیسلامییەکان و موسوڵمانانی جیهان لەپێش هەموویانەوە گروپە ئیسلامییەکان و موسوڵمانانی هەرێمی کوردستان، ڕەتبکاتەوە، با ڕەخنەمان لێبگرێت و بەرچاومان ڕۆشنبکاتەوە ..

لێدوانێک بنووسە

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.