سارا بکوژی کاریلەکەی من



هەژێ
٣٠ی جولای ٢٠٢٠

No photo description available.


ئاخۆ لە تۆ تاوانبارتر هەبێ
ئەگەر تۆ نەبای و
پلانی قوربانیکردنی سمە
بۆ ئا-برا دانەڕشتایە
ئێستا مەڕە زەردی من
ئێستا کاریلە چاری من
ئێستا گۆلکە خورماییلەی من
ئێستا مانگا بەڵح
لەبەردەم شمشێری یەزدانی تووڕە
لە خەیاڵی تیژ و کولبوونی چەقۆ
تووشی دڵەڕاوکێ نەدەبوون
دڵەڕاوکێ و پەشێوییەک
کە هۆکاری دڕندەیی مرۆڤەکانی
چاخی بیست و یەکە

† † † † †

تۆ ئەی برای سارا
تکایە بە هەسانی زانست
قەمەی قەسابان تیژمەکە
تۆ ئەی خوشکی سارا
تکایە سادیزمی ڕەحەتنەبوونت
بە خوێنی کاریلەکەی من دامەمرکێنە
تۆ ئەی پیری ئاخر شەڕ
ئەگەر بۆ برژاندنی گۆشت زۆر شەیدای
ڕانی کچی کوڕەکەت ببڕە
ملەقۆتەی کوڕی کچەکەت وردکە
لەسەر سکڵی سادیزمی ئایینەکەت دابنێ و
لەتەک پڕبوونی وڕگی گورگانەت
بە سمێڵی ئا-برای خۆت دەستێک بهێنە

† † † † †

بەڵام لەبیرنەکەیت
ئەم شەو .. سبەی شەو
کە بە هاوار و گریانی
سمەی هاجەر و
کاریلەکەی من و
گۆلکەکەی پوورە بەگیج
لە شیرین خەو داچڵەکای
لەبۆ دڕندەیی پیخەمبەران و
ئاڵۆشی سادیستانەی یەزدان
سڵاوات بڵێ و
لە خۆشی گۆشتی برژاو
سمتی سارا بەر شەپازلان بدە
تاکو ئەویش
لە پەژارەی هاجەر چێژ بەرێ