Monthly Archives: شوبات 2014

راستییەكەی ئەگەر وردبینەوە و خۆمان لە خۆشباوەڕیی بەس سیستەمە قوچكەییەكە و ئەو شتانەی كە پارێزگارییان لێدەكات، ڕزگاربكەین، ئەوا زۆر ئاسان ھەر بەو ئەنجامە دەگەین كە پرسیارەكەی تۆ پەردەی لەسەر لاداوە …. بەلام با پێكەوە لە خۆمان بپرسین، ئەگەر رامیارییكردن و پارلەمانتارییكردن و دەسەلاتداربوون، خزمەتكردن بووایە بە خەڵكی بێدەسەڵات و بەرھەمھێنەر و زەحمەتكێش، ئایا ئەوانەی كە ئێستا پاگەندەی نوێنەرایەتی و خزمەتكردن و دڵسۆزی خەڵك دەكەن، ئامادەدەبوون لە مالێش بێنەدەر ؟ ئامادەدەبوون دوو ڕستە بدوێن ؟ ئامادەدەبوون ئامادەی كۆبوونەوە پارتیی و پارلەمانییەكان بن ؟ ئامادەدەبوون تەلەفزیۆنەكەیان بخەنە سەر كاناڵێك كە باسی دەسەڵات و ڕامیاریی و پارلەمانتارییكردنی بكردایە ؟؟؟؟ بە بۆچوونی من چيند سەدەیە، كە دەنگدەران بەو سەەنجامە گەییشتوون، بەڵام ڕاھاتن بە ناچالاكبوون و نادەربەستبوون و پاشڕەوبوون، ئاوای لێكردووین، كە پاش بەدەستھێنانی وەڵامە ئەزموونییەكە، بگەرێینەوە سەر ھەمان باری ڕاھاتنی خۆشباوەڕیی بوەی ئەگەری ئەوە ھەیە، كە بەلێندری تازە، سەرۆك و نوێنەری باش بێت. ئەم گەمە بێزراوە ھەرئاوا دەمێنێتەوە، تا ئەو كاتەی كە خاڵیكی گەورە لە كۆتاییەكەیدا دادەنێین و دەكەوینە خۆگۆڕین و لە گۆڕینی شێوازی بیركردنەوە و شێوازی ژیان و شێوازی بڕیاردان و جێبەجێكردنمانەوە، كۆمەڵگە و سیستەمە نامرۆییەكەی دەگۆڕین

Advertisements

سەرنجەكەت، زۆر بەلامەوە سەرنجڕاكێش بوو، ئەگەر بكرێت، بە دوورودرێژی بەراوردكێك لەنێوان ئەو دوو شتەدا، كە خۆت مەبەستن، بكەیت و لەیەكچوونەكان و پشبنەمایان بخەیتەڕوو، زۆر گرنگ و بەسوود دەبێت ، من بۆ خۆم لە بەسوودبوونی دڵنیام و لەوانەشە گفتوگۆیەكەی كراوە و تێر و تەسەل لەتەك خۆیدا ھەڵخڕێنێ … بە بۆچوونی من ئەگەر ئەوەندە خاڵی ھاوبەش لەنێوان سۆشیالیستە ئازادیخوازەكان و خۆ بە سۆشیالیستزانە دەسەڵاتخوازەكان ھەبێت، یا ئەوەتا ئازادیخوازەكان لە بنەمای ھزریی خۆیان لایانداوە، یا ئەوەتا دەسەڵاتخوازەكان بەرەو ئازادیخوازی ملیانناوە؟!

لەوە دەچێت، كەس ئارەزووی لە شۆڕش نەبێت، ئاوا قسەكردن لە بارەیەوە بۆ خۆ بەسۆشیالیستزانەكان گرنگی نەماوە ؟

دەستپێك دەستخۆشی لە كردنەوەی ئەم گروپە دەكەم، پاشان ھیوادارم كە بەو پەڕی ئارامی و لێبووردەیی و ڕێزگرتن لە یەكدی و وەڵامدانەوە بە بەڵگە و بەگیانی گفتوگۆ لەپێناو زانیاریی گۆڕینەوە و ڕۆشنكردنەوەی ناڕۆشنییەكانمان، لەتەك یەكدا بدوێن و وەڵامبدەینەوە و ڕەخنەبگرین، ڕەخنەی توندو رادیكال لە بۆچوونەكان بگرین، ھاوكات بتوانین ڕێز لە یەكدی بگرین و كەسایەتی یەكدی نەكەینە پانتایی تۆڵەسەندنەو

تا كاتێك كە بەرامبەر ئەو شوناس و ھەستە دەستكردانەی كە لە ھۆشی ئێمەدا جاندوویانە ھەستەوەرنەبین، ھەر ەھست بە ھاونەتەوەیی چەوسێنەرانی خۆمان دەكەن

دەكرێت ئەوە وابێت، چونكە زۆر ئاساییە پارتیش وەك ھەر پارتێك و وەك ھەر دەستەبژێرێكی ڕامیاریی ھەوڵی قۆرخكردن و پاوانكردنی شتەكان بۆ خۆی بدات، وەك دەزانین ھەموو گروپێكی رامیاریی لەپێناو بەدەستھێنانی دەسەڵات و پێگەی ئابووریی و بەھرەمەندبوون لە مشەخۆریی چیدەكرێت، بڕواناكەم لەو بڕوایەدا بن، كە كەسانی ڕامیاریی و پارتەكان بە ئامانجی خزمەتی خەڵكی ئاسایی ئەوەندە خۆیان ماندووبكەن… لەبەرئەوە پێمخۆشبوو بزانم، ئەگەر پارتی یا ئنك یا نەوشیروانییەكان یا ئیسلامییەكان ھەر كامیان سەروەربن، چی لە ژیانی ئێمە دەگۆرێت، چی لە ژیردەستەیی و نەھامەتییەكانمان دەگۆڕێت ؟

بە بڕوای من جیاوازی هەیە لە نێوان ئەم هێزانە. سەیری هەولێرو دهۆك بکە لە لایەك و سەیری ناوچەی سلێمانیش بکە. جیاوازی هەیە لە نێوان پارتی و یەکێتی و هەروەها چونییەتی بەڕێوەبردنی ناوچەی ژێر دەسەڵاتیان. ڕاستە فاکتەری تریش هەیە بۆ دروست بوونی ئەو جیاوازییە. بەڵام وانییە بڵێیت ژیانی ئێمە ناگۆڕێت. ئیسلامییەکان بچنە سەر دەسەڵات شەریعە جێبەجێ دەکەن. گۆڕان بچێت ئازادییەکان زیاتر دەخنکێنرێ هەروەها بەهەموو شێوەیەك شەقام ئارام ڕادەگرێت.

ئەوە جیاوازی ھوشیاریی و ئەزموونگەریی خەباتی ژێردەستانی ھێزەكانە، كە ئەو جیاوازییە ڕواڵەتییەی بە ینك بەخشێوە، ئەمەش پێشینەی پرۆسێسێكی مێژووی ھەیە … با نموونەیەكی زیندوو لە سی ساڵی ڕابوردوودا بخوێنینەوە، كاتیك كە حزب اللە لە ئێران بەپێی میكانیزمەكانی ھەڵبژاردنی پارلەمانی بوو بە دەسەڵات و كۆماری ئیسلامی ئێرانی پێكھێنا، تا ساڵی ١٩٨٢ كە بەرەنگاری خەڵكی بەتەواوی لە باكوور و بلوجستان و عەرەبستان و ئازەربایجان و كوردستان، تیكنەشكاندبوو، نەیتوانی ئازادییە بەدەستھاتووەكانی لە كۆمەڵگەدا یەك شەو و ڕۆژە بپێچێتەوە، بەڵام لەو ساڵە بەدواوە بە كۆمەكی جەنگی عیراق – ئێران و ئابڵۆقە ئابوورییەكانی خۆراوا، توانی تا چەند ساڵ لەمەوبەر ئێران بكاتە زیندانێكی گەورە و تەنانەت دەركەوتنی تاڵە پرچی ژنێك لەتەك شەلاق ڕووبەڕوودەبووەوە، ئەم بارە بەرەنگاریی خۆی بەرھەمھێنا و دە سالێك دەبێت، كە سەرپۆش تەنیا وەك كلیتەیەك بە سەری ژنانی ئازادەوە ماوەتەوە و لە میدیاكاندا ژنانی ئێرانی لەنێو ماڵەكانیاندا بەبێ سەرپۆش دەردەكەون و لە شەقامەكاندا وەك ناڕەزایەتی وێنەی بە كۆمەڵی بێ سەرپۆش دەگرن و تەنانەت لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەكانی خودی ئێرانیشدا ئەو گۆڕانە چەندایەتی و چۆنایەتییە دروستبووە و ئیدی ئەو كۆمارە ئیسلامییە نەماوە، كە ژنانی لەسەر نەپۆشینی مەقنەعە شەلاق و زیندان و لەسێدارەدەدا. ئا ئەمە ھۆكاری كراوەی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ینك و بە دڵنیاییەوە سەرانی ینك ئاواتەخوازن كە دەسەڵاتداری ناوچەی بلە و بەرزان بوونایە، تاوەكو بەبێ سەرئێشە چەكمەی ئاسنینیان بەسەر سەری ناڕازییانەوە سەما بكات … بەڕێزم، بێجگە لەو ھۆكارەی سەرەوە، ئەوەی ئەو بارەی راگرتووە و جیاوازییەكی ڕوالەتی پێبەخشیوە، ئەمانەن؛ یەكەم پابەندیی ناوچەگەریی، دووەم خۆشباوەڕیی ئایینی، سێیەم گەندەڵكردنی مۆڕاڵ و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لە ڕێگەی دەمچەوكردنەوە، كە ھەموو ئەمانە كارایی خۆیان لەسەر ھوشیاریی خەڵك و ڕێژەی ئەو ھوشیارییە بەپێی پابەندبوونی خەڵكی ناوچەكان، داناوە.

ھاونەتەوەبوون ؛ پارێزگاری و خۆبەكوشتدان ئەركی ئێمەی نەدارە، سەروەری و مشەخۆری و بەھرەمەندبوون لە سامان و داھاتی نیشتمان، بەشی دەسەڵاتداران و داراكان !

زۆرینەی كورد لەبەردەم سندوقی دەبەنگكردن [تەلەفزیۆن]دا بە دەمی داچەقاو و چاوی ئەبڵەقەوە سڵاوات لە جەنجاڵی بازاردەدات

خۆزگە زۆرینەی مرۆڤەكان توانانی گەرانەوەیان بۆ ئاژەلیتی ھەبووایە، ئەوا نە كارخانەی چەكسازیمان پیویست دەبوو، نە سەرۆك و پارت و دەوڵەتی باش دەبوونە خەونی مرۆڤە دەبەنگكراوەكان .

دارا ھەر دارێكی دیت، لە بنەوە را بڕی !