Category Archives: نامە و پەیام – Name û peyam

پشتیوانی بۆ کردنەوەی فەیسبووکەکەی خۆم (ھەژێن)

“ئەگەر ھاوڕێ پشتیوانی ھاوڕێ بێت، مەگەر بەڵا لەلای فەیسبووک بێت ”
—————————————————————–

ھاوڕێیان، دۆستانی ئازیز سڵاو و خۆشەویستی،

دونیایەک سوپاسگوزاریی بۆ پشتیوانی ئێوەی ئازیز بۆ کردنەوەی ئەکاونتەکەی من، ھەر ئێستا کرایەوە و جارێکی دیکە درووستی پەندەکەی پێشینان سەلمێندرایەوە :

“ئەگەر ھاوڕێ پشتیوانی ھاوڕێ بێت، مەگەر بەڵا لەلای فەیسبووک بێت ”

جارێکی دیکە ڕێپۆرتکەران ڕسوابوون و ھەڵمەتەکەیان بۆ بلۆککردنی ئەکاونتەکەی من پووچەڵکرایەوە و بێجگە لە شەرمەزاری ھیچی دیکەیان بەرنەکەوت؛ ئەوەش ئەزموونی سەراپای مێژووە، کە ھەردەم بەشی بەکرێگیراوان و سیخوڕان و چڵکاوخۆرانی سەرمایەداران و سەروەران، تەنیا ڕسواییان بۆ دەمێنێتەوە!

ھەزاران جار سوپاس بۆ ئیوەی ئازیز
زۆر زۆر شەرمەزارم، کە بووم بە ھۆی خەریککردن و ئەرککێشانی ئێوە و داگیرکردنی ھەندیك لە کاتی خۆتان و ھاوسەر و منداڵانتان

ھاوڕێتان
ھەژێن قەرەج

تێبینی : ئەگەر ھەر کات ئەکاونتەکەم لە فەیسبووک دیارنەما، تکایە لەسەر ئەو لینکە کلیکبکە، چونکە زۆر کلیککردن و بەردەوام کلیککردنی لینکی ئەکاونتەکە، تەنیا ڕێگەیەکە بۆ ناچارکردنی سەرپەرشتیکارانی کۆمپانیای بازرگانیی فەیسبووک

https://www.facebook.com/hejen.pize

 

——————————————————————————————

وەك ئاگادارن، ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ ئەکاونتی کەسیی/ تایبەتیی من http://www.facebook.com/hejen.pize بە دەنگۆدانی کەسانی لایەنگری دەسەڵات و لایەنگرانی پارتییایەتی لەلایەن سەرپەڕشتیکارانی فەیسبووك ڕاگیرابوو، ھەر ئێستا ٦ی مارچی ٢٠١٨ جارێکی دیکە بە ھەمان شێوە بە ھۆی ڕێپۆرتکردنی دیکتاتۆرییخوازان، جارێکی دیکە ئەکاونتەکەی لەلایەن سەرپەرشتیکارانی فەیسبووک بلۆککرایەوە.

ئەگەر تۆی ئازیز خوازیاری ڕزگاربوون و دەرکەوتنەوەی ئەکاونتەکەی من هەیت و خۆت بە داکۆکاری ئازادی دەربڕین دەزانیت و پشتیوانی کۆمەڵایەتیی بە تاقە هێز بۆ بەرەنگاریکردنی ملهوڕیی سەروەران دەزانێت، من (هەژێن پیزە) پێویستم بە پشتیوانی و واژۆکردنی تۆی دڵسۆز لەم لینکەی خوارەوە هەیە : https://www.facebook.com/hejen.pize

 

Advertisements

نامەیەكی کراوە بۆ هاوڕێیانی سەکۆی ئەنارکیستان*

ھەژێن پیزە قەرەچ

١ی دێسەمبەری ٢٠١٦

وەك دەزانن نزیکەی شازدە ساڵە لە یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ڕۆشنبیری دالیان** و دواتر لە بلاگی سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان*** و پاشان لە سایتی چەند زمانەی ئەنارکیستان**** و دوا جار لە سایتی ئەنارکیستانی کوردی-زمان***** و ھەر ئاوا لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان****** بە تەواوی ئەو ساڵانە تەواوی وزە و توانای خۆمان بۆ سێ شت تەرخانکردووە:

یەکەم : بەدرۆخستنەوەی ئەو ناو و ناتۆرانەی لە ماوەی دوو سەدەی ڕابوردوو بەتایبەت سەدەی بیستەم، کە بۆ ھزر و بزاڤی ئەنارکیستی ھەڵبەستراون و ڕەتدانەوەی ئەو لاساییکردنەوە دەروێشانەیە لە کوردستان و ناوچەکە … .

دووەم : ئاشناکردنی خوێنەری کورد بە بنەماکانی ھزری ئەنارکیستی و مێژووی بزووتنەوەکە  بە وەرگێرانی دەقە کلاسیکەکان و ھەر ئاوا نووسین و ڕەخنەگرتن لەبەر ڕۆشنایی بنەما ھزرییەکانی ئەنارکیزم … .

سێیەم: خوێندنەوە و ھەڵوێستوەرگرتن لەسەر ڕوداوەکانی جیھان و ناوچەکە و ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، لەبەر ڕۆشنایی تێگەییشتنی ھەر یەکە لە ئێمە لە هزری ئەنارکیزم و کۆمەڵی ئەنارکی  … .

ئەم ڕۆژ بە شانازییەوە دەتوانین وردە وردە دەرکەوتنی بەرەنجامی تێکۆشانی نەپساوەی (سەکۆی ئەنارکیستان) ببینین و دەتوانین ئەم ڕۆژ پاش شازدە ساڵ کۆششکردن و ماندوونەناسین، لێرە لەوێ دەرکەوتنی دەنگ و دەستە و ھەوڵە ئەنارکیستییەکان بەدیبکەین، کە وزە و ھیوا بە ئێمە دەبەخشین و ئەوەندەی دیکە بڕوای ئێمە بە دروستی بیرکردنەوە و دیتن و ئەنجامبەخشیی کار و چالاکیمان بەھێزتردەکات.

شازدە ساڵ لەمەوبەر کاتێك ئێمە بڕیارماندا دژی ھەموو جۆرەکانی سەروەری چینایەتیی، ڕەگەزیی و نەژادیی و ئایینیی و ھەڵاواردن و ستەمکاریی و بەھرەکێشیی تێبکۆشین، ئەناکیزم/ ئەنارشیزم جنێوی ڕامیاریی بوون بەتایبەت لەنێو گروپ و پارتییە چەپەکان و ھەرگیز خۆمان چاوەڕێنەبووین ئاوا بەزوویی بەرەنجامی چالاکی ڕۆشنگەرانەی دەستەیەکی بچووکی وەك ئێمە بەزووی لەنێو کۆمەڵ ڕەنگبداتەوە و تەنانەت لەنێو ڕیزی ئەندامانی پارتییەکان و گروپە دەسەڵاتخوازەکان بیرۆکەی ڕێکخستنی ئاسۆیی و سەرپەڕشتیکردن و ڕابەریی بە کۆمەڵ و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و زۆر شتی دیکە سەرھەڵبدەن و ببنە دروستکەری مشتومڕ و زۆر شتی دیکە  … .

ئێستا پاش شازدە ساڵ وەك دەبینین لە ناوچەکە و ھەرێمی کوردستانش کۆڕ و کۆمەڵی ئازادیخواز/ ئەنارکی لە دەرکەوتن و پەرەسەندان و لەنێو خوێنەرانی کوردی-زمان بەتایبەت لاوان کەسانێکی زۆر ھەن، کە لە دوای سەرچاوە ھزرییەکانی ئەنارکیزم دەگەڕێن و ھاوکاتیش ئەوە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوو ھەم دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان و ھەم پارتیی و گروپە دەسەڵاتخوازە ئۆپۆزسیۆنەکان بە ھەموو شێوەیەك کاردانەوەی ھەراسانبوونیان نیشانداوە و ھەوڵی کپکردن و بەرگرتنی دەنگی ئەنارکیستییان داوە و ھەموو ڕێگەیەکیان گرتووەتە بەر.

ئەمانە ھەموو نیشانە و کاردانەوەن بە کارایی سەرھەڵدانی ئاوا بزووتنەوەیەك کە دژی ھەموو جۆرە سەروەرییەكە، دژی ھەموو جۆرە پێکھاتە و ڕێکخستنێکی نێوەندگەرا و قووچکەییە، دژی ھەموو ھەڵاواردن و سووکایەتییەكە، دژی ھەموو جۆرە بەھرەکێشییەكە، دژی ھەموو جۆرە بەرتەریدانێکە بە دەستەبژێرەکان و کۆمەڵی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر لەسەر بنەمای یەکگرتن و ھاوپشتی و ھەروەزیی کۆمەڵایەتیی و پشتبەستن بە ڕێکخستنی سەربەخۆی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی و تێکۆشانی ڕاستەوخۆی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی و یەکگرتنەوەی ئازادانەی خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵە ئۆتۆنۆمەکان لەسەر بنەمای فێدرالیزمی نادەوڵەتی ئامانجی بووە. ھەر ئاوا ھاوکاتی ئەوەش بە ھەموو جۆرێك ئەم ھەوڵە دژایەتیکراوە و ھەرچەندە سەرەتا بە ناونەبردنی و کەم نیشاندان و نەبوو-نیشاندانی دژایەتیکراوە، بەڵام ئێستا کە خەریکە دەبێتە کەتواری نکۆڵیھەڵنەگری کۆمەڵ و بەخێرایی بنەما ھزرییەکان و بۆچوونەکانی ئەنارکیزم لەنێو کۆمەڵ بڵاودەبنەوە و خەریکە تێگەییشتنی ھەڵەی ڕابوردوو ئاوەژوودەبێتەوە و ھۆگرانی ئەنارکیزم لە زیادبووندان و بنەماکانی هزری ئەنارکیستی کارایی دادەنێن.

بە بۆچوونی من، ئەم ساتە و لەم بارەدا ئەرکی ئێمە زیاتر و  بەربڵاوتر دەبێت و ڕەوت و بزووتنەوەی ئەنارکیستی لە ناوچەکە بەتایبەت لە ھەرێمی کوردستان وەك ھەموو ڕەوت و بزووتنەوە تازەکانی ڕابوردوو لەبەردەم مەترسی کنەکردنی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازاندایە، ھەر ئاوا کە پێشتر دەسەڵاتداران بەرانبەر ڕەوت و بزووتنەوە تازەکانی کۆمەڵ کاردانەوەی ئاوایان نیشانداوە و ھەوڵیانداوە ھەر بە ناوی خودی ڕەوت و بزووتنەوە تازەکان دژ بسازن، تاکو ھۆگران و شەیدایان و لایەنگرانی ڕەوت و بزووتنەوە تازەکان بەلارێدابەرن و بە پرۆسێسێکی دریژماوە دەستەمۆیانبکەنەوە و ئەوان لە ئەگەری گۆڕانی شۆڕشگێڕانە نائومیدبکەن. لەو بارەوە بەرانبەر ڕەوت و بزووتنەوەی کۆمونیستی و لیبرال ئەو تاکتیکە سەرلێشێوێنەرانە گیراونەتەبەر و ئێستاش بەرانبەر ڕەوت و بزووتنەوەی ئەنارکیستی ئەگەری ئەوە ھەیە، کە ئەو کاردانەوانە تەنیا وەك دژایەتی ڕاستەوخۆ نەبن، بەڵکو دەکرێت بە دروستکردنی دەستە و گروپی فریودەر بەناوی خودی ئەناکیزم بێت و ھەوڵبدەن لەژێر ناوی ئەنارکیزم دژ و لێدەر دروستبکەن و بخەنەگەڕ. هەرچەندە دڵخۆشانە ئەو کەلێن  و زەمینانەی [دەسەڵاتخوازیی، ناوبانگخوازیی و ڕێکخستنی قووچکەیی و نێوەندگەرا و ھەبوونی ڕابەر و سەرۆك و قسەکەر]، کە دەسەڵات توانیویەتی لەوانەوە کنەبکاتە نێو بزووتنەوەکانی پێشتر، لەنێو ھزر و بیرکردنەوە و بۆچوونی ئەنارکیستی بوونیان نییە. بەڵام ئەوە ھێشتا دڵنیاکەری تەواو نییە و ھێشتا لە ھەرێمێك کە بۆ زۆرینە بنەما ھزرییەکان و مێژوو و ئەزموونەکانی ئەنارکیزم ناسراو نین، ئەگەری ئەوە ھەیە، بلوێت کەسانێك یان گروپێك لە پانتایی نائاگاداریی کەسانی ناڕازی و گۆڕانخواز لەبارەی بنەما ھزرییەکان و مێژوو و ئەزموونەکانی ئەنارکیزم، خۆیان بکەنە دایك و باوکی ئەنارکیزم و جۆرێك لە ئۆتۆریتەگەریی/دەسەڵاتگەریی و پاوانگەریی شارداوە بەسەر ھۆگران و شەیدایانی نائاگای ھزری ئەنارکیستی بسەپێنن و لەژێر دێوجامەی ئەنارکیزم کایە چەپەڵە ڕامیارییەکانی خۆیان پەرەپێبدەن.

لەسەر بنەمای ئەو دیتنە، من بەو سەرەنجامە گەییشتووم، کە لەمەودوا پێویستە ئەرك و گرنگیدانی ئێمە لە سێ ئەرکەکەی دەستپێك نەوەستن و واوەتر لەوە پێداچوونەوەی بۆچوون و تێڕوانینەکانی خۆمان بکەین و ھەم سەرنج و ڕەخنەی دەرکەوتنە تازەکان بکەین. بە بۆچوونی من، گرنگی ئەم ئەرکە لەوەدایە، ئەو بۆشاییانە پڕبکەینەوە، کە دەکرێت دەسەڵاتداران و دەربارانی دەسەڵات لەوێوە کنەبکەن. لەو بارەوە من وەك ھەنگاوی یەکەم ھەوڵدەدەم سەردەمێکی دیاریکراوی چەند مانگە بۆ پێداچوونەوە و خوێندنەوەی بۆچوون و تێروانینی خۆمان بکەم و ھیوادارم ھەر ئاوا ئێوەش ھاوڕێیانی ئەنارکیست لە ھەر کوێ ھەن، ئەوەی بە گرنگی دەبینن و دەزانن سەرنجیبدەنێ و لەسەری کاربکەن و ڕەخنە بکەنە لەمپەرێك بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھەوڵێکی دژ و دژەخونگەر، بە بۆچوونی من ئەوەش تەنیا بەوە دەکرێت، کە ئێمە لایەنگرانی تازەی ئەنارکیزم لەوە ئاگاداربکەینەوە، کە ئەنارکیزم پێش ئەوەی ڕەتکردنەوەی دەوڵەت و پارتیایەتی و ڕێکخستن و پێکھاتەی قووچکەیی و نێوەندگەرا بێت، ڕەتکەرەوەی ناوبانگخوازیی و دەستەگەریی و دەستەبژێریی و دەسەڵاتخوازیی ھەر کەسێکە بە ھەر ناوێکەوە بێت، ئەنارکیزم دایك و باوك و مامۆستای نییە و ھەر کەس ئاوا ھەوڵ و پاگەندەیەك بکات، بەبێ گۆمان یان لە بنەما ھزرییەکانی ئەنارکیزم تێنەگەییشتووە، یان ئامانجدارانە دەخوازێت دەرکەوتنی تازەکی ھزری ئەنارکیزم لەنێو ناوچەکە و کۆمەڵی ھەرێمی کوردستان بکاتە دێوجامەیەك بۆ گەییشتن بە ئامانجە کەسییەکانی خۆی یان بۆ خزمەتکردن بە پلانی پارتیی و لایەنێکی دەسەڵاتدار.

ھاوڕێیان ھەڵبەتە ئەم دیتنەی من بەو واتایە نییە، کە ئێمە ھەموو شتێك بەلابخەین و تەنیا خەریکی ڕەخنەگرتن لە خۆمان بین و کۆمەڵ و ناڕەزایەتییەکان لەبیربکەین. نەخێر، بەپێچەوانەوە، ئەم سەردەمە کە ناڕەزایەتییە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان فراوانتردەبن و دەبنە دیاردەی ھەر ڕۆژە، کارکردن لەسەر ڕێکخستن و پاگەندەکردنی ڕێکخستنی ئاسۆیی و چالاکی ڕاستەوخۆ و گرنگی گروپە خۆجێییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان و بانگەوازکردنی مانگرتنی گشتی و سەرتاسەری و تێکۆشانی نافەرانی سڤیلیست (مەدەنی) و بەرەنگاریکردنی پلانی تایبەتیکردنەوەی کەرتی پەروەردە و خوێندن و تەندروستی و هەر ئاوا ڕۆشنگەرییکردن لەبارەی دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و خۆبەڕێوەبەریی سەربەخۆ/ئۆتۆنۆم و نانێوەندییکردنەوەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵ، پێداویستی و ئەرکی سەرەکی ئەم قۆناخەی خەباتی ئێمەن و ئەگەر بیرۆکەی کۆبوونەوە گشتییەکان و گروپە خۆجێییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان و کۆمەڵایەتییکردنەوەی کەرتەکان و ڕزگارکردنی پەروەردە و خوێندن لە دەسەڵاتگەرایی دەوڵەت و پارتییەکان و کۆمپانییەکان و بەرەنگارییکردنی ڕەوتی نەزمی نوێی بازار (نیئۆلۆبرالیزم)، نەبنە ئامانج و دروشم و داخوازیی دەستبەجێ و ھەموو ساتەکی ئێمە، بەدڵنیاییەوە ڕەوت و بزووتنەوەی ئەنارکیستیش وەك ڕەوت و بزووتنەوەکانی پێشووتر دەکەونە کەناری کۆمەڵ و دەبنە دەستەیەکی ئایننگەرا و ئایدیۆلۆجیی و سەرەنجام دوکان و کۆمپانییەك بۆ قازانجی چەند کەسێك.

بە کوردی و بە کورتی، بە دیتن و بە گوێرەی ئەزموونگەریی من، ئەنارکیزم و بنەما ئەزموونیی و ھزرییەکانی بزووتنەوە و شۆرڕشی ئەنارکیستی بریتیین لە خۆھوشیاریی شۆڕشگێرانەی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی سەربەخۆی جەماوەریی و کۆمەڵایەتی، ڕێکخستنی ئاسۆیی و نانێوەندیی جەماوەریی و کۆمەڵایەتی، بزووتنەوە و بەرخودانی کۆمەڵایەتی، ڕاپەڕینی جەماوەریی و کۆمەڵایەتی، گۆڕانی کۆمەڵایەتیی و سیستەم و خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵایەتیی پشتبەستوو بە هەرەوەزی و پشتیوانی کۆمەڵایەتیی بۆ گەییشتن بە ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی. بە واتایەکی دیکە بەرەنگاریکردنی هەر هەوڵ و ڕێکخستن و سیستەمێکی ڕامیاریی و ئایدیۆلۆجی، لە سەرووی هەموویانەوە دەستەبژێرگەریی، دەستەگەریی، پارتیایەتی، دەوڵەت نەتەوە، دەسەڵاتداریی ئایینی و نەزمی نوێی بازار.

———————————————–

* ئامانج لە نووسینی ئەم نامەیە، نە ئامۆژگاریکردن و نە ڕێنوێنیکردنە، بەڵکو سەرنجڕاکێشانی هاوڕێیانە بۆ شتێك کە من ئەم ساتە هەست بە گرنگیپێدانی و بەهەندوەرگرتنی دەکەم و دەکرێت ئاواش نەبێت و من لنگاوقووچ لە پرسەکان تێگەییشتبم و وەڵام و سەرنج و ڕەخنەی هاوڕێیان لەسەر ئەم نامەیە و بابەتەکانی دیکەی من لەبارەی ئەنارکیزم یان هەر پرسێکی دیکە، دەتوانێت پشتیوانییەکی گەورە بێت بۆ من و کەسانی دیکەش. بێجگە لەوە ئامانجی من گومانخستنە سەر هیچ کەس و هیچ دەستەیەك نییە، بەڵکو سەرنجڕاکێشانی خوێنەرە بۆ ئەوەی وردبینانە و ڕەخنەگرانە بۆچوون و بیرۆکەکان لە هەر کەسێك وەربگرن، بەتایبەت بابەتی پەیوەست بە ئەنارکیزم، چونکە لۆجیکی بیرکردنەوەی ئەنارکیستی ئەوە پەسەندناکات، کە کەسێك دژی سەروەریی بێت و  هاوکات خەریکی ناوبانگدەرکردن بێت بۆ خۆی و لە خۆی باوکێك بۆ ئەنارکیزم چێبکات؛ وەك زانراوە و دەزانین ئەنارکیزم تێز نییە، دژەتیزە، ئەنارکیزم ئایدیۆلۆجی نییە، هزرە، ئەنارکیزم زادەی هوشمەندیی هیچ کەسێك نییە و بنەما هزرییەکانی (تیئۆرییەکەی) گەڵاڵەکراوی ئەزموونگەریی بزووتنەوەی سۆشیالیستیی ئازادیخوازی سەدان و هەزاران ساڵە، ئەنارکیزم ئایین نییە و هیچ ئەنجامێك بە دوا ئەنجام و پێگەییشتنی مرۆڤایەتی نازانێت؛ ئەنارکیزم ژییانە و ژییانیش هەردەم دەگۆڕێت و پێشدەکەوێت ؛ وەك پییەر جۆزیف پڕۆدۆن لەنێو نامەیەك بۆ کارڵ مارکس دەنووسێت “وەرە با وەڵامی هیچ پرسیارێك بە دوا وەڵام وەرنەگرین و هەر کات بوار هەبوو و پێویست بوو، جارێکی دیکە لە دوای وەڵامی گونجاتر و دروستر بگەرێین و سەرلەنوێ وەڵامەکان نۆژەنبکەینەوە”

** گوڤاری ڕۆشنبیری – کۆمەڵایەتی دالیان   www.geocities.com/dalyan00 ، http://www.dalian.cjb.net بەداخەوە دەمێکە ئەو خزمەتگوزارییانە نەماون.

*** سەکۆی ئەنارکیستانی کوردی-زمان  www.sakurdistan.kurdbloger بەداخەوە دەمێکە بەهۆی نەمانی کوردبلاگەر، ئەو پێگەیە نەماوە.

**** سایتی چەند زمانەی ئەنارکیستان  http://www.anarchistan.co.cc بەداخەوە دەمێکە ئەو خزمەتگوزارییە نەماوە.

 ***** سایتی ئەنارکیستانی کوردی-زمان  www.anarkistan.com

http://facebook.com/anarkistan
http://twitter.com/anarkistan

لەبارەی دەوڵەتی کوردییەوە

لەبارەی دەوڵەتی کوردییەوە

سڵاو هاوڕێ *****

ببوورە ئێستا پەیامەکەتم دیت، دواکەوتنی وەڵامەکەشم هەر ئەم هۆیەیە. لەوانەیە لەو کاتەدا تۆ پەیام و پرسیارەکەت ناردبێت، کە من لەتەك هاورییەکی ئازیزدا خەریکی گفتوگۆ و بۆچوونگۆڕینەوە بووین لەم بارەوە.

راستییەکەی زۆر جار دەخوازم لە هەندێك شوێندا ڕۆشنکردنەوەی زیاتر بدەم، بەڵام لەبەرئەوەی کە شێوازی داڕشتن و خێرایی گەیاندنی مەبەست دەگۆڕێت، لەبەرئەوە چاوپۆشی لێ دەکەم.

وا هەوڵدەدەم لێرەدا زۆر بە کورتی و بە چەند خاڵ وەڵام بە پرسیارەکەی تۆ بدەمەوە و کەلێن و ناڕۆشنی بۆچوونەکانم لەو بارەوە پڕبکەمەوە:

– من وەك ئازادیخوازاێك دژی هەموو دەوڵەتێك و دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخستنێکی نێوەندییم. لەبەرئەوە لەم بارەدا هەم لایەنگریی لە وردبوونی هەموو دەوڵەت و بەڕێوەبەرایەتییەکی نێوەندیی دەکەم، هەم دژی دروستبوونی هەر دەوڵەت و پێکهاتەیەکی نێوەندگەرایی و دەسەڵاتێكی سەرووخەڵکیم.

– بەڵام ئەگەر بڕیاربێت پێکەوەمانەوەی ئێتنیی و ئایینەکانی نێو چوارچێوەی جوگرافیای ڕامیاریی عیراق بە نرخی خوێنی کەسانێك و دروستبوونی کینەدۆزی و جەنگی نەبڕاوەبێت لەنێوان پێکهاتەکاندا، ئەوا پارچەپارچەبوون و نەمانی ئەو پێکهاتە شەڕەنگێزییە بە باشتر دەبینم.

– بە بۆچوونی من، هەڵای دەوڵەتی کوردی لەم کاتەدا تەنیا دێوجامەیەکە و هەموو لایەنەکان وەك کارتی فشار بۆ مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان بەکاردەبەن، لەوانە ئیسرائیل وەك کارتی فشار بۆ سەر دەوڵەتانی عەرەبی و فەلەستینییەکان، بەرامبەر ئێران بە ئەگەری پارجەپارچەبوونی، بەرامبەر تورکیە بە ئەگەری پارچەپارجي بوونی وەك تۆڵەی پشتیوانی لە ناردنی کەشتییەکانی کاروانی ئاشتی و شکاندنی ئابلۆقە لەسەر کەناری خۆراوا.
بەکاربردنی هێزی داعش و پاگەندەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم وەك کارتی فشار لەلایەن دەوڵەتی تورکیە دژی فەرمانداریی نێوەندی عیراق و گۆڕینی پێگەی تورکمانە لایەنگرەکانی لە هاوسەنگی و کێشەکانی عیراقدا، هەروەها پشتپەردەخستنی دەستتێوەردانەکانی خۆی لە سوریە و فشارخستنە سەر خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆراوا. ئەمە بێجگە لەوەی کە هەوڵێکە بۆ ئارامکردنەوەی قەیرانی ئابووریی خۆی بە بەدەستهێنانی دەستکەوتی نەوتی لە ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم و عیراق، لەولاشەوە بەرپەرچدانەوە و کەمکردنەوەی فشاری كێشە ئایینی و ئێتنییە نێوخۆییەکانی خۆی بە فشارخستنە سەر دەوڵەتی ئێران و فەرمانداریی نێوەندیی و دەوڵەتی سوریە، لەوانە کێشەی کوردان و کێشەی عەلەوییەکان.

هەروەها هاوکات دەسەڵاتدارانی پدک و فەرمانداریی هەرێم هەمان کارت و ئامانجیان هەیە، بەوەی لە لاوازی دەوڵەت و فەرمانداریی نێوەندی عیراق و لاوازیکردنی خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆراوا بە قازانجی “البارتي” لەوێ.

دەوڵەتانی کەنداویش بە لاوازکردنی دەسەڵاتی فەرمانداریی نێوەندی کە لەژێر ڕکێفی ڕامیارانی (شیعە)دایە، بەوە هەم هەژموونی ئێران لە ناوچەکە کەمدەکەنەوە و هەم لێدان و تەریککردنەوەی بزووتنەوە ناڕازییەکانی شیعەیە لەنێوخۆی خۆیان.

– دەوڵەت تورکیە تەنیا لە یەك باردا لەتەك پارچە پارچەکردنی عیراقە، ئەویش گێرانەوەی وڵایەتی (موسڵ)ە بۆ خۆی.

دەوڵەتی ئەمەریکا لە قازانجی نییە کە عیراق پارچە پارچە بکرێت، بەڵام حەز بە لاوازکردنی فەرمانداریی نێوەندی عیراق و لەوێشەوە فشار بۆ خستنەسەر ئێران.

– ئەوەی من دژایەتیدەکەم، بەکاربردنی پرسی نەتەوەیی و خەونی دەوڵەتی کوردی تاکی ناهوشیارە لەلایەن فەرمانداریی هەرێم و دەسەڵاتدارانی (پدک)ەوە، کە تەنیا یەك ئامانجیان هەیە، دەیانەوێت لە کێشەی دەسەڵاتی ڕامیاریی نێوان ڕامیارانی سنوننە و شیعە، بە دوو دەستکەوت براوەبێت :
یەکەم سەپاندنی مەرجەکانی کۆمپانییە نەوتی و بازرگانییەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەسەر فەرمانداریی نێوەندییدا.
دووەم توندکردنەوەی بازنەی ئابلۆقەی هەمەلایەنە لەسەر خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆراوا و ناچارکردنی گەلی کورد لەوێندەرێ بە ملدان بە دەسەڵاتی زیاتر و ملهوڕی البارتي!

خالێك کە هەرگیز نابێت لەم نێوەدا لەبیرمانبچێت، کۆکردنەوەی هەموو دژەکانە لەسەر خوانی دژایەتی خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆراوا، کە تێداچوونی ئەو خۆبەڕێوەبەرایەتییە سەربەخۆییە لە بەرژەوەندی دەوڵەتان و فەرماندارییەکان و پارتەکان و ڕامیارانی ناوچەکەیە بەگشتی، ئەوەش لەبەر دوو هۆ:
یەکەم خۆبەرێوەبەرایەتی خۆراوا بە دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ پشتئەستوورە،
دووەم بەپێچەوانەی پیلانە ناوچەیی و جیهانییەکانەوە بۆ ئێستای جەنگ و پاش جەنگی سوریە، دانیشتوانی کانتۆنەکانی خۆراوا خەریکی پەرەدانن بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی، کە هەر دوو هۆکارەکە زەنگی مەترسیین بۆ سەر هەموو پێکهاتە ڕامیاریی و سەربازیی و ئابووورییەکان لە ناوچەکەدا، بەواتایەکی دیکە نامسۆگەریی برواوەبوون و پشکی شێر بۆ براوەکانی جەنگ!

جارێکی دیکە دەیڵێمەوە داعش مەقاشی دەوڵەتانی ناوچەکەیە و جەنگی سەرەکی لە دژی خۆبەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆراوایە نەك شیعە و کوردانی هەرێم یا سعودیە و ئێران.

ئازیزم، هیوادام بە زووترین کات جەنگ کۆتایی بێت و نەبێتە هۆی کۆمەڵایەتییبوونەوەی جەنگی ئێتنی و مەزهەبیی لە ناوچەکەدا، تا ئێستا جەنگەکە ڕامیاریی و سەربازییە، کەی بەرژەوەندی هەڵگیرسێنەرانی کەوتە مەترسی، ئەوا وەك هەموو جەنگە نێوخۆیی و دەوڵەتییەکان بە دوو پێك شەرابخواردنەوە و دوو وێردخوێندن و نوێژکردن کۆتاییپێدەهێنن، بەڵام مەترسی لەوەدایە کە جەنگەکە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی بەخۆیەوە بگرێت، ئیدی پاشماوەی تا کۆتایی ژیان لە عیراقدا درێژەی دەبێت.
ئا لەم ڕوانگەوە دەڵێم پارچە پارچەبوونی عیراق لە مانەوەی زۆرەکی و خوێنڕشتن باشترە، چونکە هەموو خاکی عیراق و مێژووەکەی بەهای خوێنی مرۆڤێکی نییە، کە لە پێناویدا بکوژرێت و بڕژێت!

وێڕای ڕێز و خۆشەویستیم، هیوادام وەڵامم بە پرسیارەکەی تۆ دابێتەوە و ناڕۆشنی و کەلێنی بابەتەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی خۆمم پڕکردبێتەوە.

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٦

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٦

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.         هەژێن

بەشی شازدەهەم

تۆ دژی راپەڕینی خەڵکی ئازادی خوازی میسر و بڕیاری شۆڕشگێرانەی سوپای ئەو وڵاتەیت ئایا ئەمە لایەنگیری لە مانەوەی ئیخوانەکان نییە؟

پێش ئەوە وەڵام بەو گومانە یا ئەو تۆمەتە بێبنەمایە یا حەزۆکە ڕامیارییەی تۆ بدەمەوە، بەپێویستی دەزانم کەمێك بگەڕێمەوە دواوە و سەراپای ڕاپەڕینەکان بخوێنمەوە. بەگوێرەی ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ بەدواوە یەکێك بووم لە سەرنجدەران و چاودێرانی خەباتی کرێکاریی و ناڕەزایەتییەکانی وڵاتانی مەغریب، جەزائیر، تونس و میسر و جار جاريش پەیوەندیم لەتەك چالاکانی ئەو وڵاتانەدا هەبووە، بەر لەوەی کە ڕووداوی خۆسووتاندنی بێکار یا شمەکفرۆشێکی کەنار جادە ببێتە خاڵی تەقینەوەی جەماوەریی لە تونس و ببێتە هۆی ڕوخانی فەرمانداریی دیکتاتۆرییانەی چەند دەهەی ئەو وڵاتە، ڕۆژانە لەو وڵاتانەدا خۆپیشاندانی بێکاران بۆ دابیکردنی کار، خۆپیشاندان دژی ملهوڕیی ڕامیاران لە ناوچە و گەڕەکە هەژارنشینەکانی ئەو وڵاتانەدا ڕوویدەدا و لە پەرسەندندا بوو، هەروەها لە تونس یەکێتی دەرچووانی بێکاری زانکۆکان چالاك بوو و چالاکییەکانی فشارییان بۆ سەر یەکێتی سەرتاسەریی فەرمی کرێکارانی ئەو وڵاتە، کە پاشکۆی دەسەڵات بوو، دروستکردبوو. ئۆپۆزسیۆنی ڕامیار لە ئەوروپا خەریکی وڕێنەکردن بوو، کۆمونیستەکان سفری پاش کۆما بوون. تەنیا جیاوازییەك کە لە وڵاتی میسر هەبوو، قەدەخەبوونی ئیخوانەکان و کارکردنی ناڕاستەوخۆیان بوو لە بواری خزمەتکاریی کۆمەڵایەتییدا لەوانە خەستەخانەکان، کە باشترین خەستەخانەکان لەژێرەوە هی ئەوان بوون، لە بەرانبەردا زۆربەی پڕۆژە و کارخانەکان هی سوپای میسر بوون و پارتی فەرماندار پشکی گەورەی هەبوو، هەروەها هەر دوو وڵاتی تونس و میسر لەلایەن دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمەریکاوە پشتیوانی لۆجیستیکی سەربازیی و دراوی و تەنانەت هاریکاریی سیخوڕییان دەکرا. تەنانەت دەوڵەتی لیبیا کە قەزافی و پارتەکەی فەرمانداری بوون، بەپێچەوانەوەی پاگەندەی میدیکانەوە، هاریکارێکی گەورەی دەوڵەتانی ئۆروپا و ڕۆڵی پۆلیستی ئەوروپای دەبینی و گەورەترین زیندانی بۆ کۆچەران و پەنابەرانی ئەفریکا لە بیابانی ئەو وڵاتەدا دروستکردبوو. دەوڵەتی سوریە و بنەماڵەی ئەسەد باشترین پاسەوانی سنووری ئیسرائیل بوون.

کاتێك کە جەماوەر سەربەخۆ لە دەرەوەی پلان و ویستی ڕامیاران ڕاپەڕی، دەوڵەتانی زلهێز و دەوڵەتانی ئەوروپا تووشی شۆك بوون و دەسبەجێ کاردانەوەیان بۆ نیشاننەدرا و نەیانتوانی پاسەوانانی بەرژەوەندییەکانیان لەو وڵاتانەدا بپارێزن یا لەنێو ئۆپۆزسیۆنی ڕامیارییدا ئەڵتەرناتیڤیان بۆ بدۆزێتەوە. لەبەرئەوە ناچار بە ملدان بە کەتواری ڕووداوەکان بوون. بەڵام ئەمە زۆری نەیاخاند و لە ڕاپەڕینی جەماوەر لە مەغریب و ئوردن و سعودیە و یەمەن و بەحرەین’دا فریای خۆیان کەوتن و توانیان بە هاریکاریی دەوڵەتانی ناوچەکە دژەپلان ئامادەبکەن، بۆ نموونە لە بەحرەین بە لەشکرکێشیی سعودیە، لە لیبیا بە چەکدارکردنی ڕاپەڕینەکە و لە سوریە بە هاریکاریی دەوڵەتی تورکیە و سعودیە توانیان چەندین میلیشیای چەکدار لە گروپە ناسیونالیست و مەزهەبییەکان دروستبکەن و ڕاپەڕینی ناچەکدارانەی سەربەخۆی جەماوەریی بەرەو جەنگی نێوخۆیی و کوشتارێكی چەند ساڵە بەرن.

کاتێك کە لە تونس و میسر فریای پیادەکردنی پلانی میلیشیایییکردنی ڕاپەڕینەکە نەکەوتن، ناچار پەنایان بردە بەر پشتیوانی هێزە ئیسلامییەکان و بەدەسەڵاتگەیاندنیان لە ڕێگەی پاگەندەی میدیاییەوە بۆ ئەوەی هەنگاوی یەکەم بە بەدەسەڵاتگەییشتنی ئەوان بەرەی جەماوەر تێکبشکێنێت و هەنگاوی دووەم، لە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکاندا بە ئاسانی بتوانرێت لەژێر ناوی جۆراوجۆر و کودەتای سەربازییدا دەستوپەیوەندەکانی خۆیان بهێننەوە سەرکار و جەنگی خۆیان لەتەك ئیسلامییەکان لەسەر دەسەڵات، بگۆڕن بە جەنگی کۆمەڵایەتیی نەبڕاوە لەنێوان بەرەی جەماوەر و جەماوەری ئیسلامییەکاندا. ئەمە پشتپەردەی ئەو ڕووداوانە بوو، کە لە وڵاتی تونس و میسر ڕوویدا، ئەوەی کە چەپەکانی کوردستان بەوپەڕیی لایەنگریرییەوە نازناوی “شۆڕش”یان لە کودەتای سەربازیی نا !

بەبۆچوونی من، ئەوەی ڕاپەڕینەکان بۆ تێکشکان و چۆن ئیخوانەکان و نەهزە بە هەڵبژرادنی پارلەمانی بەدەسەڵات گەییشتن و چۆن ڕاپەڕینی جەماوەریی لیبیا و سوریە گۆڕدرا بە جەنگێکی میلیشییایی نەبڕاوە و فرەڕەهەند، هەمووی پەیوەندی بە ئاستی خودهوشیاریی جەماوەرەی ناڕازییەوە هەبوو و هەیە. کاتێك کە جەماوەر هێشتا لەو خۆشباوەڕییەدایە، کە بە لابردنی (بن عەلی) و (موبارەك) و دانانی کەسێکی دیکە، ئیدی دیکتاتۆریی نامێنێت یا بە هەڵبژادنی پارتێکی دیکە لە جێی پارتە فەرماندارەکانی سی ساڵی ڕابوردوو، ئیدی پرس و گرفتە ئابووریی و کۆمەڵایەتییاکانیان چارەسەردەبن یا ئەگەر دەستەبژێرکی تێکنۆکرات سەروەربن، ئیدی کۆتایی بە ژێردەستەیی ئەوان دێت، بەدڵنیاییەوە گاڵتەجاریی پارلەمانی و کودتای سەربازیی دەبنە دیمەنی کۆتایی ڕاپەڕینەکان و سەرەنجام زیندانەکان ئاوەدان دەبنەوە و کوشتنی خۆنیشاندەران و لەسێدارەدانی بەرهەڵستکاران دەبنەوە بە ڕووداوی ڕۆتینی کۆمەڵگە. هەڵبەتە هەر لە سەرەتاوە ناهوشیاریی و خۆشباوەڕیی بە دەوڵەت و پارلەمان و ڕامیاران دیاربوو و ڕۆژ بە ڕۆژ لە تەشەنەکردن و جێگیربوون و تەنانەت مۆدیڵبووندا بوو، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاڵای نەتەوەیی و دەوڵەت، کە بە بۆچوونی من کۆنەپەرسترین دیاردەی ئەو ڕاپەڕینانەبوو و ئەوەندەی کە ئەو دیاردەیە توانی خزمەت بە ناسیونالیزم و دەوڵەت و سەرمایەداریی بکات، لە شکستی ڕاپەڕینی گەورەی فەرنسە و (کۆمونەی پاریس)ەوە تا هەڵای سەرکەوتنی یەکجارەکی بلۆکی ناتۆ و بازارئازاد، سەرمایەداریی جیهانی بە هەموو دەزگە و نێوندە سیخوڕییەکانییەوە بە هەموو تەرخانکردنێكی ئابووریی و کایە ڕامیارییەکانییەوە نەیتوانیبوو وەها هێزێکی دژەشۆڕش لە خودی ڕاپەڕیوان و ناڕازییان پێکبهێنێت. تاکی ناڕازی لەو ڕاپەڕینانەدا لە ئامادەنەبوونی خودهوشیاریی شۆڕشگێڕانەدا لە بەرانبەر هەژموونی پاگەندەی دەوڵەتە عەرەبییەکان و هێزە ناسیونالیست و ئیسلامییەکاندا خۆی بە ناچار دەبینێت، ئاڵایەك بەرزبکاتەوە، کە تا ئەو ساتەش هەر لە سایەیدا سەرکوتکراوە و زیندانیکراوە لە سێدارەدراوە ! ئایا سەراپای مێژوو، گاڵتەجارییەکی خەمناکتر لەمەی بەرهەمهێناوە و بەخۆیەوە دیوە ؟

ئەمە کورتەی بۆچوونی منە لەمەڕ ئەو ڕاپەڕینانەی کە لە وڵاتانی عەرەبیدا ڕوویاندا و دیاردەی کۆنەپەرستانە و دژەشۆڕشانەی وەك بەرزکردنەوەی ئاڵای نەتەوەیی و دەوڵەت و گوتنەوەی “اللە اکبر”یان کردە مۆدێلی ڕاپەڕینە کۆپیکراوەکانی دیکە لە وڵاتانی دەوروبەر [هەروەك لە (سلێمانی)شدا (بەردەرکی سەرا) کرا بە مزگەوت] و ئەو مۆدێلە کۆنەپەرست و ناسیونالیستانەیە بە کۆمەکی میدیای دەوڵەتان جیهانگیرکرا و وەك دەبینین، لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکای باکووریش وەها کۆنەپەرستییەك [بەرزکردنەوەی ئاڵای دەوڵەت-نەتەوە] کەوتە پەلوپۆهاویشتن. پێش ڕاپەڕینی وڵاتانی عەرەبی، لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکاندا ئاڵاکانی دەوڵەت دەسووتێندران، بەڵام لە کۆتایی ٢٠١٠ بەدواوە بەرزکردنەوەی ئاڵای سەرکوت و سەروەریی بۆرجوازیی ئەم پەیامەی بە گوێی بزووتنەوە کۆنەپەرست و زلهێزە جیهانخۆرەکاندا دەدا، کە ئامانجی زۆرینەی ڕاپەڕیوان لەنێوبردنی سەروەریی و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمەکە نییە، بەڵکو گۆڕینی جەنەڕاڵێك بە تەکنۆکراتێك و گۆڕینی (حوسنی) بە (مورسی) و گۆڕینەوەی (مورسی) بە (حوسنی)یە بە کودەتا ! ئەمە بەرەنجامی خۆشباوەڕیی جەماوەری ناڕازی و ڕاپەڕیو و نەبوونی خودهوشیاریی شۆڕشگێڕانەیە، لەم بارەوە دەتوانین ئەو خۆشباوەڕیی و ڕەدووکەوتنی ڕامیاریی لە خۆپیشاندانەکانی پاش ١٧ی شوباتی هەرێمی کوردستان)یشدا بە ڕۆشنی ببینین !

بەبۆچوونی من، تاکو تاکی ژێردەست و ستەملێکراو، بە دەوڵەت و فەرمانداریی باش، بە پارتیی باش و سەرۆکی چاوەڕوانکراو، بە هاتنەدی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی لە سایەی سەروەریی چینایەتییدا خۆشباوەڕبێت، بەدڵنیاییەوە هەم بواری کایەی دەستەبژێریی کەسانی دەسەڵاتخواز و پایەخواز لەئارادادەبێت، هەم بواری خۆسەپاندن و قۆرخکردنی دەسەڵات لەلایەن پارتە ڕامیارییەکانەوە هەیە و هەم بواری دەستتێوەردان و سەرکەوتنی پلانەکانی زلهێزەکان مسۆگەردەبێت، هەم لەجیاتی سووتاندنی ئاڵای ستەمکاران، ئاڵای سەروەریی بۆرجوازیی بەدەستی خۆنیشاندەرانی ناهوشیار و خۆشباوەڕەوە دەشەکێتەوە.

تۆ زۆر سووکایەتی بە سیاسیەکان دەکەیت و دەتەوێت سیاسەت ناشیرین بکەیت ئایا سەبەبی ئەوە شکست و رابوردووی خۆت نیە ؟

خاتوونی بەڕێز، هەرچەندە لێرە و لەوێ هەوڵمداوە بەدرێژدادڕییەوە زۆر لەسەر ئەم بابەتە بوەستم و بڕۆم، بەڵام لەوە دەچێت، کە لە دەربڕینمدا ناوڕۆشنییەك هەبێت، کە بەڕێزتی بەو سەرەنجامە گەیاندبێت، کە من شکستخواردووی ئەو مەیدانەم و ڕابوردووم گرفتی تێدایە، یا لەوانەیە چاویلکە پارتییەکەت ڕوانگەی من ئاوا ناڕۆشن و لنگاوقوچ نیشانبدات. سەرباری ئەوەش لێرەدا هەوڵدەدەم وەڵام بە پرسیارەکەت بدەمەوە، هەرچەندە خوێنەری وریا و سەرنجدەر بەئاسانی دەتوانێت وەڵامی ئەم پرسیارەی تۆ لە بابەتەکانمدا بەدەستبهێنێت.

ڕامکردن – ڕامیاریی – ڕامیار، ئەمە هاوواتای کوردییەکەی واژەی “سیاسەت، سیاسي”ن وەك چاوگی فرمان و چەمك و وەك بکەر، کە ڕیشەیەکی فرەکۆنیان لە ژیانی مرۆڤایەتیدا بەگشتی هەیە و تەنانەت پێش زمانیش دەکەون. چونکە مرۆڤ پێش هەبوونی زمانێکی تەواو هەم ئاژەڵی ڕامکردووە و هەم بیرۆکەی ڕامکردنی پەرەپێداوە و هەم ڕامکار بووە.

بە بۆچوونی من، ئەگەر بە وردی و لە دەرەوەی شێواندنی چاویلکەی ڕامیارییەوە دیاردەکان بخوێنینەوە، ئەوا ڕامکردنی تاکەکان لە پەیوەندییە پارتییەکاندا درێژەی هەمان پرۆسێسی ڕامکردنە، کە مرۆڤ مانگا و مەڕ و بزن و گوێدێژ و مریشك و ..تد تێدا ڕامکردووە. بەواتایەکی دیکە ڕامیاریی-ڕامکردن بریتییە لە دەرهاویشتنی بوونەوەرێك لە شێوەی پەیوەندییە سروشتی و کۆمەڵایەتییەکانی و بارهێنانەوەی لەسەر شێوازێکی دیکە. مانگا پێش ڕامکردن بوونێکی ئازادی هەبووە و ژیانێکی سروشتییانەی هەبووە، شیرەکەی تەنیا بۆ بەچکەکانی بووە، لەتەك هاوجۆرەکانیدا لە پەیوەندییەکی ئازاد و هارمۆنیدا ژیاوە، هەروەك مرۆڤی دەرەوەی شارستانی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا ئازادبووە و چاوەڕوانیی و کار و فەرمانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتییدا لەتەك هاوجۆرەکانی ڕێکخراوە. بەڵام کاتێك کە مرۆڤ ئاژەڵەکان ڕامدەکات، ئیدی کاتی خواردن و چوونەدەر و گەڕانەوە و شوێنی خەوتنی مانگا، خاوەنەکەی دیاریدەکات، هەروەك چۆن ئەندامی پارتێك، پارتەکەی و لێپرسراوە زنجیرەییە پلە بە پلەکانی بۆی دیاریدەکەن، چی بڵێت و چی بکات و چی نەکات و سنوورەکانی چالاکی و ئازادییەکانی چەندە فراوانن، هەروەك چۆن دەوڵەت و ڕامیاران ماوەی کار و بڕی خواردن و جۆری خواردن و سنووری چالاکی و هاتووچۆ و پانتایی ژیانی کەسیی و خێزانی ژێردەستانی کۆمەڵگە [پڕۆلیتێرەکان] دیاردەکەن. ئایا هیچ جیاوازی لەنێوان ڕامکراوی ئەندامی پارتێك و هاووڵاتییەکی دەوڵەتی هاوچەرخ لە سنوورەکانی ڕامیارییدا و ئاژەڵێکی ڕامکراو هەیە ؟

ئایا لە کەتواری ژیانماندا ڕامیاریی واتایەك و بوونێکی دیکەی هەیە ؟ هەڵبەتە مەبەستم لە ڕامیاریی سەراپای کردارەکە و چەمکەکەیە، نەك تەنیا پارتێك و ئاراستەیەك و شێوازێکی دیاریکراو لە ڕامیاریی/ڕامکردن. من دەزانم هەم لە شێواز و هەم لە ڕەفتار و هەم لە ڕادەی بەهرەبردن لە ڕامکردنی ئاژەلاندا لە ڕامکارێکەوە بۆ ڕامکارێکی دیکە جیاوازی هەیە، بەڵام ئایا ئەو جیاوازییە ڕواڵەتییانە هیچ لە کڕۆکی ئاراستە و ئامانجی ڕامیاریی دەگۆڕن؛ بەواتایەکی دیکە هیچ لە دەستەمۆکردن و سنووردارکردنی ژیان و حەزی ئاژەڵان دەگۆڕێت ؟

گرفتی من لێرەوەیە، کە ڕامیاریی تەنیا بە لەنێوبردنی پەیوەندییە سروشتیی و کۆمەڵایەتییەکان دەتوانێت لە کایەی کولتووریدا جگەی خۆی بکاتەوە. بەواتایەکی دیکە تەنیا بە گۆڕینی مرۆڤ لە بوونەوەرێکی خودهوشیاری کۆمەڵایەتیی هاودەرد و هەرەوەزەوە، بۆ بوونەوەرێکی ناهوشیاری، چاوچنۆکی و ناکۆك و دەستەمۆ و ملکەچی سەروەران [پارت، دەوڵەت و پێکهاتە قووچکەییەکانی دیکە]، ڕامکردنەکە مەیسەردەبێت. ئایا بێجگە لەمە، ڕامیاریی هیچ شتێکی دیکەی ئەنجامداوە ؟

باشە با ئاوای دابنێێن، کە من شکستخواردووی مەیدانی ڕامیارییم و لە ڕابوردوومدا گرفتم هەیە. ئایا شکشت بۆ خۆی مامانی هەموو داهێنان و هانابردن بۆ شێوازانێکی نوێ نەبووە؟ ئایا هیچ سەرکەوتنێکی مرۆڤ بەبێ کۆمەڵێك شکست سەریهەڵداوە یا هیچ تیئۆریییەك بەبێ خوێندنەوە و تێگەییشتن لە هۆکاری شکستەکان و هەڵسەنگاندنی ئەزموونگیرییەکان سەریهەڵداوە؟ لەسەر ئەم بنەمایە کەواتە ئەگەر ئەو گومانەی تۆش دروستبێت، ئەوا ناتوانێت سەلمێنەری دروستیی و ئاوەزگیریی و ڕەوایەتی ڕامکردنی ئاژەڵان و مرۆڤەکانی دیکەبێت ! بەڵام وێڕای نادروستی گومانەکەی تۆ لە هاندەرەوەکانی من بۆ دژایەتی ڕامیارییکردن و ڕامیاریی، بە پێویستی دەزانم ئەوە بدرکێنم، کە من لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا دوو گرفتم هەن [گرفت لە ڕوانگەی کەسانی وەك تۆوە]، کە بۆم هەرگیز چارەسەرناکردرێن؛ یەکەم نە دەتوانم کەس ڕامبکەم و نە دەشتوانم مل بە ڕامیاریی کەسانی دیکە بدەم. دووەم نە بەئاسانی دەتوانم مل بە کرێگرتەیی بۆ کەسانی دیکە بدەم، نە دەشتوانم بۆ مسۆگەرکردنی مشەخۆریی خۆم، کەسانی دیکە بەکرێبگرم، بە واتایەکی دیکە نە دەتوانم بەئاسانی کرێکاری کەسانی دیکە بم، نەدەشتوانم خاوەنکاری کەسی دیکە بم [بەو جۆرەی کە ئەندامانی نێوەندی پارتە کۆمونیستەکان لە پیتزەری و ڕیستورانتەکانیاندا کرێکاران و لەنێو ئەوانیشدا هاوپارتییە پاشڕەوەکانی خۆیان بەکرێدەگرن]. هەڵبەتە نەتوانینەکانم لەوەوە نین، کە دەسەپاچەبم، بەڵکو لەو بارەوە تواناییەکی لە ڕادەبەدەری لێهاتوویی و شارەزایی و هۆشیم هەیە، بەڵام تەنیا شتێك کە ڕێگرییم لێدەکات دەرك و ویژدانمە، ئازادبوونمە لە کایە ڕامیارییەکان، دیتنی ژیان و کۆمەڵگەیە لە دەرەوەی چاویلکە ڕامیارییەکان، کە هەردەم ژیان و پەیوەندییەکان ئاوا نیشاندەدەن، کە ئاراستەکەرانیان دەخوازن. ڕێك تەواو بەپێچەوانەی گرفتی هەرە سەرەکی تاکی دەستەمۆی پارتیی و دەوڵەتەوە، تاکی گیرۆدەی دەمارگیریی مەزهەبیی و نەتەوەیی و ئایدیۆلۆجی و خودسێنتەرەوە [خودسێنتەریی بەواتای تاکایەتی (سەربەخۆیی ئیندیڤیدوالیستی) نا، بەڵکو بەواتای خێزان-سێنتریست، ئێتنۆ-سێنتریست، پارت-سێنتریست، دەوڵەت-سێنتریست .. تد]، کە هاوجۆری خۆی دەکوژێت، دەچەوسێنێتەوە، برسیدەکات، زیندانیدەکات، فریودەدات، دەکڕێت، دەفرۆشێت، دەخوات، ..تد

لە تێڕوانینی ناڕامیارانەی مندا، ڕامیاریی واتە هونەری لەخشتەبردن، هونەری دەسەڵاتداریی، هونەری پاوانگەریی و هونەری مشەخۆریی، وەها هونەرێك تەنیا لە بوونێکی ناکۆمەڵایەتییدا توانای تەشەکردن و سەرتاپاگیربوونی هەیە، تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنە کۆمەڵایەتییەکان، ڕامیاریی تەنیا بە دروستکردنی جەنگی فرەڕەهەندی کۆمەڵایەتیی نەبڕاوەی دەروونی لە تاکی دەستەمۆدا، توانای جێکەوتەبوون و بەکولتووربیوونی هەیە؛ کە ڕامیاران بەناوی خواستی هێزی ئاسمانییەوە، بەناوی نەتەوە و پێکهاتەی ناسروشتی دیکەوە بەگژی یەکدیماندا دەدەن، تاوەکو سەروەریی خۆیان مسۆگەر بکەن. ئەمە ڕامیارییە، ئەمە ئەو شانازییەیە کە دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەکان هەردەم لەسەر بەدەستهێنانی پاشقول لە هاوسەنگەرانیان دەگرن و ملیاندەشکێنن !

لەم بارەوە دەتوانین لەخۆمان بپرسین؛ ئایا پێش سەرهەڵدانی پارتایەتی و ئایدیۆلۆجیای ڕامیاریی، ئاسوودەیی و ئاڕامی و تەبایی و هاریکاریی و هاوسۆزی و هاودەردی و هاوخەمی و هاوپشتیی نێوان مرۆڤەکان و کۆمەڵگەکان و یەکگرتوویی خەباتی ژێردەستان [ثرۆلیتێرەکان] هەبووە و بەهێز بووە یا پاش سەرهەڵدانی پارتایەتی و یاسا و سیستەمە ڕامیارییەکان؟

هەڵبەتە نەگوتراو نەمێنێتەوە، منیش وەك هەر کەسێکی دیکە، ڕۆژگارێك لە خۆشباوەڕیی و ناهوشیارییمدا [نەبوون و ئامادەنەبوونی خودهوشیاریی] لە داوی ڕامیارییدا دەستەمۆبووم و خۆشترین و بەنرخترین و کاراترین ساتەکانی ژیانم لەو پێناوە پووچەدا بەفێڕۆداون و کەسانی دەسەڵاتخواز و مشەخۆڕ و هەلپەرستم لە سەرووی خۆمەوە سەروەرکردوون. وەها ڕەوتێك، وەها سەردەمێك لەبەردەم زۆرێکماندا ئەگەری هەبووە و هەیە، بەڵام بە ئەزموونگیریی لە ڕووداوەکان و بەرەنجامەکان، بەئاسانی دەتوانین لە داو و تەلیسمی خۆشباوەڕیی بە ڕامیاریی و دەبەنگیی شانازیکردن بە ڕامیارییبوونەوە، خۆمان ڕابپسێنین و ببینەوە بە خودە ئازادەکەی ناخی خۆمان. وەها ڕوودانێك لێبڕاویی و بڕوابەخۆبوون و سەربەخۆیی بیرکردنەوەی گەرەکە و کاتێك کە بەو ئاستە یا بەو پلەیە لە خودهوشیاریی بگەین، ئیدی ئەستەمە بچینە ژێر باری سەروەریی کەسانی دیکە و هەروەها لەوەش ئەستەمتر ئەوەیە، کە ببینە سەروەری کەسانی دیکە !

تۆ سەر بە کام باڵی ئەنارشیسمی و بۆچی ئەوەیانت هەڵبژاردووە ؟

وابزانم کەم تا زۆر لێرە و لەوێ ڕۆشناییم خستووەتە سەر ئەم بابەتە، سەرباری ئەوەش وەك ڕێزگرتنێك لە داخوازیی و چاوەڕوانیی بەڕێزت، هەوڵدەدەم بەکورتی جارێکی دیکە، وەڵام بەم پرسە ئاڵۆزە بدەمەوە. هەڵبەتە ئاڵۆز لەبەرئەوە نا، کە وەڵامدانەوەی سەختبێت، نەخێر بەڵکو لەبەرئەوەی کە یەکەم ئەنارکیزم لە هەرێمەکەی ئێمەدا [خۆرهەڵات بەگشتی و خۆرهەڵاتی ناوین و کوردستان بەتایبەتی] وەك هزر ناسراو نییە [هەڵبەتە تەنیا وەك هزر، نەك وەك شێوەی ژیان، چونکە لە ژیانی هەر کۆمەڵگەیەکی خۆرهەڵاتییدا بەجۆرێك لە جۆرەکان پێکەوەژیان و هەرەوەزیی کۆمەڵایەتیی / ئەنارکیزم بوونی هەبووە و هێشتاکەش ئامادەیە، لەو بارەوە خوێندنەوەی پەرتووکی ( لە جاکارتا تا یۆهانسبورگ: ئەنارکیزم لە سەرتاسەری جێهاندا / نووسینی Sebastian Kalicha, Gabriel Kuhn )دەتوانێت ڕۆشنگەربێت]. دووەم، لەبەرئەوەی کە لە ناوچەکەی ئێمەدا هزری سۆشیالیستی تەنیا لە چوارجێوەی ئایدیۆلۆجیای مارکسیستیدا ناسێنراوە، بواری ناسینی ئەنارکیزم وەك (سەنتێز) نەبووە و بەداخەوە هەر ڕەخنەگرێك کە لەبارەیەوە دوابێت، بەبێ پێشداوەریییە ئایدیۆلۆجییەکان نەیتوانیووە دەستبەکاربێت. هەروەها یەکانگیریی دژایەتی دەسەڵات و ئایین و ئایدیۆلۆجیا بەرانبەر بە بیرۆکەکانی ئازادیخوازیی / ئەنارکیزم و لەو نێوەشدا شێواندن و ئاوەژووکارییەکانی چەپ بە هەموو باڵەکانییەوە، توانیویانە بەربەستێك، ئەگەرچی کاتییش بێت، لەنێوان بڵاوبوونەوەی ئەنارکیزم وەك هزر و سەنتێزێك و ناڕازییانی ئازادیخوازدا دروستبکەن. هەڵبەتە بەپێچەوانەی ئەوەی کاتێك ئەو سۆشیالیستخوازانەی، کە ئەنارکیزم وەك ئاژاوەچییەتی و بێسەرەوبەرەیی و دوژمنی کرێکاران دەناسێنن، لە کاتی پێناسەکردن و لێدوان لەبارەی سۆشیالیزم و بیرۆکەکانیان لەبارەی کۆمەڵگەی سۆشیالیستییەوە، هەمان وێنای ئەنارکیستی بۆ کۆمەڵگەی خوازراو دەکەن و ئەگەر دەربڕینەکانیان لە پیرۆزکردنە ئایدیۆلۆجییەکان ڕووتبکەینەوە، ئەوا هەمان خەونی ئەنارکسیتییان هەیە. ئەمە ئەو دژوارییەیە، کە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی تۆ، لەبەردەم مندا قوتدەبێتەوە.

بەبۆچوونی من، ئەنارکیزم وەك بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی ئازادیخواز، کە ئامانج و ئاراستەی لە کۆمەڵگەی هەرەوەزییە و تێیدا سەروەریی بە هەموو جۆرەکانییەوە [سەروەریی پیاو بەسەر ژن، سەروەریی دایك و باوك بەسەر منداڵ، سەروەریی فێرکار بەسەر فێریاردا، سەروەریی چین و پارت و سەرۆك و فەرمانداریی و دەوڵەت بەسەر کۆمەڵگە و تاکەکانیدا ]، دەبنە ئەفسانە یا ڕابوردوویەکی تاڵ و نەخوازراو. هەر کات ئەم بزووتنەوە هەوڵی بەڕامیارییکردن و گونجاندنی لەتەك سیستەمی ڕامیارییدا درا، ئەوا دەچێتە خانەی دژەشۆڕشەوە. چونکە ڕامیاریی و سیستەمی ڕامیاریی [پێکهاتەی قووچکەیی و ئایدیۆلۆجیی سەروەری ڕەگەزیی، ئایینی، ئێتنیی، نەژادیی و چینایەتی] تەنیا لە بەلەنێوبردنی هەرەوەزیی و هاوپشتی کۆمەڵایەتی و هاودەردیی و خەمخۆریی و ئاشتی کۆمەڵایەتییدا دەتوانن جێگیرببن و ببنە ڕاگر و مسۆگەرکەری سەروەریی هەندێك بەسەر هەندێکی دیکەدا. هەر لەبەرئەوەیە، کە تەنیا بە سڕینەوە و وازهێنان لە پەیوەندییە ڕامیارییەکان و چۆڵکردنی ڕیزی ڕێکخراو و پێکهاتە ڕامیارییەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی ڕامیاریی و پارتایەتی و سیستەمی ڕامیاریی، توانانی گەییشتنەوە بە بنەما کۆمەڵایەتییەکانی ڕێکخستنی کۆمەڵگە دەگەینەوە. ئەوەش تەنیا بە هەڵوەشاندنەوەی بنەما ڕامیاریی و ئابوورییەکانی کاریکرێگرتە و دارایی تایبەتیی – دەوڵەتیی و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە و پێکهاتەکانی لەسەر بنەمای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هەرەوەزیی و هاوپشتی و پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی یا بەواتایەکی دیکە کۆمەڵایەتییکردنەوەی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەرێوەبردن و بڕیاردان و بەهرەمەندیی تاك لە بەرهەم و داهات و سامانی هاوبەشانەی کۆمەڵگە و کۆمەڵگە لە وزەی داهێنەرانەی تاك.

لەبەرئەوە ئەنارکیزم/ سۆشیالیزمی ئازادیخواز، تەنیا دەتوانێت بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیی بێ و ڕێکخستن و شێوە و شێوازەکانی خەباتی لەسەر بنەمای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی شوێنی ژیان بەرهەمهێنان و خوێندن و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە هەبن و شۆڕشەکەشی هەر کۆمەڵایەتییە و لێرەوە ئامانجیشی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ڕامیاریی و ڕەتکردنەوەی پارتایەتی و هەموو دەسەڵات و پەیوەندییەکی ڕامیارییەکان دەبێت؛ ئیدی ئەو پەیوەندییە پەیوەندی نێوان سالاریی پیاوان و ژێرچەپۆکیی ژنان، زاڵیی دایکان و باوکان و ملکەچیی منداڵان، ڕەنجدەریی کرێکاران-جوتیاران و مشەخۆریی سەرمایەدار، پەیوەندی خوابوونی مامۆستا و کۆیلەتی فێریار/ خوێندکار، پەیوەندی بڕیاردەریی و فەرماندەریی سەرۆکی پارتیی و فەرمانبەریی ئەندامان بێت، یا پەیوەندی سەرکوتگەریی ڕامیاران و دەوڵەتمەند/دەوڵەتدار و سەرکوتکراویی تاکی ژێردەستەبێت !

کاتێك کە بزووتنەوەیەك پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی هەبێت و ئامانجیشی هەڵوەشاندنەوەی هەموو پەیوەندییە ڕامیارکردەکان و لەنێوبردنی سەروەریی و مشەخۆریی هەندێك بەسەر هەندێكی دیکەوە بێت و لە ڕێزەکانی خۆی و لە شێوازی ڕێکخستن و خەبات و چالاکیی خۆیدا سەر و خوار ڕەتبکاتەوە، ئیدی قسەکردن لەسەر باڵ و ئاراستەی جیاواز و ناکۆك، کەتوارییبوونی خۆی لەدەستدەدات و هەر هەوڵێك بە ئاراستەی دەستەگەریی و بەشبەشبوون و قوتکردنەوەی ئایدیۆلۆجیا، تەنیا یەك سەرەنجامی دەبێت، ئەویش ئەوەیە کە سەری لە بەرەی دژەکەیەوە دەردەچێت و لە باشترین باردا لە ئەنتی تێزێکی ڕواڵەتیی سیستەمەکە بەولاوەتر نابێت.

لەبەرئەوە بەبۆچوون و تێگەییشتنی من، ئەنارکیزم هزرێکی کۆمەڵایەتییە، کە لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵ و پێکهاتەیەکی سەروەرییخوازانە و ئاراستەکەرانەی ئایدیۆلۆجی و ڕامیارییدا، تەنیا دەتوانێت وەك سەنتێزێك یا میتۆدێکی تێڕوانین و بیرکردنەوە دەربکەوێت. ئەوانەی کە بە ئاراسته‌ و باڵی جیاواز له‌نێو (ئه‌نارکیزم)دا ناسراون‌، بریتین لە تێڕوانینی چالاکان و بیریارانی ئەنارکیستی لەبارەی پرسە کۆمەڵایەتییەکانەوە، لەوانە: ستەمی ڕەگەزیی [ئەنارکۆفێمینیزم]، ڕێکخستنی ئازادیخوازانەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان [ئەنارکۆسەندیکالیزم]، پاراستنی ژینگە و ڕزگاریی ئاژەڵان [ئیکۆ-ئەنارکیستەکان/Green anarchist]، ئاشتی کۆمەڵایەتی و دژەمیلیتاریزم [ ئەنارکۆ-ئاشتیخوازەکان Anarcho-pacifist / Non-violent anarchist ]، ئازادی تاك/ تاکگەرایی [ئەنارکۆ تاکگەراکان Individual anarchist] و چەند تێڕوانینی دیکە و هەروەها چەندین هەوڵی دیکە بۆ گونجاندنی ئەم هزرە لەتەك چەپ و ناسیونالیزم و ئایین و تەنانەت سەرمایەداریی، هۆکاری ئەو هەوڵانەش بۆ ناکۆکی یا پارادۆکسبوونی بنەماکانی خودی هزرەکە ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ کارایی هزرەکە بۆ سەر چەپ و ئاراستەکانی دیکە دەگەرێتەوە، کە زۆر جار لە بەرانبەردا بۆ بەرگرتن بە هەژموون و کارایی هزر و بزووتنەوەی ئەنارکیستی کەوتوونە دژەهەوڵ بۆ بەرگرتن لێی. هەروەها بێجگە لەمەش، لە سەردەمەکانی سەرکوتکردن و پاشەکشێی ڕێکخراوەیی بزووتنەوەکە بەتایبەت پێش و پاشی جەنگی دووەمی جیهانی کارایی کەسانی ئەکادیمیستی نائومێد و ڕوونانی تاك و گروپە مارکسیستییەکان پاش ڕووخانی دیواری بەرلین لە هزری ئەنارکیستی، بێکارایی نەبووە و زبڵ و زاڵی ڕامیاریی خۆیان هاوردەکردەووە و هەوڵی گونجاندن و جێکردنەوەیان داوە. هەڵبەتە کارێکی ئاوا، زۆر ئەستەم نییە، چونکە ئەنارکیزم ئایدیۆلۆجیا نییە، تاوەکو دیوار و سنوورەکانی ڕێگەنەدەن، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە ئەنارکیزم چ وەك هزر و چ وەك بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی پێشینەی ئامادەیی مەیدانی و ڕێکخراوەیی نییە.

لەم بارەوە ئەگەر سەرنجی ئەو تاکانەی کە لە وڵاتانی عەرەبی پاش ڕاپەڕینەکانی ساڵی ٢٠١٠- ٢٠١١ و ئیرانی پاش ساڵی ٢٠٠٩ و کوردستانی [بەتایبەت بەشی تورکیە] پاش وەرچەرخانی بۆچوونەکانی ئۆچەلان لە مارکیسیزمەوە بەرەو بیرۆکەکانی پڕۆدۆن [فێدرالیزم و کۆنفیدرالیزم] و موری بوکچین [هەرەوەزییە ئابوورییەکان] بدەین، ئەوا بە ئاشکرا لە چالاکی و لە تێڕوانینی کەسەکاندا پاشماوەیی دەسەڵاتخوازیی و دەستەبژێریی و پاوانگەریی و تاکڕەویی پێشینەی ئایدیالیستی و ناسیونالیستی و مارکسیستی دەبینین. ئەمە شتێکی ئاساییە، لەبەرئەوەی کەسێك کە پاش چەندین ساڵ پەروەردەبوون و ڕاهاتن لەسەر سەر و خواری پێکهاتەی ڕێکخستنی ڕامیاریی، کتوپڕ یا لە ماوەیەکی کورتدا ناتوانێت دەستبەرداری ڕاهاتن و گۆشبوون بە ڕێسا ناکۆمەڵایەتییەکان وەڵابنێت، بەڵام ئاسایی نییە، ئەگەر ئەوانەی دەرکی ڕۆشنتر و ئەزموونی فرەتریان هەیە، لە ئاست ئەو هەوڵە نائەنارکییانەدا بێدەنگە و بێهەڵویستی هەڵبێرن، چونکە کارنەدانەوە بەرانبەر هەر هەوڵێکی ئاوا، ڕێگە بۆ لەباربردنی هەلی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی ناقووچکەیی ئازادیخواز لە وڵاتانی خۆرهەڵات و باشووردا لەباردەکات.

من دەزانم و کاردانەوەیەکی ئاساییشە، کە ئەگەر هاوڕێیانێکی ئەنارکیست یا چەپەکان لە دژی ئەم پێناسە یا ئەم وێناکردنەی من لەبارەی ئەنارکیزمەوە وەك هزر و بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی، بوەستنەوە. بەڵام مەرج نییە هەموو کاردانەوەیەكی کەسانی دیکە، نیشانەی هەڵەبوونی ئێمە بێت. دەکرێت من لەم بارەوە هەڵەبم و خەریکی وڕێنەکردن و خەونبینین بە دونیایەکی خەیاڵییەوە بم، بەڵام من وەك کەسێك کە وەك بەرەنجامی ئەزموونەکانی چەپایەتی خۆم بە بیرۆکە و بنەما هزرییەکانی ئەنارکیزم گەییشتووم، ناتوانم شتێکی دیکە وێنابکەم و هەم ئاستی بیرکردنەوە و خودهوشیارییم و هەم سەلماندنە ئەزموونییەکانم لە بواری خەباتی جەماوەرییدا بەم سەرەنجامەم دەگەیێنن؛ ئەگەر ئەنارکیستەکان وەك هزر و فیلۆسۆفی و چالاکی خەباتی کۆمەڵایەتیی و لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان لە کارایی بزووتنەوە و پێکهاتە ڕامیارییەکان دانەبرن، ئەوا سەرەنجام لە دوو ئەگەر زیاتر نابێت : یەکەم، لە هەمان خوڵگەی ڕامیاریی هزر و بزووتنەوە بەناو سۆشیالیستییەکانی دیکەدا دەسووڕێنەوە؛ دووەم، وەك تا ئێستا هەرچی هەوڵ و کۆششی بزووتنەوەکەیە دەبێتە سەرمایەی ڕامیاریی کەسان و گروپ و ڕەوتە دەسەڵاتخوازە بەناو سۆشیالیستەکان و سەرەنجام سەریان لە چاکسازیی سەروەریی چینایەتییەوە دەردەچێت، هەروەك چۆن لە ڕاپەڕینی ١٩١٧ی ڕوسیەدا ڕوویدا هەوڵی ئەنارکیستییانەی کۆمیتە و سۆڤیەتەکانی کرێکاران و سەربازانی یاخی، بوو بە سەرمایەگوزاریی ڕامیاریی بۆ بۆلشەڤیکەکان، یا ئەوەی کە (کۆمونەی پاریس) وەك یەکەمین ئەزموونی خەباتی ئەنارکی ئاوەژووکرایەوە و کرا بە شانازی ئەوانەی کە تا دوای تێكشکانی کۆمونەش لێی تێنەگەییشتن !

*********************************************

کۆتایی زنجیرەی یەکەم : ئەگەر توانیم ئەو بەشانەی کە بە سڕانەوەی ئەرشیڤی بابەتەکانم لە فەوتانی وێب بلاگەکانم [هەژێن (کوردپلانێت) ، خەمی نان و خەونی ئازادی (کورد بلۆگەر)] دا، بەدەستبهێنمەوە، ئەوا لە ئایەندەدا وەك زنجیرەی دووەم یا تەواوکاری ئەم زنجیرەیە دەیانخەمە بەرچاوی خوێنەرانی ئازیز.

**********************************************

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە :

بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN

بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY

بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If

بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH

بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN

بەشی شەشەم:http://wp.me/ppHbY-Jg

بەشی حەوتەم:http://wp.me/ppHbY-Jo

بەشی هەشتەم: http://wp.me/ppHbY-Jv

بەشی نۆهەم : http://wp.me/ppHbY-JO

بەشی دەهەم :http://wp.me/ppHbY-JZ

بەشی یازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K5

بەشی دوازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K9

بەشی سیازدەهەم: http://wp.me/ppHbY-Kf

بەشی چواردەهەم :http://wp.me/ppHbY-Kj

بەشی پازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-Kn

nojenkirdnewey Wellamekan – 16

nojenkirdnewey Wellamekan – 16

Eger pêmanwabêt, wellamekanî ême tewaw û dwa derkî mrovayetîn, ewa xerîkîn le xoman btêk sazdekeyn. Herweha eger pêmanwabêt, ew sîstemî rêkxistney komellge, ke ême xebatî bo dekeyn, dwayîn çawerrwanî û geşeyeke, ke mrovayetî pêydegat, ewa dîsanewe xerîkîn pûçgerayyekî dî le teputozî powçgerayyekanî dîke, çêdekeynewe. Soşyalîzm beheştêk nîye le asmanekanewe daygrîn û le perrawî efsanekanda bîdozînewe û modêrnîzey bkeyn, soşyalîzm xewnî mrovî zînduwe û be praktîkî şorrşigêrrane ketwarîy debêtewe û serkewtinîşî le kultûrbûyinda debêt, bebê ewe, le xeyallî goşegîrane û fentazî aydyalîstane bewlawetir nabêt.     Hejên

Beşî şazdehem

To djî raperrînî xellkî azadî xwazî mîsr û birryarî şorrşigêraney supay ew wllateyt aya eme layengîrî le manewey îxwanekan nîye?

Pêş ewe wellam bew gumane ya ew tomete bêbnemaye ya hezoke ramyarîyey to bdemewe, bepêwîstî dezanim kemêk bgerrêmewe dwawe û serapay raperrînekan bixwênmewe. Begwêrey ewey ke le sallî 2007 bedwawe yekêk bûm le serincderan û çawdêranî xebatî krêkarîy û narrezayetîyekanî wllatanî mexrîb, cezaîr, tunis û mîsr û car carîş peywendîm letek çalakanî ew wllataneda hebuwe, ber lewey ke rûdawî xosûtandinî bêkar ya şmekifroşêkî kenar cade bbête xallî teqînewey cemawerîy le tunis û bbête hoy ruxanî fermandarîy dîktatorîyaney çend dehey ew wllate, rojane lew wllataneda xopîşandanî bêkaran bo dabîkirdnî kar, xopîşandan djî milhurrîy ramyaran le nawçe û gerreke hejarinşînekanî ew wllataneda rûydeda û le persendinda bû, herweha le tunis yekêtî derçuwanî bêkarî zankokan çalak bû û çalakîyekanî fşarîyan bo ser yekêtî sertaserîy fermî krêkaranî ew wllate, ke paşkoy desellat bû, drustkirdbû. Opozsyonî ramyar le ewrupa xerîkî wrrênekirdin bû, komunîstekan sifrî paş koma bûn. Tenya cyawazîyek ke le wllatî mîsr hebû, qedexebûnî îxwanekan û karkirdnî narrastewxoyan bû le bwarî xizmetkarîy komellayetîyda lewane xestexanekan, ke baştirîn xestexanekan lejêrewe hî ewan bûn, le beranberda zorbey prroje û karxanekan hî supay mîsr bûn û partî fermandar pişkî gewrey hebû, herweha her dû wllatî tunis û mîsr lelayen dewlletanî ewrupa û emerîkawe piştîwanî locîstîkî serbazîy û drawî û tenanet harîkarîy sîxurrîyan dekra. Tenanet dewlletî lîbya ke qezafî û partekey fermandarî bûn, bepêçewanewey pagendey mîdîkanewe, harîkarêkî gewrey dewlletanî orupa û rollî polîstî ewrupay debînî û gewretrîn zîndanî bo koçeran û penaberanî efrîka le byabanî ew wllateda drustkirdbû. Dewlletî surye û bnemalley esed baştirîn pasewanî snûrî îsraîl bûn.

Katêk ke cemawer serbexo le derewey plan û wîstî ramyaran raperrî, dewlletanî zilhêz û dewlletanî ewrupa tûşî şok bûn û desbecê kardaneweyan bo nîşannedra û neyantwanî pasewananî berjewendîyekanyan lew wllataneda bparêzn ya lenêw opozsyonî ramyarîyda ellternatîvyan bo bdozêtewe. Leberewe naçar be mildan be ketwarî rûdawekan bûn. Bellam eme zorî neyaxand û le raperrînî cemawer le mexrîb û urdin û s’udye û yemen û behreyn’da firyay xoyan kewtin û twanyan be harîkarîy dewlletanî nawçeke djeplan amadebken, bo nmûne le behreyn be leşkirkêşîy s’udye, le lîbya be çekdarkirdnî raperrîneke û le surye be harîkarîy dewlletî turkye û s’udye twanyan çendîn mîlîşyay çekdar le grupe nasîwnalîst û mezhebîyekan drustibken û raperrînî naçekdaraney serbexoy cemawerîy berew cengî nêwxoyî û kuştarêkî çend salle bern.

Katêk ke le tunis û mîsr firyay pyadekirdnî planî mîlîşyayîykirdnî raperrîneke nekewtin, naçar penayan birde ber piştîwanî hêze îslamîyekan û bedesellatgeyandinyan le rêgey pagendey mîdyayyewe bo ewey hengawî yekem be bedesellatgeyîştinî ewan berey cemawer têkbişkênêt û hengawî duwem, le serhelldanewey narrezayetîyekanda be asanî bitwanrêt lejêr nawî corawcor û kudetay serbazîyda destupeywendekanî xoyan bhênnewe serkar û cengî xoyan letek îslamîyekan leser desellat, bgorrn be cengî komellayetîy nebrrawe lenêwan berey cemawer û cemawerî îslamîyekanda. Eme piştperdey ew rûdawane bû, ke le wllatî tunis û mîsr rûyda, ewey ke çepekanî kurdistan bewperrîy layengirîrîyewe naznawî “şorrş”yan le kudetay serbazîy na !

Beboçûnî min, ewey raperrînekan bo têkişkan û çon îxwanekan û nehze be hellbijradnî parlemanî bedesellat geyîştin û çon raperrînî cemawerîy lîbya û surye gorrdra be cengêkî mîlîşîyayî nebrrawe û frerrehend, hemûy peywendî be astî xudhuşyarîy cemawerey narrazîyewe hebû û heye. Katêk ke cemawer hêşta lew xoşbawerrîyedaye, ke be labirdnî (bin ‘elî) û (mubarek) û dananî kesêkî dîke, îdî dîktatorîy namênêt ya be hellbjadnî partêkî dîke le cêy parte fermandarekanî sî sallî raburdû, îdî pris û grifte abûrîy û komellayetîyakanyan çareserdebin ya eger destebjêrkî têknokrat serwerbin, îdî kotayî be jêrdesteyî ewan dêt, bedillnyayyewe galltecarîy parlemanî û kudtay serbazîy debne dîmenî kotayî raperrînekan û serencam zîndanekan awedan debnewe û kuştinî xonîşanderan û lesêdaredanî berhellistkaran debnewe be rûdawî rotînî komellge. Hellbete her le seretawe nahuşyarîy û xoşbawerrîy be dewllet û parleman û ramyaran dyarbû û roj be roj le teşenekirdin û cêgîrbûn û tenanet modîllbûnda bû, lewane berizkirdnewey allay neteweyî û dewllet, ke be boçûnî min koneperistrîn dyardey ew raperrînanebû û ewendey ke ew dyardeye twanî xizmet be nasîwnalîzm û dewllet û sermayedarîy bkat, le şkistî raperrînî gewrey ferinse û (komuney parîs)ewe ta hellay serkewtinî yekcarekî blokî nato û bazarazad, sermayedarîy cîhanî be hemû dezge û nêwinde sîxurrîyekanîyewe be hemû terxankirdnêkî abûrîy û kaye ramyarîyekanîyewe neytwanîbû weha hêzêkî djeşorrş le xudî raperrîwan û narrazîyan pêkbihênêt. Takî narrazî lew raperrînaneda le amadenebûnî xudhuşyarîy şorrşigêrraneda le beranber hejmûnî pagendey dewllete ‘erebîyekan û hêze nasîwnalîst û îslamîyekanda xoy be naçar debînêt, allayek berizbkatewe, ke ta ew sateş her le sayeyda serkutkrawe û zîndanîkrawe le sêdaredrawe ! Aya serapay mêjû, galltecarîyekî xemnaktir lemey berhemhênawe û bexoyewe dîwe ?

Eme kurtey boçûnî mne lemerr ew raperrînaney ke le wllatanî ‘erebîda rûyanda û dyardey koneperistane û djeşorrşaney wek berizkirdnewey allay neteweyî û dewllet û gutnewey “alle akbir”yan kirde modêlî raperrîne kopîkrawekanî dîke le wllatanî dewruber [herwek le (slêmanî)şda (berderkî sera) kra be mizgewt] û ew modêle konepersit û nasîwnalîstaneye be komekî mîdyay dewlletan cîhangîrkra û wek debînîn, le wllatanî ewrupî û emerîkay bakûrîş weha konepersitîyek [berizkirdnewey allay dewllet-netewe] kewte pelupohawîştin. Pêş raperrînî wllatanî ‘erebî, le raperrîne cemawerîyekanda allakanî dewllet desûtêndran, bellam le kotayî 2010 bedwawe berizkirdnewey allay serkut û serwerîy borcwazîy em peyamey be gwêy bzûtnewe konepersit û zilhêze cîhanxorekanda deda, ke amancî zorîney raperrîwan lenêwbirdnî serwerîy û hellweşandnewey sîstemeke nîye, bellku gorrînî cenerrallêk be teknokratêk û gorrînî (husnî) be (mursî) û gorrînewey (mursî) be (husnî)ye be kudeta ! Eme berencamî xoşbawerrîy cemawerî narrazî û raperrîw û nebûnî xudhuşyarîy şorrşigêrraneye, lem barewe detwanîn ew xoşbawerrîy û redûkewtinî ramyarîy le xopîşandanekanî paş 17î şubatî herêmî kurdistan)îşda be roşnî bbînîn !

Beboçûnî min, taku takî jêrdest û stemlêkraw, be dewllet û fermandarîy baş, be partîy baş û serokî çawerrwankraw, be hatnedî azadî û yeksanî û dadperwerîy komellayetî le sayey serwerîy çînayetîyda xoşbawerrbêt, bedillnyayyewe hem bwarî kayey destebjêrîy kesanî desellatixwaz û payexwaz learadadebêt, hem bwarî xosepandin û qorixkirdnî desellat lelayen parte ramyarîyekanewe heye û hem bwarî destitêwerdan û serkewtinî planekanî zilhêzekan msogerdebêt, hem lecyatî sûtandinî allay stemkaran, allay serwerîy borcwazîy bedestî xonîşanderanî nahuşyar û xoşbawerrewe deşekêtewe.

To zor sûkayetî be syasyekan dekeyt û detewêt syaset naşîrîn bkeyt aya sebebî ewe şkist û raburdûy xot nye ?

Xatûnî berrêz, herçende lêre û lewê hewllimdawe bedrêjdadrrîyewe zor leser em babete bwestim û brrom, bellam lewe deçêt, ke le derbrrînimda nawrroşnîyek hebêt, ke berrêztî bew serencame geyandibêt, ke min şkistixwardûy ew meydanem û raburdûm griftî têdaye, ya lewaneye çawîlke partîyeket rwangey min awa narroşn û lingawquç nîşanbdat. Serbarî eweş lêreda hewilldedem wellam be pirsyareket bdemewe, herçende xwênerî wirya û serincder beasanî detwanêt wellamî em pirsyarey to le babetekanimda bedestibhênêt.

Ramkirdin – ramyarîy – ramyar, eme hawwatay kurdîyekey wajey “syaset, syasî”ni wek çawgî firman û çemk û wek bker, ke rîşeyekî frekonyan le jyanî mrovayetîda begşitî heye û tenanet pêş zmanîş dekewn. Çunke mrov pêş hebûnî zmanêkî tewaw hem ajellî ramkirduwe û hem bîrokey ramkirdnî perepêdawe û hem ramkar buwe.

Be boçûnî min, eger be wirdî û le derewey şêwandinî çawîlkey ramyarîyewe dyardekan bixwênînewe, ewa ramkirdnî takekan le peywendîye partîyekanda drêjey heman prosêsî ramkirdne, ke mrov manga û merr û bzin û gwêdêj û mrîşk û ..tid têda ramkirduwe. Bewatayekî dîke ramyarîy-ramkirdin brîtîye le derhawîştinî bûnewerêk le şêwey peywendîye sruştî û komellayetîyekanî û barhênanewey leser şêwazêkî dîke. Manga pêş ramkirdin bûnêkî azadî hebuwe û jyanêkî sruştîyaney hebuwe, şîrekey tenya bo beçkekanî buwe, letek hawcorekanîda le peywendîyekî azad û harmonîda jyawe, herwek mrovî derewey şaristanî le peywendîye komellayetîyekanîda azadbuwe û çawerrwanîy û kar û fermanî le çwarçêwey rêkewtinî komellayetîyda letek hawcorekanî rêkixrawe. Bellam katêk ke mrov ajellekan ramdekat, îdî katî xwardin û çûneder û gerranewe û şwênî xewtinî manga, xawenekey dyarîdekat, herwek çon endamî partêk, partekey û lêprisrawe zincîreyye ple be plekanî boy dyarîdeken, çî bllêt û çî bkat û çî nekat û snûrekanî çalakî û azadîyekanî çende frawanin, herwek çon dewllet û ramyaran mawey kar û brrî xwardin û corî xwardin û snûrî çalakî û hatûço û pantayî jyanî kesîy û xêzanî jêrdestanî komellge [prrolîtêrekan] dyardeken. Aya hîç cyawazî lenêwan ramkrawî endamî partêk û hawullatîyekî dewlletî hawçerx le snûrekanî ramyarîyda û ajellêkî ramkraw heye ?

Aya le ketwarî jyanmanda ramyarîy watayek û bûnêkî dîkey heye ? Hellbete mebestim le ramyarîy serapay kirdareke û çemkekeye, nek tenya partêk û arasteyek û şêwazêkî dyarîkraw le ramyarîy/ramkirdin. Min dezanim hem le şêwaz û hem le reftar û hem le radey behrebirdin le ramkirdnî ajelanda le ramkarêkewe bo ramkarêkî dîke cyawazî heye, bellam aya ew cyawazîye rwalletîyane hîç le krrokî araste û amancî ramyarîy degorrn; bewatayekî dîke hîç le destemokirdin û snûrdarkirdnî jyan û hezî ajellan degorrêt ?

Griftî min lêreweye, ke ramyarîy tenya be lenêwbirdnî peywendîye sruştîy û komellayetîyekan detwanêt le kayey kultûrîda cgey xoy bkatewe. Bewatayekî dîke tenya be gorrînî mrov le bûnewerêkî xudhuşyarî komellayetîy hawderd û herewezewe, bo bûnewerêkî nahuşyarî, çawçnokî û nakok û destemo û milkeçî serweran [part, dewllet û pêkhate qûçkeyyekanî dîke], ramkirdneke meyserdebêt. Aya bêcge leme, ramyarîy hîç ştêkî dîkey encamdawe ?

Başe ba away dabnêên, ke min şkistixwardûy meydanî ramyarîym û le raburdûmda griftim heye. Aya şkişt bo xoy mamanî hemû dahênan û hanabirdin bo şêwazanêkî nwê nebuwe? Aya hîç serkewtinêkî mrov bebê komellêk şkist serîhelldawe ya hîç tîorîyyek bebê xwêndnewe û têgeyîştin le hokarî şkistekan û hellsengandinî ezmûngîrîyekan serîhelldawe? Leser em bnemaye kewate eger ew gumaney toş drustibêt, ewa natwanêt selmênerî drustîy û awezgîrîy û rewayetî ramkirdnî ajellan û mrovekanî dîkebêt ! Bellam wêrray nadrustî gumanekey to le handerewekanî min bo djayetî ramyarîykirdin û ramyarîy, be pêwîstî dezanim ewe bdirkênim, ke min le komellgey hawçerixda dû griftim hen [grift le rwangey kesanî wek towe], ke bom hergîz çaresernakirdrên; yekem ne detwanim kes rambkem û ne deştwanim mil be ramyarîy kesanî dîke bdem. Duwem ne beasanî detwanim mil be krêgirteyî bo kesanî dîke bdem, ne deştwanim bo msogerkirdnî mşexorîy xom, kesanî dîke bekrêbgrim, be watayekî dîke ne detwanim beasanî krêkarî kesanî dîke bim, nedeştwanim xawenkarî kesî dîke bim [bew corey ke endamanî nêwendî parte komunîstekan le pîtzerî û rîsturantekanyanda krêkaran û lenêw ewanîşda hawpartîye paşrrewekanî xoyan bekrêdegrin]. Hellbete netwanînekanim lewewe nîn, ke desepaçebim, bellku lew barewe twanayyekî le radebederî lêhatûîy û şarezayî û hoşîm heye, bellam tenya ştêk ke rêgrîym lêdekat derk û wîjdanme, azadbûnme le kaye ramyarîyekan, dîtnî jyan û komellgeye le derewey çawîlke ramyarîyekan, ke herdem jyan û peywendîyekan awa nîşandeden, ke arastekeranyan dexwazn. Rêk tewaw bepêçewaney griftî here serekî takî destemoy partîy û dewlletewe, takî gîrodey demargîrîy mezhebîy û neteweyî û aydyolocî û xudsênterewe [xudsênterîy bewatay takayetî (serbexoyî îndîvîdwalîstî) na, bellku bewatay xêzan-sêntirîst, êtno-sêntirîst, part-sêntirîst, dewllet-sêntirîst .. Tid], ke hawcorî xoy dekujêt, deçewsênêtewe, birsîdekat, zîndanîdekat, frîwdedat, dekrrêt, defroşêt, dexwat, ..tid

Le têrrwanînî narramyaraney minda, ramyarîy wate hunerî lexiştebirdin, hunerî desellatdarîy, hunerî pawangerîy û hunerî mşexorîy, weha hunerêk tenya le bûnêkî nakomellayetîyda twanay teşekirdin û sertapagîrbûnî heye, tenya be hellweşandnewey peywendîye komellayetîyekan, tenya be hellweşandnewey rêkewtne komellayetîyekan, ramyarîy tenya be drustkirdnî cengî frerrehendî komellayetîy nebrrawey derûnî le takî destemoda, twanay cêkewtebûn û bekultûrbîwunî heye; ke ramyaran benawî xwastî hêzî asmanîyewe, benawî netewe û pêkhatey nasruştî dîkewe begjî yekdîmanda deden, taweku serwerîy xoyan msoger bken. Eme ramyarîye, eme ew şanazîyeye ke desellatixwaze benaw soşyalîstekan herdem leser bedestihênanî paşqul le hawsengeranyan degrin û milyandeşkênin !

Lem barewe detwanîn lexoman bpirsîn; aya pêş serhelldanî partayetî û aydyolocyay ramyarîy, asûdeyî û arramî û tebayî û harîkarîy û hawsozî û hawderdî û hawxemî û hawpiştîy nêwan mrovekan û komellgekan û yekgirtûîy xebatî jêrdestan [prolîtêrekan] hebuwe û behêz buwe ya paş serhelldanî partayetî û yasa û sîsteme ramyarîyekan?

Hellbete negutraw nemênêtewe, mnîş wek her kesêkî dîke, rojgarêk le xoşbawerrîy û nahuşyarîyimda [nebûn û amadenebûnî xudhuşyarîy] le dawî ramyarîyda destemobûm û xoştirîn û benrixtirîn û karatrîn satekanî jyanim lew pênawe pûçeda befêrrodawn û kesanî desellatixwaz û mşexorr û helperistim le serûy xomewe serwerkirdûn. Weha rewtêk, weha serdemêk leberdem zorêkmanda egerî hebuwe û heye, bellam be ezmûngîrîy le rûdawekan û berencamekan, beasanî detwanîn le daw û telîsmî xoşbawerrîy be ramyarîy û debengîy şanazîkirdin be ramyarîybûnewe, xoman rabpisênîn û bbînewe be xude azadekey naxî xoman. Weha rûdanêk lêbrrawîy û birrwabexobûn û serbexoyî bîrkirdnewey gereke û katêk ke bew aste ya bew pleye le xudhuşyarîy bgeyn, îdî esteme bçîne jêr barî serwerîy kesanî dîke û herweha leweş estemtir eweye, ke bbîne serwerî kesanî dîke !

To ser be kam ballî enarşîsmî û boçî eweyant hellbjarduwe ?

Wabzanim kem ta zor lêre û lewê roşnayîm xistuwete ser em babete, serbarî eweş wek rêzgirtnêk le daxwazîy û çawerrwanîy berrêzt, hewilldedem bekurtî carêkî dîke, wellam bem pirse alloze bdemewe. Hellbete alloz leberewe na, ke wellamdanewey sextibêt, nexêr bellku leberewey ke yekem enarkîzm le herêmekey êmeda [xorhellat begşitî û xorhellatî nawîn û kurdistan betaybetî] wek hzir nasraw nîye [hellbete tenya wek hzir, nek wek şêwey jyan, çunke le jyanî her komellgeyekî xorhellatîyda becorêk le corekan pêkewejyan û herewezîy komellayetîy / enarkîzm bûnî hebuwe û hêştakeş amadeye, lew barewe xwêndnewey pertûkî ( le cakarta ta yohanisburg: enarkîzm le sertaserî cêhanda / nûsînî Sebastian Kalicha, Gabriel Kuhin ) detwanêt roşingerbêt]. Duwem, leberewey ke le nawçekey êmeda hizrî soşyalîstî tenya le çwarcêwey aydyolocyay markisîstîda nasênrawe, bwarî nasînî enarkîzm wek (sentêz) nebuwe û bedaxewe her rexnegrêk ke lebareyewe dwabêt, bebê pêşdawerîyye aydyolocîyekan neytwanîwwe destbekarbêt. Herweha yekangîrîy djayetî desellat û ayîn û aydyolocya beranber be bîrokekanî azadîxwazîy / enarkîzm û lew nêweşda şêwandin û awejûkarîyekanî çep be hemû ballekanîyewe, twanîwyane berbestêk, egerçî katîyş bêt, lenêwan bllawbûnewey enarkîzm wek hzir û sentêzêk û narrazîyanî azadîxwazda drustibken. Hellbete bepêçewaney ewey katêk ew soşyalîstixwazaney, ke enarkîzm wek ajaweçîyetî û bêserewbereyî û dujminî krêkaran denasênin, le katî pênasekirdin û lêdwan lebarey soşyalîzm û bîrokekanyan lebarey komellgey soşyalîstîyewe, heman wênay enarkîstî bo komellgey xwazraw deken û eger derbrrînekanyan le pîrozkirdne aydyolocîyekan rûtibkeynewe, ewa heman xewnî enarkisîtîyan heye. Eme ew dijwarîyeye, ke bo wellamdanewey pirsyarekey to, leberdem minda qutdebêtewe.

Beboçûnî min, enarkîzm wek bzûtneweyekî komellayetîy azadîxwaz, ke amanc û arastey le komellgey herewezîye û têyda serwerîy be hemû corekanîyewe [serwerîy pyaw beser jin, serwerîy dayk û bawk beser mindall, serwerîy fêrkar beser fêryarda, serwerîy çîn û part û serok û fermandarîy û dewllet beser komellge û takekanîda ], debne efsane ya raburdûyekî tall û nexwazraw. Her kat em bzûtnewe hewllî berramyarîykirdin û guncandinî letek sîstemî ramyarîyda dra, ewa deçête xaney djeşorrşewe. Çunke ramyarîy û sîstemî ramyarîy [pêkhatey qûçkeyî û aydyolocîy serwerî regezîy, ayînî, êtnîy, nejadîy û çînayetî] tenya le belenêwbirdnî herewezîy û hawpiştî komellayetî û hawderdîy û xemxorîy û aştî komellayetîyda detwanin cêgîrbbin û bibne ragir û msogerkerî serwerîy hendêk beser hendêkî dîkeda. Her lebereweye, ke tenya be srrînewe û wazhênan le peywendîye ramyarîyekan û çollkirdnî rîzî rêkixraw û pêkhate ramyarîyekan û hellweşandnewey peywendî ramyarîy û partayetî û sîstemî ramyarîy, twananî geyîştnewe be bnema komellayetîyekanî rêkxistinî komellge degeynewe. Eweş tenya be hellweşandnewey bnema ramyarîy û abûrîyekanî karîkrêgirte û darayî taybetîy – dewlletîy û serlenwê rêkxistnewey komellge û pêkhatekanî leser bnemay peywendîye komellayetîyekan û herewezîy û hawpiştî û pêkewejyan û tebayî û aştî komellayetî ya bewatayekî dîke komellayetîykirdnewey berhemhênan û dabeşkirdin û berêwebirdin û birryardan û behremendîy tak le berhem û dahat û samanî hawbeşaney komellge û komellge le wzey dahêneraney tak.

Leberewe enarkîzm/ soşyalîzmî azadîxwaz, tenya detwanêt bzûtneweyekî komellayetîy bê û rêkxistin û şêwe û şêwazekanî xebatî leser bnemay peywendîye komellayetîyekanî şwênî jyan berhemhênan û xwêndin û çalakîye komellayetîyekanî dîke hebin û şorrşekeşî her komellayetîye û lêrewe amancîşî hellweşandnewey sîstemî ramyarîy û retkirdnewey partayetî û hemû desellat û peywendîyekî ramyarîyekan debêt; îdî ew peywendîye peywendî nêwan salarîy pyawan û jêrçepokîy jnan, zallîy daykan û bawkan û milkeçîy mindallan, rencderîy krêkaran-cutyaran û mşexorîy sermayedar, peywendî xwabûnî mamosta û koyletî fêryar/ xwêndkar, peywendî birryarderîy û fermanderîy serokî partîy û fermanberîy endaman bêt, ya peywendî serkutgerîy ramyaran û dewlletmend/dewlletdar û serkutkrawîy takî jêrdestebêt !

Katêk ke bzûtneweyek pêkhateyekî komellayetîy hebêt û amancîşî hellweşandnewey hemû peywendîye ramyarkirdekan û lenêwbirdnî serwerîy û mşexorîy hendêk beser hendêkî dîkewe bêt û le rêzekanî xoy û le şêwazî rêkxistin û xebat û çalakîy xoyda ser û xwar retbkatewe, îdî qsekirdin leser ball û arastey cyawaz û nakok, ketwarîybûnî xoy ledestdedat û her hewllêk be arastey destegerîy û beşbeşbûn û qutkirdnewey aydyolocya, tenya yek serencamî debêt, ewîş eweye ke serî le berey djekeyewe derdeçêt û le baştirîn barda le entî têzêkî rwalletîy sîstemeke bewlawetir nabêt.

Leberewe beboçûn û têgeyîştinî min, enarkîzm hizrêkî komellayetîye, ke le encamî retkirdnewey her hewll û pêkhateyekî serwerîyixwazane û arastekeraney aydyolocî û ramyarîyda, tenya detwanêt wek sentêzêk ya mîtodêkî têrrwanîn û bîrkirdnewe derbkewêt. Ewaney ke be araste û ballî cyawaz lenêw (enarkîzm)da nasrawn, brîtîn le têrrwanînî çalakan û bîryaranî enarkîstî lebarey pirse komellayetîyekanewe, lewane: stemî regezîy [enarkofêmînîzm], rêkxistinî azadîxwazaney bzûtnewe komellayetîyekan [enarkosendîkalîzm], parastinî jînge û rizgarîy ajellan [îko-enarkîstekan/Green anarchist], aştî komellayetî û djemîlîtarîzm [ enarko-aştîxwazekan Anarcho-pacifist / Non-violent anarchist ], azadî tak/ takgerayî [enarko takgerakan Individual anarchist] û çend têrrwanînî dîke û herweha çendîn hewllî dîke bo guncandinî em hizre letek çep û nasîwnalîzm û ayîn û tenanet sermayedarîy, hokarî ew hewllaneş bo nakokî ya paradoksibûnî bnemakanî xudî hizreke nagerrêtewe, bellku bo karayî hizreke bo ser çep û arastekanî dîke degerêtewe, ke zor car le beranberda bo bergirtin be hejmûn û karayî hzir û bzûtnewey enarkîstî kewtûne djehewll bo bergirtin lêy. Herweha bêcge lemeş, le serdemekanî serkutkirdin û paşekşêy rêkixraweyî bzûtneweke betaybet pêş û paşî cengî duwemî cîhanî karayî kesanî ekadîmîstî naumêd û rûnanî tak û grupe markisîstîyekan paş rûxanî dîwarî berlîn le hizrî enarkîstî, bêkarayî nebuwe û zbill û zallî ramyarîy xoyan hawirdekirdewwe û hewllî guncandin û cêkirdneweyan dawe. Hellbete karêkî awa, zor estem nîye, çunke enarkîzm aydyolocya nîye, taweku dîwar û snûrekanî rêgeneden, betaybet lew wllataney ke enarkîzm çi wek hzir û çi wek bzûtnewey komellayetîy pêşîney amadeyî meydanî û rêkixraweyî nîye.

Lem barewe eger sernicî ew takaney ke le wllatanî ‘erebî paş raperrînekanî sallî 2010- 2011 û îranî paş sallî 2009 û kurdistanî [betaybet beşî turkye] paş werçerxanî boçûnekanî oçelan le markîsîzmewe berew bîrokekanî prrodon [fêdralîzm û konfîdralîzm] û murî bukçîn [herewezîye abûrîyekan] bdeyn, ewa be aşkra le çalakî û le têrrwanînî kesekanda paşmaweyî desellatixwazîy û destebjêrîy û pawangerîy û takrrewîy pêşîney aydyalîstî û nasîwnalîstî û markisîstî debînîn. Eme ştêkî asayye, leberewey kesêk ke paş çendîn sall perwerdebûn û rahatin leser ser û xwarî pêkhatey rêkxistinî ramyarîy, ktupirr ya le maweyekî kurtda natwanêt destberdarî rahatin û goşbûn be rêsa nakomellayetîyekan wellabnêt, bellam asayî nîye, eger ewaney derkî roşintir û ezmûnî fretiryan heye, le ast ew hewlle naenarkîyaneda bêdenge û bêhelluyistî hellbêrn, çunke karnedanewe beranber her hewllêkî awa, rêge bo lebarbirdnî helî serhelldanî bzûtnewey komellayetîy naqûçkeyî azadîxwaz le wllatanî xorhellat û başûrda lebardekat.

Min dezanim û kardaneweyekî asayîşe, ke eger hawrrêyanêkî enarkîst ya çepekan le djî em pênase ya em wênakirdney min lebarey enarkîzmewe wek hzir û bzûtnewey komellayetîy, bwestnewe. Bellam merc nîye hemû kardaneweyekî kesanî dîke, nîşaney hellebûnî ême bêt. Dekrêt min lem barewe hellebim û xerîkî wrrênekirdin û xewnibînîn be dunyayekî xeyallîyewe bim, bellam min wek kesêk ke wek berencamî ezmûnekanî çepayetî xom be bîroke û bnema hizrîyekanî enarkîzm geyîştûm, natwanim ştêkî dîke wênabkem û hem astî bîrkirdnewe û xudhuşyarîym û hem selmandne ezmûnîyekanim le bwarî xebatî cemawerîyda bem serencamem degeyênin; eger enarkîstekan wek hzir û fîlosofî û çalakî xebatî komellayetîy û le hemû rûyekewe xoyan le karayî bzûtnewe û pêkhate ramyarîyekan danebrin, ewa serencam le dû eger zyatir nabêt : yekem, le heman xullgey ramyarîy hzir û bzûtnewe benaw soşyalîstîyekanî dîkeda desûrrênewe; duwem, wek ta êsta herçî hewll û koşşî bzûtnewekeye debête sermayey ramyarîy kesan û grup û rewte desellatixwaze benaw soşyalîstekan û serencam seryan le çaksazîy serwerîy çînayetîyewe derdeçêt, herwek çon le raperrînî 1917î rusyeda rûyda hewllî enarkîstîyaney komîte û sovyetekanî krêkaran û serbazanî yaxî, bû be sermayeguzarîy ramyarîy bo bolşevîkekan, ya ewey ke (komuney parîs) wek yekemîn ezmûnî xebatî enarkî awejûkrayewe û kra be şanazî ewaney ke ta dway têkişkanî komuneş lêy tênegeyîştin !

*********************************************

Kotayî zincîrey yekem : eger twanîm ew beşaney ke be srranewey erşîvî babetekanim le fewtanî wêb blagekanim [hejên (kurdiplanêt) , xemî nan û xewnî azadî (kurd bloger)] da, bedestibhênmewe, ewa le ayendeda wek zincîrey duwem ya tewawkarî em zincîreye deyanxeme berçawî xwêneranî azîz.

***********************************

Bo xwêndnewey beşî yekem, kirte leser em besterey xwarewe bke

Beşî yekem : http://wp.me/ppHbY-HN

Beşî duwem : http://wp.me/ppHbY-HY

Beşî sêyem : http://wp.me/ppHbY-If

Beşî çwarem: http://wp.me/ppHbY-IH

Beşî pêncem:http://wp.me/ppHbY-IK

Beşî şeşem: http://wp.me/ppHbY-Jb

Beşî hewtem : http://wp.me/ppHbY-Jm

Beşî heştem : http://wp.me/ppHbY-Jt

Beşî nohem: http://wp.me/ppHbY-JM

Beşî dehem : http://wp.me/ppHbY-JR

Beşî yazdehem : http://wp.me/ppHbY-K3

Beşî dwazdehem : http://wp.me/ppHbY-K7

Beşî syazdehem : http://wp.me/ppHbY-Kc

Beşî çwardehem: http://wp.me/ppHbY-Kh

Beşî pazdehem : http://wp.me/ppHbY-Kl

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٥

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٥

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.         هەژێن

بەشی پازدەهەم

ئایا بەبێ ئایدیۆلۆجیا چۆن دەتوانین بزووتنەوەمان هەبێ و خۆمان ڕزگار بکەین ؟

ئایدیۆلۆجیای چینایەتی یەکساننییە بە خودهوشیاری شۆڕشگێڕانە، چونکە خودهوشیاریی شۆڕشگێڕانە سەرەتای ڕەتکردنەوەی کۆمەڵگەی چینایەتییە، بەڵام ئایدیۆلۆجیای چینایەتی پێداگرتنەوەیە لەسەر مانەوەی کۆمەڵگەی چینایەتی، ئیدی ئەوەی لە کام جەمسەری ئەو کۆمەڵگەوە وەستابێت [چەپ یا ڕاست]، هیچ لەوە ناگۆڕێت، کە تۆ خەریکی ڕەوایەتیدانی بە دابەشکردنی مرۆڤەکانی بەسەر چەند دەستەی دژ بە یەکدا، ئەمە لە کاتێکدا کە هیچ تاکێك نە لە ڕووی جەستەیی و نە لە ڕووی خودهوشیاریی و نە لە ڕووی جوانیناسی و نە لە ڕووی حەزەوە لەوی دیکە ناچێت و یەکدەستی و یەکڕەنگیی چینایەتی تەنیا پووچگەراییەکی ئایدیالیستییە و لە هیچ سەردەمێکدا مرۆڤەکان چ لەڕووی بیرکردنەوە و چ لە ڕووی حەزەوە، وەك یەك نەبوون، تەنانەت لەو سەردەمە ئەفسانەییەشدا کە ئایدیۆلۆجیکارەکان بە کۆمونەی سەرەتایی [بەهەشتی ئایدیال]ی نێودەبەن. هەڵبەتە ئەم جیاوازییانە هیچ کات بەواتای ڕەوابوون و پێویستبوونی جیاوازیی و هەڵاواردن ڕەگەزیی و نەژادی و ئایینی و چینایەتی نین، بەڵکو تەنیا مەبەستم ئەوەیە، دابەشکردنی مرۆڤەکان بەسەر کۆمەڵێك ئایدیۆلۆجیای دژبەیەك یا هاوئاراستەدا بێجگە لە جیاوازی و ناتەبایی و جەنگێکی ئایدیۆلۆجی بەردەوام هیچی دیکە بەرهەمناهێنێت. لەوەتەی ئاینەکان هەن، هەڵگرانی باوەڕەکانیان لە جەنگێکی ناکۆتادا دەژین و چنگیان لە جەستەی یەکدیدا خوێناوییە، هەروەها لەو کاتەوەی پارتایەتی سەریهەڵداوە، ئەندامان و لایەنگرانیان لە جەنگێکی ناکۆتادان و خوێن و خۆراکی زیندوومانەوەی ئەو وەرەمە ڕامیارییە، تەنیا جەنگە بە بەپشتبەستن بە ئایۆلۆجیای نەتەوەپەرستی، بەرتەریی ڕەگەزیی و نەژادیی و پاوانگەریی دەستەبژێریی و سەروەریی ..تد.

بەپێچەوانەوەی ئایدیۆلۆجیاوە، خەباتی چینایەتی یەکساننییە بە کینەی چینایەتی، خەباتی چینایەتی تێکۆشانە بۆ لەنێوبردنی هۆکارەکانی دروستبوونی کۆمەڵگەی چینایەتی واتە پایە ئابووریی و کولتووری و ڕۆشنبیرییەکانی، بەڵام کینەی چینایەتی وەك هەر توندوتیژییەك، توندوتیژی بەرهەمدەهێنیت، واتە پاساو و بیانوو دەداتە دەست پارێزەرانی کۆمەڵگەی چینایەتی بۆ ڕەوایەتیدان بە ستەمی چینایەتی. هەروەها ئەوەی بە درێژایی تەمەنی من و لە ئەزموونی کەسیی مندا کەڵەکەبووە، چەكبوون و ئامرازبوونی ئایدیۆلۆجیایە بۆ دابەشکردنی مرۆڤە چەوساوەکان بەسەر گروپ و پارت و پێکهاتەی دژەبەیەك و ڕاگرتنیان لە ناتەباییەکی بەردەوامدا و بەو هۆیەوە لە بەرانبەردا دابینکردنی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ سەروەران، بەوەی کە چەوساوان خەریکی جەنگی یەکدین و نایانپەرژێتە سەر جەنگی چەوسێنەرانیان. لە ژیان و بیرەوەیی و بوونی مندا ئایدیۆلۆجیا و ڕامیاریی و پارتایەتی تەنیا ئەمەی بەرههەمهێناوە. ئەگەر تۆ یا هەر کەسێکی دیکە ئەزموونگیرییەکی دیکەی لە ڕامیاریی و ئایدیۆلۆجیا هەیە، سوپاسگوزاری دەبم، ئەگەر لە ڕۆشنکارییەکانی خۆی بەهرەمەندم بکات و ئەوە بسەلمێنێت، کە ڕامیاریی هونەری سەروەریی و فریودانی خەڵك و مسۆگەرکەری مشەخۆریی نییە و ئایدیۆلۆجیا ئامرازی دابەشکردن و پڕشوبڵاوەپێکردنی هێزی کۆمەڵایەتی چەوساوان و دەبەنگکردنی تاکەکان و ڕاگرتنیان نییە لە جەنگکێکی نەبڕاوەی خۆکوژییدا ! ئایا لە سەراپای مێژووی ململانێی چینایەتییدا، بەڵگەیەکی ئاوا لە بارەی ئایدیۆلۆجیا و ڕامیارییەوە هەیە، کە پێچەوانەی ئەزموون و پێگەییشتن و بۆچوونە بنەمایییەکانی هەر یەك لەوانە بێت، کە دژایەتی ئایدیۆلۆجیا دەکەن و لەسەر کۆمەڵایەتییبوونی خەبات و شۆڕش و ڕێکخستنی سۆشیالیستیی [کۆمەڵایەتیی] دەکەن؛ کامە، کەی و لەو کوێ؟

چۆن دەتوانیت قسە لە گۆڕانی کۆمەڵگە بکەیت لە کاتێکدا دەەوڵەت و سیستەمی سەرمایەداری زاڵن، بێجگە لە بەرنامەی لایەنی کەم و لایەنی دوور چ ڕێگەیەکی تر هەیە؟

قۆناخبەندیی مێژوو و هەروا قۆناخبەندیی ڕەوتی گەییشتن بە کۆمەڵگەی ناچینایەتی، هەوڵێکی نەزانانە یا فریودەرانەی دەسەڵاتخوازییە. دابەشکردنی داخوازیی و پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگە بەسەر داخوازیی هەنووکەیی و ئاییندەیی، لەسەر بنەمای پووچگەرایی وێناکردنی شۆڕش بە ڕاگەیاندنی پارتێك و پێداویستی سەرکوتی دەوڵەتییە “دیکتاتۆریی پڕۆلیتاریا”یە بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵگە لە سنووربەندییەکانی ئایدیۆلۆجیا و بەرنامە پێشتر ئامادەکراوەکان، سەریهەڵداوە.

ئەگەر شۆڕش پرۆسێسی مێژوویی گەشەکردن و پێگەییشتنی خودهوشیاریی تاکە ژێردەستەکان و هەرەوەزیبوونەوە و پێکهێنانی کەرتی کۆمەڵایەتیی کشتوکاڵیی و پیشەسازیی و بە کولتووریبوونی بێت، کە لە بەرانبەر دارایی تایبەت و دارایی دەوڵەت و سەروەریی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە دایدەنێت و دواجار شکانەوەی هاوسەنگیی هێز، سەرکەوتنی هەر لایەکیان بەسەر ئەوی دیکەدا دیاردەکات، ئەوا هەموو داخوازییەك و هەموو ئامانجێك و هەموو گۆڕانێك لە خودی ئەم کۆمەڵگە چینایەتییەدا ڕوودەدات و نێوان کۆمەڵگەی چینایەتی و ناچینایەتی خاڵێکی سنووریی وەك ئەوەی نێوان وڵاتان یا سات و ساڵێکی دیاریکراو بوونی نییە، کە بیکەینە بنەمای کار، پێش ئەوە ئەم کارانە دەکەین و پاش ئەوە ئەو کارانەی دیکە.

بەبۆچوونی من وەها تێڕوانینێك بۆ ڕەوتی مێژوو و ڕوودانی ڕاپەڕین و شۆڕش تێیدا، کاریکاتێرێکە لە تێگەییشتنی شۆڕشگێڕانە بۆ مێژوو و ڕەوتی ڕووداوەکان. لەبەرئەوەی کە بەدیهاتنی هەموو خەون و خەیاڵێکی مرۆڤ لەم کۆمەڵگەدا تەنیا بە تێکۆشان بەدیدێت و پێویستە کاری بۆ بکرێت. چونکە کۆمەڵگەی چینایەتی ڕووبەرێکی دیکە، وڵات و کیشوەرێکی دیکە نییە، یا ماوەیەکی سەردەمیی دابراو نییە، کە لە دوای کات و شوێنی کۆمەڵگەی چێنایەتی ئێستاوە دەستپێبکات، هەروەها مرۆڤەکانیشی هەر مرۆڤەکانی سەر گۆی ئەم زەمینە دەبن و لە ئەستێرەیەکی دیکەوە نایێن، بەڵکو گۆڕینی ئەم کۆمەڵگەیەیە، کە هەیە و تێیدا دەژین. ئەو گۆڕینەش نە بڕیاردانی ڕامیارییە لەلایەن پارت و چەند پارلەمانتار فەرمانداریی و دەوڵەتەوە، نە سەپاندنی بەرنامەیەکی ئایدیۆلۆجییە بەسەر کۆمەڵگەدا، بەڵکو گۆڕینی فرە ڕەهەند یا هەمەڕەهەندی کۆمەڵ و پێکهاتەکانی و ژیان و کارکردنەکانە. بۆ نموونە کاتێك کە تاکەکان لە جیاتی خۆبڕیاردان، بە دیهاتنی داخوازییەکان و بەرەوپێشبردن و یەکلاییکردنەوەی پرسەکان بە پارت و پارلەمانتاران و دەوڵەت دەسپێرن، هیچ گۆڕانێك پێچەوانەی ئەوەی ئێستا هەیە، ڕوونادات، بەڵکو زیاتر و زیاتر سیستەمەکە دەپارێزن و پرسەکان ئەستەمتر دەکەن. بەڵام کاتێك کە تاکەکان لەجیاتی دەنگدان و هەڵبژرادنی پارت و لیست و پارلەمانتاران، کۆڕ و کۆمەڵە جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان پێکبهێنن و هەوڵی بەخۆبڕیاردان و بەخۆجێبەجێکردن بدەن، ئەوا هەم بەو جۆرە کارەکان ئەنجامدەدەن، کە بەخۆیان بە دروستییان دەبینن و هەم بەو جۆرەی کە گونجاوە، ئەمە دەکاتە گێڕانەوەی دەسەڵات و بڕیاردان بۆ خود [بۆ خودی تاکەکان و گروپە کۆمەڵایەتییە خۆجێیەکان، ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکان]. لە بارێکی ئاوادا هەم دەوڵەت و فەرمانداریی و پارلەمانتاران و پارتەکان دەکەونە بەرانبەر خەڵك و هەم ناپێویستبوون و ناکارابوونیان لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەسلمێنێت، کاتێك کە تاك بەخۆی بەکردەووە بینی و بۆی دەرکەوت، کە بەخۆی باشتر لە پارلەمانتاران بڕیاردەدات و لە دەسەڵاتداران باشتر جێبەجێدەکات، ئیدی نابێتە ئەکتەری گاڵتەجاریی هەڵبژاردنی خراپ لە خراپتر… لەبەرئەوە هیچ پرسێك نییە، کە لە خەباتی ڕۆژانەی جەماوەریی و لە یەکگرتنی کۆمەڵایەتیدا چارەسەرنەکرێت، تاوەکو چارەسەر و بنەبڕکردنی بە وەرزی سەرخەرمانی “پارتی پێشڕەو” و دەستەبژێرە ڕامیارەکان بسپێرین؛ هەم خۆڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتی و هەم ڕێکخستنی ئاسۆیی کۆمەڵگە و هەم بنەبڕکردنی هەڵاواردنی ڕەگەزیی و ئایینی و نەژادی و کولتووریی، هەم پێکهێنانی هەرەوەزییەکان و کەرتی کۆمەڵایەتیی و سەندنەوەی کارخانە و نێوەندەکانی خزمەتگوزاری و شوێنە گشتییەکان لە سەرمایەداران و پارت و دەوڵەت و هەم بێدەسەڵاتکردنی ڕامیاران و مشەخۆران و فەرمانداران و دەوڵەتمەتمەندان، کار و ئەرکی نێو ئەم کۆمەڵگە چینایەتییەن و هەر وێناکردنێك بۆ کۆمەڵگەی ناچینایەتی لە دەرەوەی کۆمەڵگە، پشتبەستنە بە پووچگەرایی بیرۆکەی گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ بەهەشتی ئایینەکان ! هەروا کە تا ئێرە و تا ئێستا هەموو گۆڕانێکی سەردەمەکان لە هەناوی سەردەم و کۆمەڵگەکاندا ڕوویداوە، نەك لە دەرەوەی و دابڕاو لە ڕەوتی پووکانەوەی ئەو و نەمانی پێویستی ئەودا.

بە کورتی هەر ئاوا کە ڕێکخستنی کۆیلایەتی و فیئۆداڵی لە هەناوی خۆیانەوە تێداچوون و سات و ڕۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵێك نییە، کە وەك هێڵی جیاکەرەوەی ئەو ڕێکخستنانە دیاریبکەین و بڵێین لەم ساتەوە دەستییانپێکردووە و لەو ساتەدا کۆتاییانهاتووە، هەڵبەتە ئەمە تەنیا لە ئاستی وڵاتێکدا نا، بەڵکو تەنانەت لە ئاستی ناوچە و هەرێمێکیش هەر ئاوایە و ناتوانین بڵێین فیئۆدالیزم لەم ساتەوە لە فڵانە هەرێمی فەرەنسەدا کۆتاییهات. ڕێکخستن و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆمەڵگە بەنێو یەکدیدا شۆڕدەبنەوە و تێکهەڵکێشن. ئەمەش بەڵگە و واتای لەنێوچوونی ڕێکخستن و بەڕێوەبەرایەتی و جۆرە پەیوەندییەکە لەنێو خۆیدا و سەرهەڵدان و جێگرتنەوەی بە ڕێکخستن و بەڕێوەبەرایەتی و جۆرە پەیوەندییەکی دیکە ، نەك لە خاڵی ڕاگەیاندنی هەڕای ڕامیاریی پارتێکەوە، یا دەستەیەکی سەربازیی و ڕاگەیاندنێکی پارلەمانییەوە.

لەبەرئەوە هەم دابەشکاریی خەبات و دانانی بەرنامە بۆ شۆڕش دەچێتە خانەی پووچگەرایی ڕامیارییەوە و هەم وەك تا ئێستا بە ئەزموون دەرکەوتووە، سەری لە دژەشۆڕشەوە دەردەچێت. بەدرێژایی تەمەنی نەگریسی پارتایەتیی، هەمیشە پووچگەرایی “بەرنامەی لایەنیکەم” تەنیا دێوجامەیەك بووە بۆ شاردنەوەی پلانی بەدەسەڵاتگەییشتنی سەرانی پارت، هەروەك چۆن لە سەدەی ڕابوردوودا پارت و گروپە ناسیونالیستەکانی کوردستان بە دێمۆکرات و مارکسیستیانەوە دەیانگوت “ئەم قۆناخە، قۆناخی خەباتی ڕزگاری نیشتمانییە و لەم قۆناخەدا ڕەنجدەران لەتەك بۆرجوازی نیشتمانیدا هاوخەباتن و پاش سەرکەوتن، ئینجا خەبات لەپێناو دامەزراندنی سۆشیالیزم دەستپێدەکات”، کەچی ئەم ڕۆژگارە بەڵێنی سەرخەرمانی ئەوان گۆڕدرا بە ئاوەدانکردنەوەی زیندانەکان؛ بە تایبەتکردنەوەی کەرتە دەوڵەتییەکان؛ بە ئازادکردنی بازار بۆ تەڕاتێنی کۆمپانییە جیهانخۆرەکان و کوردستانە ڕزگارکراوەکەشیان کرد بە پایەگای سەربازانی دەوڵەتی تورکیە و ئیتلاعاتی دەوڵەتی ئێرانی و سەربازانی ئەمەریکی و بریتانی. هەر ئاواش کە لە سەرەتای سەدەی ڕابوردوودا بەڵێنەکانی پارتی سۆشیال دێمۆکراتی ڕوسیە، لە ڕۆژگاری سەرخەرمانی پاش سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ١٩١٧دا گۆڕدران بە زیندانەکانی چێكا؛ ئوردووگەکانی کاری زۆرەملێ؛ هێرش و کوشتوبڕی بە کۆمەڵی هەرەوەزییەکانی ئۆکرانیا و شوراخوازانی کڕۆنشتات و تەقەکردن لە کرێکارانی مانگرتووی پترۆگراد و … تد.

***********************************

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە :

بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN

بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY

بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If

بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH

بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN

بەشی شەشەم:http://wp.me/ppHbY-Jg

بەشی حەوتەم:http://wp.me/ppHbY-Jo

بەشی هەشتەم: http://wp.me/ppHbY-Jv

بەشی نۆهەم : http://wp.me/ppHbY-JO

بەشی دەهەم :http://wp.me/ppHbY-JZ

بەشی یازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K5

بەشی دوازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K9

بەشی سیازدەهەم: http://wp.me/ppHbY-Kf

بەشی چواردەهەم :http://wp.me/ppHbY-Kj

nojenkirdnewey Wellamekan – 15

nojenkirdnewey Wellamekan – 15

Eger pêmanwabêt, wellamekanî ême tewaw û dwa derkî mrovayetîn, ewa xerîkîn le xoman btêk sazdekeyn. Herweha eger pêmanwabêt, ew sîstemî rêkxistney komellge, ke ême xebatî bo dekeyn, dwayîn çawerrwanî û geşeyeke, ke mrovayetî pêydegat, ewa dîsanewe xerîkîn pûçgerayyekî dî le teputozî powçgerayyekanî dîke, çêdekeynewe. Soşyalîzm beheştêk nîye le asmanekanewe daygrîn û le perrawî efsanekanda bîdozînewe û modêrnîzey bkeyn, soşyalîzm xewnî mrovî zînduwe û be praktîkî şorrşigêrrane ketwarîy debêtewe û serkewtinîşî le kultûrbûyinda debêt, bebê ewe, le xeyallî goşegîrane û fentazî aydyalîstane bewlawetir nabêt.          Hejên

Beşî pazdehem

Aya bebê aydyolocya çon detwanîn bzûtneweman hebê û xoman rizgar bkeyn ?

Aydyolocyay çînayetî yeksannîye be xudhuşyarî şorrşigêrrane, çunke xudhuşyarîy şorrşigêrrane seretay retkirdnewey komellgey çînayetîye, bellam aydyolocyay çînayetî pêdagirtneweye leser manewey komellgey çînayetî, îdî ewey le kam cemserî ew komellgewe westabêt [çep ya rast], hîç lewe nagorrêt, ke to xerîkî rewayetîdanî be dabeşkirdnî mrovekanî beser çend destey dij be yekda, eme le katêkda ke hîç takêk ne le rûy cesteyî û ne le rûy xudhuşyarîy û ne le rûy cwanînasî û ne le rûy hezewe lewî dîke naçêt û yekdestî û yekrrengîy çînayetî tenya pûçgerayyekî aydyalîstîye û le hîç serdemêkda mrovekan çi lerrûy bîrkirdnewe û çi le rûy hezewe, wek yek nebûn, tenanet lew serdeme efsaneyyeşda ke aydyolocîkarekan be komuney seretayî [beheştî aydyal]î nêwdeben. Hellbete em cyawazîyane hîç kat be watay rewabûn û pêwîstibûnî cyawazîy û hellawardin regezîy û nejadî û ayînî û çînayetî nîn, bellku tenya mebestim eweye, dabeşkirdnî mrovekan beser komellêk aydyolocyay dijbeyek ya hawarasteda bêcge le cyawazî û natebayî û cengêkî aydyolocî berdewam hîçî dîke berhemnahênêt. Lewetey aynekan hen, hellgranî bawerrekanyan le cengêkî nakotada dejîn û çingyan le cestey yekdîda xwênawîye, herweha lew katewey partayetî serîhelldawe, endaman û layengranyan le cengêkî nakotadan û xwên û xorakî zîndûmanewey ew wereme ramyarîye, tenya cenge be bepiştbestin be ayolocyay netewepersitî, berterîy regezîy û nejadîy û pawangerîy destebjêrîy û serwerîy ..tid.

Bepêçewanewey aydyolocyawe, xebatî çînayetî yeksannîye be kîney çînayetî, xebatî çînayetî têkoşane bo lenêwbirdnî hokarekanî drustibûnî komellgey çînayetî wate paye abûrîy û kultûrî û roşnibîrîyekanî, bellam kîney çînayetî wek her tundutîjîyek, tundutîjî berhemdehênît, wate pasaw û byanû dedate dest parêzeranî komellgey çînayetî bo rewayetîdan be stemî çînayetî. Herweha ewey be drêjayî temenî min û le ezmûnî kesîy minda kellekebuwe, çekbûn û amrazbûnî aydyolocyaye bo dabeşkirdnî mrove çewsawekan beser grup û part û pêkhatey djebeyek û ragirtinyan le natebayyekî berdewamda û bew hoyewe le beranberda dabînkirdnî aramî û asûdeyî bo serweran, bewey ke çewsawan xerîkî cengî yekdîn û nayanperjête ser cengî çewsêneranyan. Le jyan û bîreweyî û bûnî minda aydyolocya û ramyarîy û partayetî tenya emey berhhemhênawe. Eger to ya her kesêkî dîke ezmûngîrîyekî dîkey le ramyarîy û aydyolocya heye, supasguzarî debim, eger le roşinkarîyekanî xoy behremendim bkat û ewe bselmênêt, ke ramyarîy hunerî serwerîy û frîwdanî xellk û msogerkerî mşexorîy nîye û aydyolocya amrazî dabeşkirdin û pirrşubllawepêkirdnî hêzî komellayetî çewsawan û debengkirdnî takekan û ragirtinyan nîye le cengikêkî nebrrawey xokujîyda ! Aya le serapay mêjûy mlimlanêy çînayetîyda, bellgeyekî awa le barey aydyolocya û ramyarîyewe heye, ke pêçewaney ezmûn û pêgeyîştin û boçûne bnemayîyekanî her yek lewane bêt, ke djayetî aydyolocya deken û leser komellayetîybûnî xebat û şorrş û rêkxistinî soşyalîstîy [komellayetîy] deken; kame, key û lew kwê ?

Çon detwanît qse le gorranî komellge bkeyt le katêkda deewllet û sîstemî sermayedarî zalln, bêcge le bernamey layenî kem û layenî dûr çi rêgeyekî tir heye?

Qonaxbendîy mêjû û herwa qonaxbendîy rewtî geyîştin be komellgey naçînayetî, hewllêkî nezanane ya frîwderaney desellatixwazîye. Dabeşkirdnî daxwazîy û pêdawîstîye komellayetîyekanî komellge beser daxwazîy henûkeyî û ayîndeyî, leser bnemay pûçgerayî wênakirdnî şorrş be rageyandinî partêk û pêdawîstî serkutî dewlletîye “dîktatorîy prrolîtarya”ye bo ragirtnî komellge le snûrbendîyekanî aydyolocya û bername pêştir amadekrawekan, serîhelldawe.

Eger şorrş prosêsî mêjûîy geşekirdin û pêgeyîştinî xudhuşyarîy take jêrdestekan û herewezîbûnewe û pêkhênanî kertî komellayetîy kiştukallîy û pîşesazîy û be kultûrîbûnî bêt, ke le beranber darayî taybet û darayî dewllet û serwerîy mrov beser mrovewe daydenêt û dwacar şkanewey hawsengîy hêz, serkewtinî her layekyan beser ewî dîkeda dyardekat, ewa hemû daxwazîyek û hemû amancêk û hemû gorranêk le xudî em komellge çînayetîyeda rûdedat û nêwan komellgey çînayetî û naçînayetî xallêkî snûrîy wek ewey nêwan wllatan ya sat û sallêkî dyarîkraw bûnî nîye, ke bîkeyne bnemay kar, pêş ewe em karane dekeyn û paş ewe ew karaney dîke.

Beboçûnî min weha têrrwanînêk bo rewtî mêjû û rûdanî raperrîn û şorrş têyda, karîkatêrêke le têgeyîştinî şorrşigêrrane bo mêjû û rewtî rûdawekan. Leberewey ke bedîhatnî hemû xewn û xeyallêkî mrov lem komellgeda tenya be têkoşan bedîdêt û pêwîste karî bo bikrêt. Çunke komellgey çînayetî rûberêkî dîke, wllat û kîşwerêkî dîke nîye, ya maweyekî serdemîy dabraw nîye, ke le dway kat û şwênî komellgey çênayetî êstawe destipêbkat, herweha mrovekanîşî her mrovekanî ser goy em zemîne debin û le estêreyekî dîkewe nayên, bellku gorrînî em komellgeyeye, ke heye û têyda dejîn. Ew gorrîneş ne birryardanî ramyarîye lelayen part û çend parlemantar fermandarîy û dewlletewe, ne sepandinî bernameyekî aydyolocîye beser komellgeda, bellku gorrînî fre rehend ya hemerrehendî komell û pêkhatekanî û jyan û karkirdnekane. Bo nmûne katêk ke takekan le cyatî xobirryardan, be dîhatnî daxwazîyekan û berewpêşbirdin û yeklayîkirdnewey pirsekan be part û parlemantaran û dewllet despêrn, hîç gorranêk pêçewaney ewey êsta heye, rûnadat, bellku zyatir û zyatir sîstemeke deparêzn û pirsekan estemtir deken. Bellam katêk ke takekan lecyatî dengdan û hellbijradnî part û lîst û parlemantaran, korr û komelle cemawerîy û komellayetîyekanî xoyan pêkbihênin û hewllî bexobirryardan û bexocêbecêkirdin bden, ewa hem bew core karekan encamdeden, ke bexoyan be drustîyan debînin û hem bew corey ke guncawe, eme dekate gêrranewey desellat û birryardan bo xud [bo xudî takekan û grupe komellayetîye xocêyekan, rêkixrawe cemawerîye serbexokan]. Le barêkî awada hem dewllet û fermandarîy û parlemantaran û partekan dekewne beranber xellk û hem napêwîstibûn û nakarabûnyan le jyanî rojanemanda deslimênêt, katêk ke tak bexoy bekirdewwe bînî û boy derkewt, ke bexoy baştir le parlemantaran birryardedat û le desellatdaran baştir cêbecêdekat, îdî nabête ekterî galltecarîy hellbjardinî xrap le xraptir… Leberewe hîç pirsêk nîye, ke le xebatî rojaney cemawerîy û le yekgirtnî komellayetîda çaresernekrêt, taweku çareser û bnebirrkirdnî be werzî serxermanî “partî pêşrrew” û destebjêre ramyarekan bispêrîn; hem xorrêkxistinî cemawerîy û komellayetî û hem rêkxistinî asoyî komellge û hem bnebirrkirdnî hellawardinî regezîy û ayînî û nejadî û kultûrîy, hem pêkhênanî herewezîyekan û kertî komellayetîy û sendnewey karxane û nêwendekanî xizmetguzarî û şwêne giştîyekan le sermayedaran û part û dewllet û hem bêdesellatkirdnî ramyaran û mşexoran û fermandaran û dewlletmetmendan, kar û erkî nêw em komellge çînayetîyen û her wênakirdnêk bo komellgey naçînayetî le derewey komellge, piştbestne be pûçgerayî bîrokey gerranewey mrov bo beheştî ayînekan ! Herwa ke ta êre û ta êsta hemû gorranêkî serdemekan le henawî serdem û komellgekanda rûydawe, nek le derewey û dabrraw le rewtî pûkanewey ew û nemanî pêwîstî ewda.

Be kurtî her awa ke rêkxistinî koylayetî û fîodallî le henawî xoyanewe têdaçûn û sat û roj û hefte û mang û sallêk nîye, ke wek hêllî cyakerewey ew rêkxistnane dyarîbkeyn û bllêyn lem satewe destîyanpêkirduwe û lew sateda kotayyanhatuwe, hellbete eme tenya le astî wllatêkda na, bellku tenanet le astî nawçe û herêmêkîş her awaye û natwanîn bllêyn fîodalîzm lem satewe le fllane herêmî ferenseda kotayîhat. Rêkxistin û berrêweberayetîyekanî komellge benêw yekdîda şorrdebnewe û têkhellkêşn. Emeş bellge û watay lenêwçûnî rêkxistin û berrêweberayetî û core peywendîyeke lenêw xoyda û serhelldan û cêgirtnewey be rêkxistin û berrêweberayetî û core peywendîyekî dîke , nek le xallî rageyandinî herray ramyarîy partêkewe, ya desteyekî serbazîy û rageyandinêkî parlemanîyewe.

Leberewe hem dabeşkarîy xebat û dananî bername bo şorrş deçête xaney pûçgerayî ramyarîyewe û hem wek ta êsta be ezmûn derkewtuwe, serî le djeşorrşewe derdeçêt. Bedrêjayî temenî negrîsî partayetîy, hemîşe pûçgerayî “bernamey layenîkem” tenya dêwcameyek buwe bo şardnewey planî bedesellatgeyîştinî seranî part, herwek çon le sedey raburdûda part û grupe nasîwnalîstekanî kurdistan be dêmokrat û markisîstyanewe deyangut “em qonaxe, qonaxî xebatî rizgarî nîştmanîye û lem qonaxeda rencderan letek borcwazî nîştmanîda hawxebatin û paş serkewtin, înca xebat lepênaw damezrandinî soşyalîzm destipêdekat”, keçî em rojgare bellênî serxermanî ewan gorrdra be awedankirdnewey zîndanekan; be taybetkirdnewey kerte dewlletîyekan; be azadkirdnî bazar bo terratênî kompanîye cîhanxorekan û kurdistane rizgarkrawekeşyan kird be payegay serbazanî dewlletî turkye û îtla’atî dewlletî êranî û serbazanî emerîkî û brîtanî. Her awaş ke le seretay sedey raburdûda bellênekanî partî soşyal dêmokratî rusye, le rojgarî serxermanî paş serkewtinî raperrînî 1917da gorrdran be zîndanekanî çêka; urdûgekanî karî zoremlê; hêrş û kuştubrrî be komellî herewezîyekanî okranya û şuraxwazanî krroniştat û teqekirdin le krêkaranî mangirtûy pitrograd û … Tid.

***********************************

Bo xwêndnewey beşî yekem, kirte leser em besterey xwarewe bke

Beşî yekem : http://wp.me/ppHbY-HN

Beşî duwem : http://wp.me/ppHbY-HY

Beşî sêyem : http://wp.me/ppHbY-If

Beşî çwarem: http://wp.me/ppHbY-IH

Beşî pêncem:http://wp.me/ppHbY-IK

Beşî şeşem: http://wp.me/ppHbY-Jb

Beşî hewtem : http://wp.me/ppHbY-Jm

Beşî heştem : http://wp.me/ppHbY-Jt

Beşî nohem: http://wp.me/ppHbY-JM

Beşî dehem : http://wp.me/ppHbY-JR

Beşî yazdehem : http://wp.me/ppHbY-K3

Beşî dwazdehem : http://wp.me/ppHbY-K7

Beşî syazdehem : http://wp.me/ppHbY-Kc

Beşî çwardehem: http://wp.me/ppHbY-Kh

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٤

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٤

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.         هەژێن

بەشی چواردەهەم

ئایا پەیوەندی سەروزەکان لەگەڵ ئانارشیستەکان چییە؟ مەگەر ئەوانیش ئانارشیست نین؟

بۆ ئەوەی بتوانم وەڵام بە پرسیارەکانت بدەمەوە، ناچار لە کۆتاییەوە دەستپێدەکەم. ئەگەر مەبەستت لە “سەروزەکان”، پارتە سەوزەکانی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەن، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەتوانم بڵێم نا. چونکە پێش هەموو شتێك ئەوان “سەوزەکان” پارتی ڕامیاریین و ئەنارکیستەکان پارتایەتی ڕەتدەکەنەوە و منیش بۆ خۆم وێڕای پارتایەتی، ڕامیارییش ڕەتدەکەمەوە. دەکرێت ڕۆژگارێك ئەندامانی ئێستای پارتە سەوزەکان بەجۆرێك ئەنارکیست بووبن، یا ئێستاش سۆزدارییان بۆ ئەنارکیزم هەبێت، بەڵام هیچ کات ئەو دوو ئاراستەیە یەکسان و هاوتانین. چونکە پێش هەموو شت ئەوان بۆ دەسەڵاتی ڕامیاریی هەوڵدەدەن و لە کایەی ڕامیاریی و پارلەمانتاری و بە پارتییکردنی کەسەکاندا چارەسەر دەخەنەڕوو، کە ئەوەش ڕەتکردنەوەی بنەما هزرییەکانی ئەنارکیزمە؛ بزووتنەوەی کۆمەڵایەتیی دەرەوەی قەوارە ڕامیاریی و قووچکەییەکان.

وەك گوتم دەکرێت، ئەوان وەك تاك و گروپ ڕۆژگارێك بەشێك بووبن لە ئەناکیستەکان و بۆ ژینگەپاریزیی خەباتیانکردبێت و چالاکی بزووتنەوەی دژە-ئەتۆم و دژەجەنگ و زۆر شتی دیکە بووبن، چونکە ئەنارکیزم وەك شێوازی بیرکردنەوە و وەك هزر و وەك بزووتنەوەیەکی فرەڕەهەندی کۆمەڵایەتیی، لە گشت بوارەکاندا تێڕوانینی ئازادیخوازانە و دژە-سەروەرانەی هەیە؛ لەوانە تێڕوانین لەمەڕ ڕێکخستنی جەماوەریی و کۆمەڵایەتیی [ئەنارکۆسەندیکالیزم]، تێڕوانین لەمەڕ لەنێوبردنی هەڵاواردنی ستەمی ڕەگەزیی بەرانبەر ژنان [ئەنارکۆفێنیزم]، تێروانین لەمەڕ دژایەتی جەنگ و ئاشتییخوازیی [ئەنارکۆ-پاسیفیزم ]، تێروانین لەمەڕ پاراستنی ژینگە [Green anarchism / eco-anarchism]، تێڕوانین لەمەڕ ڕزگاری ئاژەڵ [animal libertain front] و …تد.

لە تێڕوانینین ئەنارکییەکاندا و بە بۆچوونی منیش، تێکدانی ژینگە و پیسکردنی ئاو و هەوا و هۆکاری ڕوودانی کارەساتەکان، تەنیا بۆ نەزانی مرۆڤەکان ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ چاوچنۆکی و زۆرترخوازیی بۆجواکان دەگەڕێتەوە، کە لەپێناو بەدەستهێنانی سوودی زیاتر و پاوانگەریی زیاتر، ژیان لەسەر گۆی زەوی بەرەو تیاچوون دەبەن. بە سەرنجدانێکی خێرا لە پیشەسازیی نەوت و ئۆتۆمەبێل و چەکسازیی و وزەی ئەتۆمی و پیشەسازییە ناپێویست و زیانبەخشەکانی دیکە، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت کە لەم جیهانەدا خەریکە چی دەگوزەرێت و داهاتووی مرۆڤایەتی لە سایەی سیستەمی ڕامیاریی و سەروەریی چینایەتییدا چۆن دەبێت. بە پێچەوانەی پاگەندەی ڕامیارانەوە، کە هۆکارەکان بۆ نەزانین و نەخوێندەواریی تاکەکان دەگڕێنەوە، دەرکی دانیشتووانە بوومییەکانی ئەمەریکا [ئەوانەی کە کۆچەرە ئەوروپییەکان جینۆساید/ وەچەبڕیانکردن] لەمەڕ پاراستنی ژینگە زۆر لە دەرکی فیلۆسۆف زاناکانی ئەم سەردەمە ڕۆشنتر و دروستتر بووە و تەنیا هۆکار کە ژینگە و بوونەوەرەکانی بەم ڕۆژگارە کێشاوە، کۆمەڵگەی چینایەتییە، کە لەپێناو قازانجی سەرمایەداران و سەروەریی ڕامیاران و مشەخۆریی دەسەڵاتداراندا ئامادەیە ژیان لەنێوبەرێت، لەم بارەوە هەر ئەوەندە بەسە، کە کاتی هەڵکردنی ڕەشەبا سەرنجی ئاسمانی هەوڵیر و سلێمانی و…تد بدەین، کە چۆن کیسە (دڵق / عەلاگە) وەك هێرشێکی ئاسمانی، ئاسمانی شار داگیردەکەن، یا سەرنجی تەپوتۆز و خۆڵبارین و چڕەدووکەڵی ئەکسۆسی ئۆتومەبێلەکان بدەن، تا تێبگەین کە بازاری سەرمایەداری خەریکە ژینگە و مرۆڤایەتی بەرەو کوێ دەبات. ئیدی با ئەوە لەو لاوە بوەستێت، کە پیشەسازی گوشت و شیرەمەنی چ کارەساێك دروستدەکات !

ئەگەر لەم بارەوە بە وردی و هەستەوەرییەوە سەرنجی هەڵویست و ستراتیجی پارتە سەروزەکان بدەین، ئەوا دەبینین کە ئەوان خوازیاریی سەرمایەداریی ژیر و بە بەزەیین، خەریکی ئامۆژگارییکردنی ئافەرێنەرانی چەکی ئەتۆمین، خەریکی بزوواندنی سۆز و بەەزیی ڕامیارانن بەرانبەر ژینگە و بوونەوەرەکانی، خەریکی ئامۆژگارییکردنی دەڵاڵانی بازارەکانی چەکسازیی و ئۆتۆمەبێلسازیین. ئەمەش بۆخۆی بە دیوەکەی دیکەدا هەر سۆشیالدێمۆکراسییە، کە بە ئامۆژگارییکردنی سەرمایەداران دەستیپێکرد و ویستی بە بەشداریکردنی جەنگی جیهانی دووەم، مرۆڤایەتی ڕزگاربکات ! لێرەدا لەتەك پرسیارێك ڕووبەڕووین، ئایا بەبێ لەنێوبردنی هۆکارەکانی/ پێویستیییەکانی چەك و وزەی ئەتۆمی، بەبێ لەنێوبردنی هاندەرەکانی پیشەسازی ئۆتۆمەبێل و نەوت و چەكسازی و ..تد [گەڕانەوە بۆ وزەی سروشتی (ئاو و با و خۆر) و لەنێوبردنی سیستەم و سەروەریی و مشەخۆریی و دەسەڵات]، دەتوانین ژینگەی پارێزراو مسۆگەربکەین؟ ئەگەر دەکرێت، چۆن و بۆچی تا ئێستا لەپێناویدا کارنەکراوە، کێ و چی ڕێگرە و هۆکارەکان چین؟

ئاژەڵدۆستی پەیوەندی بە ئەنارشیزم و کۆمەڵگەی بێ جینایەتیەوە چییە ؟

پێش هەموو شت پێویستە لە ڕووی زمانەوانییەوە وەڵام بە پرسیارەکە بدەمەوە، کە “بێ چینایەتی” نادروستە و “ناچینایەتی دروستە”. ئینجالە ڕاستیدا ستەمگەریی مرۆڤ لە ئاژەڵئازاریی [سێکس لەتەك ئاژەڵ و لێدان و سواربوون و زیندانیکردنی لە ماڵ و باخچەکان] و بەهرەکێشیی [بەکاربردنی ئاژەڵ بۆ باربەریی و پیشەسازییکردنی بەرهەمهێنانی گۆشت و شیرەمەنی] و ڕەایەتییدان بە کوشتن و سەندنەوەی مافی ژیان لە ئاژەڵ کورتنابێتەوە و کۆتایینایێت، بەڵکو ستەمگەرییەکە بەرەو ستەمکردن لە خودی هاوجۆرەکانی مرۆڤ درێژکراوەتەوە. چونکە یەکەمین ڕەوایەتییدان بە توندوتیژی و کوشتار لە ئەفسانەکانی دروستکردنی دونیا لەلایەن سوپەر-هێزی ئافەرێنەوە [اللە/ گۆد] بە خاتری مرۆڤ، دەستپێدەکات و لەوێدا مرۆڤ خۆی وەك سەروەری بوونەوەرەکانی دیکە وێنادەکات و پاشان دەکەوێتە هەوڵی دەستەمۆکردنی هاوجۆرەکانی خۆیشیی. بەواتایەکی دیکە کاتێك مرۆڤ بە لاساییکردنەوەی دڕندەیی ئاژەڵەکانی دەوروبەری خۆی، هەوڵی خواردنی ئەوانی دیکەی داوە، بەهۆی فراوانی هوشمەندییەوە لەو سنوورە ناهوشیاریی و ناچارییانەی بۆ زیندوومانەوە نەوەستاوە و کەوتووەتە هەوڵی کوشتن و کۆیلەکردنی هاوجۆرەکانی خۆی، کە لە هیچ ئاژەڵێکی [بوونەوەرێکی] دیکەدا ئەو دیاردەیە نییە و تەنانەت دڕندەترین ئاژەڵ، کە گورگ کراوەتە هێمای، هیچ کات هاوجۆری خۆی ناخوات و لەوەش واوەتر هێندە هاوپشت و کۆمەڵگەرایە، کە هەمیشە پێکەوە و بە کۆمەڵ لەژیاندان. بەڵام مرۆڤ هەم بکوژی هاوجۆرەکانی خۆیەتی، هەم بخۆری گۆشتی هاوجۆرەکانی و هەم کۆیلەگەر و زیندانیگەر و فرۆشەر و کڕیاری هاوجۆرەکانیەتی؛ لەیەك دەستەواژەدا دڕندەترین و بێبەزەییترین ئاژڵی سەر گۆی زەمین،دڕندەیەك کە بە هوشیاریییەوە دڕندایەتی بە پلان و لێکۆڵینەوە و داڕشتنی ستراتیج و بەکاربردنی تاکتیك [هونەری سەروەریی: ڕامیاریی] پەرەپێدەدات و بەرانبەر هاوجۆرەکانی خۆی [مرۆڤە ژێردەستەکان] و ئاژەڵەکانی دیکە و ژینگە دەیگرێتەبەر.

ئەنارکیزم وەك مێتۆدی تێڕامان و بیرکردنەوە لە دیاردەکان و گەییشتن بە هوشیاریی، ڕەتگەرەوەی بەهرەکێشییە، نەك تەنیا لەنێوان مرۆڤەکاندا، بەڵکو ڕەتگەرەوەی بەهرەکێشیی مرۆڤیشە لە ئاژەڵانی دەوروبەری، ڕەتکەرەوەی توندوتیژی و کوشتنی هەموو بوونەوەرێکە. واتە ئەنارکیزم ڕەتگەرەوەی تاوانە نەك تەنیا ڕەخنەگر لە تاوانبار، دژی ستەم و بەهرەکێشییە نەك تەنیا ستەم و بەهرەکێشیی لە مرۆڤ، خوازریاریی ئازادی ژیانە بۆ هەمووان، نەك تەنیا بۆ هەلگرانی هزری خۆی. بێچگە لەمە، وەك تۆلستۆی دەبێژێت “تا بازاری قەسابخانەکان گەرم بێت، زرم و هوڕی بەرەکانی جەنگیش بەردەوام دەبێت”. چونکە یەکێك لە هۆکارە هەرە کۆنەکانی جەنگ و درێژەکێشان و مانەوەی بۆ سەردەمی ئێمە، ڕەوایەتیدانە بە کوشتنی ئەوانی دیکە لەپێناو مانەوە و پاشایەتی خود. هەروەها یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی مرۆڤ ڕاهاتن و ملدانە بە بارێك، هەرچەندە پێشتر نەیتوانیبێت، لەتەکیدا هەڵبکات. باشترین نموونەش ڕاهێنانی پۆلیس و سوپا و دەستە تیرۆریستییەکانە هەر لە کۆنەوە تا ئێستا لەسەر ڕاوکردن و سەربڕینی ئاژەڵ، کە کوشتن لەلای دەکاتە شتێكی ئاسایی، لەو بارەوە دەتوانیت سەرنجی فیلمی ڕاهینانی دەستە تیرۆریستییە ئیسلامییەکان لە عیراقی پاش ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس بدەیت، کە چۆن وەك سەرگەرمییەك بەدەم گوتن و گوێڕادێران لە سروودە ئایینییەکان، دەکەونە تەقەکردن و سەربڕینی وشتر و ئاژەڵانی دیکە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی پشکنین و لێکۆڵینەوە زانسیتییەکان دەرکەوتووە، کە شڵەژاوی و فشارێك کە لەلای ئاژەڵ لەکاتی سەربڕیدا دروستدەبێت، لەڕێگەی خواردنی گۆشتەکەیەوە بۆ مرۆڤی گۆشخۆر دەگوێزرێتەوە، ئەمە بێجگە نەخۆشییەکان و لاوازبوونی سیستەمی بەرلەخۆکردنی جەستەی مرۆڤ بەهۆی پاشکارایی ئەو دەرمانانەی لە کە شوێنەکانی پەروەردەکردنی پیشەسازییانەی ئاژڵان بە ئاژەڵان دەدرێن بەتایبەت پاشکارایی ئەنتی بایۆتیك. بەو جۆرە دەبینین، کە کوشتن و خواردنی ئاژەڵ بەگشتی پارێزەر و درێژەپێدەری دڕندایەتی و توندوتیژی و بەهرەکێشیی و چەپاندنی هاوجۆر و جۆرەکانی دیکەی ئاژەڵ لەلای مرۆڤ ئاسایی و ئاساندەکات. ئەگەر بەراوردی ڕادەی توندوتیژی و دڕندەیی مرۆڤی جاران و مرۆڤی ئەم سەردەمە بکەین، ئەوا دەبینین یەکێك لە هۆکارەکان زۆربوونی توانای گۆشخۆرییە . کاتێك کە مرۆڤ ڕێگە بەخۆی بدات، ئاژەڵان بکوژێت و بخوات و بخاتە خزمەت خۆشگوزەرانیی خۆی و لە کار و لە شتی دیکەدا بەهرەکێشیی لە ئاژەڵان بکات، ئیدی چۆن دەکرێت چاوەڕێیی ئەوەی لێ بکرێت، کە بتوانێت کۆمەڵگەیەکی خاڵی لە ستەم و بەهرەکێشیی و توندوتیژی بنیاتبنێت؟ کاتێك مرۆڤ ئەو بوونەوەرە بێت، کە توانیبێتی دڕندەیی ناچاریی و ناهوشیارانەی ئاژەڵەکانی دیکە لەڕێگەی زانست و تەکنۆلۆجیا و زیرەکیی خۆیەوە بە بەرزترین لووتکە بگەیێنێت، ئیدی چۆن دەتوانین پاگەندەکانی لەمەر ئازادی و یەکسانی و دادپەروەرییخوازیی بە هەندوەربگرین ؟

بە نەزەری تۆ سۆشیالیزم و سەرمایەداری گەمەی خوا و ئەهریمەن نیە ؟

بەبۆچوونی من، مرۆڤی سەرەتایی وەك بەرەنجامی تێڕامانی لە دەوروبەری و بێسنووریی گەردوون، لە بێوەڵامی پرسیار و سەرنجەکانیدا، ناچار هێزێکی سۆپەرمانی لە هۆش و ئاوەزی خۆیدا ئافراندووە، دوابەدوای ئەوە ئافەرێنەری سوپەرهێز بۆ ئەوەی خۆی لە یەخەگیریی پرسیارە چاوەڕواننەکراوەکان ڕزگاربکات، ئەو سوپەرهێزەی بەرەو بۆشایی ئاسمان ڕەوانەکردووە. کاتێك کە وێرای بوونی ئەو سوپەرهێزە ترسێنەرەش، هەندێك لە مرۆڤەکان دەستبەرداری خراپەکاریی نەبوون [ هەڵبەتە خراپەکاریی لە ڕوانگەی کولتوور و ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتیی ئەو کۆمەڵەوە]، دیسانەوە لە بێوەڵامیی ئەو پرسیارەدا ” بۆ مرۆڤەکان وەك یەکدی نین و هەندێكیان سەرکێشییدەکەن؟ “، ئافەرێنەرانی سوپەر-هێز ناچار بە ئافراندنی سۆپەرهێزێکی دیکە بوون؛ سوپەرهێزێکی سەرکێش، تاوەکو پاساوی خراپەکانی خۆیانی پێبدەنەوە و بیکەنە هۆکار. بەڵام ئافەرێنەرانی سۆپەرهێز نەیانزانی، کە لە چێکردنی سوپەر-هێزی دووەمدا یەکەمین هێزی ئازادیخواز وێنادەکەن. لەبەرئەوە لەو ڕۆژەوە سوپەرهیزی یەکەم، بەدەست پارادۆکس و گرفتێکەوە گیرۆدەیە، کە ناتوانێت سوپەرهێزی دووەم لەنێوێبەرێت، چونکە لە لەنێوبردنی ئەودا، خۆی لەنێودەبات، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە، کە دەسەڵات بەبێ دژ ناتوانێت پاساوی بوون و پێداویستی مانەوەی خۆی بدات. بەواتایەکی دیکە نە ئافەرێنەرانی سوپەرهێزی یەکەم [مرۆڤەکان] توانای دەربازبوونیان لە خۆشباوەڕییەکی مێژوویی کە خۆیان بەرانبەر ئافەرێنراوەکەی خۆیان هەیانە، ڕزگاربکەن و نە سوپەرهێزی یەکەم دەتوانێت بەبێ هاوەڵدووانەی خراپەکار، باشی و پێویستی خۆی بسەلمێنێت.

لە ڕاستیدا ئەم جەنگە مێژووییە بەردەوامەی نێوان “گۆد / اللە” و ئەهریمەن، لەئاسمانەکان و لە خەیاڵی کۆیلە خۆشباوەڕەکاندا نییە، بەڵکو لە ژیانی کەتواریی هەر ڕۆژەی ئێمە [ئێمەی مرۆڤی ئازادیخواز و مرۆڤی سەرکەوتگەر؛ مرۆڤی ڕەنجدەر و مرۆڤی ڕەنجدز و ڕەنجخۆر، لەنێوان مرۆڤی ئاشتیواز و مرۆڤی پاوانگەر و سەروەرییخوازدایە]دایە و هەر لێرە لەنێو هەموو بوونێکی ئێمەدا بوونی هەیە، لەو کاتەوەی کە سەروەریی سێکوچکەی سوپەر-هێز-پەرەستگە – ئیمپراتۆر گۆڕاوە بە سەروەریی سەرمایە – پارلەمان – دەوڵەت، سوپەرهێزەکانی سەرزەوی هەردەم خەریکی قوتکردنەوەی هێزی لاسار و خراپەکارن، تاوەکو پاساوی مانەوە و پێداویستی خۆیان بدەنەوە.

نەخێر، تا ئەوەندەی بۆ بۆچوونی من دەگەڕێتەوە، یەکەم هاوکێشەکە ئاوەژوو خراوەتەڕوو، گۆد/ اللە/ دەوڵەت سەرچاوە و ڕاگری خراپەکارییە و ئەهریمەن، کە مرۆڤە یاخییەکانن، خوازیاری ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی و یەکسانی و دادپەروەریین. بۆ گەییشتن بەو ئامانجانەش بەبێ لێدان و لەنێوبردنی ئەو هێزە خراپەکارەی، کە ئەوی وەك کۆیلە ڕاگرتووە و بەبێ لەنێوبردنی کۆیلەتی خۆی، ئەستەمە ئەو بازنە داخراوەی بەردەوامیی چەوسانەوە بشکێت و مرۆڤ بە قۆناخێکی باڵاتر لە گەشەی کەسایەتی [تاکی ئازاد] بگات. بەواتایەکی دیکە کۆیلە بۆ ڕزگاربوونی لە کۆتوبەندەکان، پێویستە کۆیلایەتی لەنێوبەرێت، ئەو لەنێوبردنەش تەنیا بە گۆڕینی کۆمەڵگەی چینایەتی بۆ کۆمەڵگەیەکی ناچینایەتی، واتە لەنێوبردنی زەمینە و هۆکارەکانی کۆیلەبوون [ دارایی تایبەت ، کاریکرێگرتە ، سەروەریی مرۆڤ بەسەر مرۆڤەوە] مەیسەردەبێت !

***********************************

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە :

بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN

بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY

بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If

بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH

بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN

بەشی شەشەم:http://wp.me/ppHbY-Jg

بەشی حەوتەم:http://wp.me/ppHbY-Jo

بەشی هەشتەم: http://wp.me/ppHbY-Jv

بەشی نۆهەم : http://wp.me/ppHbY-JO

بەشی دەهەم :http://wp.me/ppHbY-JZ

بەشی یازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K5

بەشی دوازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K9

بەشی سیازدەهەم: http://wp.me/ppHbY-Kf

nojenkirdnewey Wellamekan – 14

nojenkirdnewey Wellamekan – 14

Eger pêmanwabêt, wellamekanî ême tewaw û dwa derkî mrovayetîn, ewa xerîkîn le xoman btêk sazdekeyn. Herweha eger pêmanwabêt, ew sîstemî rêkxistney komellge, ke ême xebatî bo dekeyn, dwayîn çawerrwanî û geşeyeke, ke mrovayetî pêydegat, ewa dîsanewe xerîkîn pûçgerayyekî dî le teputozî powçgerayyekanî dîke, çêdekeynewe. Soşyalîzm beheştêk nîye le asmanekanewe daygrîn û le perrawî efsanekanda bîdozînewe û modêrnîzey bkeyn, soşyalîzm xewnî mrovî zînduwe û be praktîkî şorrşigêrrane ketwarîy debêtewe û serkewtinîşî le kultûrbûyinda debêt, bebê ewe, le xeyallî goşegîrane û fentazî aydyalîstane bewlawetir nabêt.                    Hejên

Beşî çwardehem

Aya peywendî seruzekan legell anarşîstekan çîye? Meger ewanîş anarşîst nîn?

Bo ewey bitwanim wellam be pirsyarekant bdemewe, naçar le kotayyewe destipêdekem. Eger mebestit le “seruzekan”, parte sewzekanî ewrupa û wllatanî dîken, ewa bedillnyayyewe detwanim bllêm na. Çunke pêş hemû ştêk ewan “sewzekan” partî ramyarîyn û enarkîstekan partayetî retdekenewe û mnîş bo xom wêrray partayetî, ramyarîyş retdekemewe. Dekrêt rojgarêk endamanî êstay parte sewzekan becorêk enarkîst bûbin, ya êstaş sozdarîyan bo enarkîzm hebêt, bellam hîç kat ew dû arasteye yeksan û hawtanîn. Çunke pêş hemû şit ewan bo desellatî ramyarîy hewilldeden û le kayey ramyarîy û parlemantarî û be partîykirdnî kesekanda çareser dexenerrû, ke eweş retkirdnewey bnema hizrîyekanî enarkîzme; bzûtnewey komellayetîy derewey qeware ramyarîy û qûçkeyyekan.

Wek gutim dekrêt, ewan wek tak û grup rojgarêk beşêk bûbin le enakîstekan û bo jîngeparîzîy xebatyankirdbêt û çalakî bzûtnewey dje-etom û djeceng û zor ştî dîke bûbin, çunke enarkîzm wek şêwazî bîrkirdnewe û wek hzir û wek bzûtneweyekî frerrehendî komellayetîy, le gişt bwarekanda têrrwanînî azadîxwazane û dje-serweraney heye; lewane têrrwanîn lemerr rêkxistinî cemawerîy û komellayetîy [enarkosendîkalîzm], têrrwanîn lemerr lenêwbirdnî hellawardinî stemî regezîy beranber jnan [enarkofênîzm], têrwanîn lemerr djayetî ceng û aştîyixwazîy [enarko-pasîfîzm ], têrwanîn lemerr parastinî jînge [Green anarchism / eco-anarchism], têrrwanîn lemerr rizgarî ajell [animal libertain front] û …tid.

Le têrrwanînîn enarkîyekanda û be boçûnî mnîş, têkdanî jînge û pîskirdnî aw û hewa û hokarî rûdanî karesatekan, tenya bo nezanî mrovekan nagerrêtewe, bellku bo çawçnokî û zortrixwazîy bocwakan degerrêtewe, ke lepênaw bedestihênanî sûdî zyatir û pawangerîy zyatir, jyan leser goy zewî berew tyaçûn deben. Be serincdanêkî xêra le pîşesazîy newt û otomebêl û çeksazîy û wzey etomî û pîşesazîye napêwîst û zyanbexşekanî dîke, ew rastîyeman bo derdekewêt ke lem cîhaneda xerîke çî deguzerêt û dahatûy mrovayetî le sayey sîstemî ramyarîy û serwerîy çînayetîyda çon debêt. Be pêçewaney pagendey ramyaranewe, ke hokarekan bo nezanîn û nexwêndewarîy takekan degrrênewe, derkî danîştuwane bûmîyekanî emerîka [ewaney ke koçere ewrupîyekan cînosayd/ weçebirryankirdin] lemerr parastinî jînge zor le derkî fîlosof zanakanî em serdeme roşintir û drusttir buwe û tenya hokar ke jînge û bûnewerekanî bem rojgare kêşawe, komellgey çînayetîye, ke lepênaw qazancî sermayedaran û serwerîy ramyaran û mşexorîy desellatdaranda amadeye jyan lenêwberêt, lem barewe her ewende bese, ke katî hellkirdnî reşeba sernicî asmanî hewllîr û slêmanî û…tid bdeyn, ke çon kîse (dillq / ‘elage) wek hêrşêkî asmanî, asmanî şar dagîrdeken, ya sernicî teputoz û xollbarîn û çrredûkellî eksosî otumebêlekan bden, ta têbgeyn ke bazarî sermayedarî xerîke jînge û mrovayetî berew kwê debat. Îdî ba ewe lew lawe bwestêt, ke pîşesazî guşt û şîremenî çi karesaêk drustdekat !

Eger lem barewe be wirdî û hestewerîyewe sernicî helluyist û sitratîcî parte seruzekan bdeyn, ewa debînîn ke ewan xwazyarîy sermayedarîy jîr û be bezeyîn, xerîkî amojgarîykirdnî aferêneranî çekî etomîn, xerîkî bzuwandinî soz û beezîy ramyaranin beranber jînge û bûnewerekanî, xerîkî amojgarîykirdnî dellallanî bazarekanî çeksazîy û otomebêlsazîyn. Emeş boxoy be dîwekey dîkeda her soşyaldêmokrasîye, ke be amojgarîykirdnî sermayedaran destîpêkrid û wîstî be beşdarîkirdnî cengî cîhanî duwem, mrovayetî rizgarbkat ! Lêreda letek pirsyarêk rûberrûyn, aya bebê lenêwbirdnî hokarekanî/ pêwîstîyyekanî çek û wzey etomî, bebê lenêwbirdnî handerekanî pîşesazî otomebêl û newt û çeksazî û ..tid [gerranewe bo wzey sruştî (aw û ba û xor) û lenêwbirdnî sîstem û serwerîy û mşexorîy û desellat], detwanîn jîngey parêzraw msogerbkeyn? Eger dekrêt, çon û boçî ta êsta lepênawîda karnekrawe, kê û çî rêgre û hokarekan çîn?

Ajelldostî peywendî be enarşîzm û komellgey bê cînayetyewe çîye ?

Pêş hemû şit pêwîste le rûy zmanewanîyewe wellam be pirsyareke bdemewe, ke “bê çînayetî” nadruste û “naçînayetî druste”. Înca le rastîda stemgerîy mrov le ajellazarîy [sêkis letek ajell û lêdan û swarbûn û zîndanîkirdnî le mall û baxçekan] û behrekêşîy [bekarbirdnî ajell bo barberîy û pîşesazîykirdnî berhemhênanî goşt û şîremenî] û reayetîydan be kuştin û sendnewey mafî jyan le ajell kurtnabêtewe û kotayînayêt, bellku stemgerîyeke berew stemkirdin le xudî hawcorekanî mrov drêjkrawetewe. Çunke yekemîn rewayetîydan be tundutîjî û kuştar le efsanekanî drustkirdnî dunya lelayen super-hêzî aferênewe [alle/ god] be xatrî mrov, destipêdekat û lewêda mrov xoy wek serwerî bûnewerekanî dîke wênadekat û paşan dekewête hewllî destemokirdnî hawcorekanî xoyşîy. Bewatayekî dîke katêk mrov be lasayîkirdnewey drrindeyî ajellekanî dewruberî xoy, hewllî xwardinî ewanî dîkey dawe, behoy frawanî huşmendîyewe lew snûre nahuşyarîy û naçarîyaney bo zîndûmanewe newestawe û kewtuwete hewllî kuştin û koylekirdnî hawcorekanî xoy, ke le hîç ajellêkî [bûnewerêkî] dîkeda ew dyardeye nîye û tenanet drrindetrîn ajell, ke gurg krawete hêmay, hîç kat hawcorî xoy naxwat û leweş wawetir hênde hawpişt û komellgeraye, ke hemîşe pêkewe û be komell lejyandan. Bellam mrov hem bkujî hawcorekanî xoyetî, hem bxorî goştî hawcorekanî û hem koyleger û zîndanîger û froşer û kirryarî hawcorekanyetî; leyek destewajeda drrindetrîn û bêbezeyîtrîn ajllî ser goy zemîn,drrindeyek ke be huşyarîyyewe drrindayetî be plan û lêkollînewe û darriştnî sitratîc û bekarbirdnî taktîk [hunerî serwerîy: ramyarîy] perepêdedat û beranber hawcorekanî xoy [mrove jêrdestekan] û ajellekanî dîke û jînge deygrêteber.

Enarkîzm wek mêtodî têrraman û bîrkirdnewe le dyardekan û geyîştin be huşyarîy, retgerewey behrekêşîye, nek tenya lenêwan mrovekanda, bellku retgerewey behrekêşîy mrovîşe le ajellanî dewruberî, retkerewey tundutîjî û kuştinî hemû bûnewerêke. Wate enarkîzm retgerewey tawane nek tenya rexnegir le tawanbar, djî stem û behrekêşîye nek tenya stem û behrekêşîy le mrov, xwazryarîy azadî jyane bo hemuwan, nek tenya bo helgranî hizrî xoy. Bêçge leme, wek tolistoy debêjêt “ta bazarî qesabxanekan germ bêt, zrim û hurrî berekanî cengîş berdewam debêt”. Çunke yekêk le hokare here konekanî ceng û drêjekêşan û manewey bo serdemî ême, rewayetîdane be kuştinî ewanî dîke lepênaw manewe û paşayetî xud. Herweha yekêk le taybetmendîyekanî mrov rahatin û mildane be barêk, herçende pêştir neytwanîbêt, letekîda hellbkat. Baştirîn nmûneş rahênanî polîs û supa û deste tîrorîstîyekane her le konewe ta êsta leser rawkirdin û serbrrînî ajell, ke kuştin lelay dekate ştêkî asayî, lew barewe detwanît sernicî fîlmî rahînanî deste tîrorîstîye îslamîyekan le ‘îraqî paş ruxandinî rjêmî be’si bdeyt, ke çon wek sergermîyek bedem gutin û gwêrradêran le srûde ayînîyekan, dekewne teqekirdin û serbrrînî wiştir û ajellanî dîke.

Lelayekî dîkewe, begwêrey pişknîn û lêkollînewe zansîtîyekan derkewtuwe, ke şllejawî û fşarêk ke lelay ajell lekatî serbrrîda drustdebêt, lerrêgey xwardinî goştekeyewe bo mrovî goşxor degwêzrêtewe, eme bêcge nexoşîyekan û lawazbûnî sîstemî berlexokirdnî cestey mrov behoy paşkarayî ew dermananey le ke şwênekanî perwerdekirdnî pîşesazîyaney ajllan be ajellan dedrên betaybet paşkarayî entî bayotîk. Bew core debînîn, ke kuştin û xwardinî ajell begşitî parêzer û drêjepêderî drrindayetî û tundutîjî û behrekêşîy û çepandinî hawcor û corekanî dîkey ajell lelay mrov asayî û asandekat. Eger berawridî radey tundutîjî û drrindeyî mrovî caran û mrovî em serdeme bkeyn, ewa debînîn yekêk le hokarekan zorbûnî twanay goşxorîye . Katêk ke mrov rêge bexoy bdat, ajellan bkujêt û bixwat û bxate xizmet xoşguzeranîy xoy û le kar û le ştî dîkeda behrekêşîy le ajellan bkat, îdî çon dekrêt çawerrêyî ewey lê bikrêt, ke bitwanêt komellgeyekî xallî le stem û behrekêşîy û tundutîjî binyatbinêt? Katêk mrov ew bûnewere bêt, ke twanîbêtî drrindeyî naçarîy û nahuşyaraney ajellekanî dîke lerrêgey zansit û teknolocya û zîrekîy xoyewe be beriztrîn lûtke bgeyênêt, îdî çon detwanîn pagendekanî lemer azadî û yeksanî û dadperwerîyixwazîy be hendwerbigrîn?

Be nezerî to soşyalîzm û sermayedarî gemey xwa û ehrîmen nye ?

Beboçûnî min, mrovî seretayî wek berencamî têrramanî le dewruberî û bêsnûrîy gerdûn, le bêwellamî pirsyar û serincekanîda, naçar hêzêkî sopermanî le hoş û awezî xoyda afranduwe, dwabedway ewe aferênerî superhêz bo ewey xoy le yexegîrîy pirsyare çawerrwannekrawekan rizgarbkat, ew superhêzey berew boşayî asman rewanekirduwe. Katêk ke wêray bûnî ew superhêze tirsênereş, hendêk le mrovekan destberdarî xrapekarîy nebûn [ hellbete xrapekarîy le rwangey kultûr û rêkewtinî komellayetîy ew komellewe], dîsanewe le bêwellamîy ew pirsyareda ” bo mrovekan wek yekdî nîn û hendêkyan serkêşîydeken? “, Aferêneranî super-hêz naçar be afrandinî soperhêzêkî dîke bûn; superhêzêkî serkêş, taweku pasawî xrapekanî xoyanî pêbdenewe û bîkene hokar. Bellam aferêneranî soperhêz neyanzanî, ke le çêkirdnî super-hêzî duwemda yekemîn hêzî azadîxwaz wênadeken. Leberewe lew rojewe superhîzî yekem, bedest paradokis û griftêkewe gîrodeye, ke natwanêt superhêzî duwem lenêwêberêt, çunke le lenêwbirdnî ewda, xoy lenêwdebat, hokarî emeş eweye, ke desellat bebê dij natwanêt pasawî bûn û pêdawîstî manewey xoy bdat. Bewatayekî dîke ne aferêneranî superhêzî yekem [mrovekan] twanay derbazbûnyan le xoşbawerrîyekî mêjûîy ke xoyan beranber aferênrawekey xoyan heyane, rizgarbken û ne superhêzî yekem detwanêt bebê hawellduwaney xrapekar, başî û pêwîstî xoy bselmênêt.

Le rastîda em cenge mêjûyye berdewamey nêwan “god / alle” û ehrîmen, leasmanekan û le xeyallî koyle xoşbawerrekanda nîye, bellku le jyanî ketwarîy her rojey ême [ êmey mrovî azadîxwaz û mrovî serkewtger; mrovî rencder û mrovî rencdiz û rencxor, lenêwan mrovî aştîwaz û mrovî pawanger û serwerîyixwazdaye]daye û her lêre lenêw hemû bûnêkî êmeda bûnî heye, lew katewey ke serwerîy sêkuçkey super-hêz-perestge – împrator gorrawe be serwerîy sermaye – parleman – dewllet, superhêzekanî serzewî herdem xerîkî qutkirdnewey hêzî lasar û xrapekarn, taweku pasawî manewe û pêdawîstî xoyan bdenewe.

Nexêr, ta ewendey bo boçûnî min degerrêtewe, yekem hawkêşeke awejû xraweterrû, god/ alle/ dewllet serçawe û ragrî xrapekarîye û ehrîmen, ke mrove yaxîyekanin, xwazyarî azadî û rizgarî û serbexoyî û yeksanî û dadperwerîyn. Bo geyîştin bew amancaneş bebê lêdan û lenêwbirdnî ew hêze xrapekarey, ke ewî wek koyle ragirtuwe û bebê lenêwbirdnî koyletî xoy, esteme ew bazne daxrawey berdewamîy çewsanewe bişkêt û mrov be qonaxêkî ballatir le geşey kesayetî [takî azad] bgat. Bewatayekî dîke koyle bo rizgarbûnî le kotubendekan, pêwîste koylayetî lenêwberêt, ew lenêwbirdneş tenya be gorrînî komellgey çînayetî bo komellgeyekî naçînayetî, wate lenêwbirdnî zemîne û hokarekanî koylebûn [ darayî taybet , karîkrêgirte , serwerîy mrov beser mrovewe] meyserdebêt !

***********************************

Bo xwêndnewey beşî yekem, kirte leser em besterey xwarewe bke

Beşî yekem : http://wp.me/ppHbY-HN

Beşî duwem : http://wp.me/ppHbY-HY

Beşî sêyem : http://wp.me/ppHbY-If

Beşî çwarem: http://wp.me/ppHbY-IH

Beşî pêncem:http://wp.me/ppHbY-IK

Beşî şeşem: http://wp.me/ppHbY-Jb

Beşî hewtem : http://wp.me/ppHbY-Jm

Beşî heştem : http://wp.me/ppHbY-Jt

Beşî nohem: http://wp.me/ppHbY-JM

Beşî dehem : http://wp.me/ppHbY-JR

Beşî yazdehem : http://wp.me/ppHbY-K3

Beşî dwazdehem : http://wp.me/ppHbY-K7

Beşî syazdehem : http://wp.me/ppHbY-Kc

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٣

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وەڵامه‌كان / ١٣

ئەگەر پێمانوابێت، وەڵامەكانی ئێمە تەواو و دوا دەركی مرۆڤایەتین، ئەوا خەریكین لە خۆمان بتێك سازدەكەین. ھەروەھا ئەگەر پێمانوابێت، ئەو سیستەمی ڕێكخستنەی كۆمەڵگە، كە ئێمە خەباتی بۆ دەكەین، دوایین چاوەڕوانی و گەشەیەكە، كە مرۆڤایەتی پێیدەگات، ئەوا دیسانەوە خەریكین پووچگەراییەكی دی لە تەپوتۆزی پۆوچگەراییەكانی دیكە، چێدەكەینەوە. سۆشیالیزم بەھەشتێك نییە لە ئاسمانەكانەوە دایگرین و لە پەڕاوی ئەفسانەكاندا بیدۆزینەوە و مۆدێرنیزەی بكەین، سۆشیالیزم خەونی مرۆڤی زیندووە و بە پراكتیكی شۆڕشگێڕانە كەتواریی دەبێتەوە و سەركەوتنیشی لە كولتووربوویندا دەبێت، بەبێ ئەوە، لە خەیاڵی گۆشەگیرانە و فەنتازی ئایدیالیستانە بەولاوەتر نابێت.   هەژێن

بەشی سیازدەهەم

ئایا کۆمەڵگەی ئەنارکی چ جیاوازیەکی لەگەڵ بەهەشتێکی خەیاڵی هەیە کە كۆمۆنیزم مژدەی دەدات ؟

پێش ئەوەی بچمە پای وەڵامدانەوەی نێوەڕۆکی پرسیارەکە، ناچارم لەسەر هەڵەبوونی واژەی ” كۆمۆنیزم” بوەستم، کە هیچ کات بەواتای “Communism” نییە. کۆمونیزم”Communism”واتە کۆمونگەرایی و کۆمۆن “Common” واتە نێوکۆیی؛ وەك خاڵی نێوکۆیی یا زمانی نێکۆیی و لە زمانە لاتینەکاندا واژەیەك بەناوی “كۆمۆنیزم” بوونی نییە و هەروەها لە زمانی کوردیدا ئەوە تەنیا کەسانی دەرەوەی پارتە کۆمونیستەکان نین، کە ئەو واژەیە بە هەڵە بەکاردەبەن، بەڵکو لە پێش هەمووانەوە سەرانی پارتە کۆمونیستەکان و ئەندامەکانیان ئەو واژەیە بە هەڵە بەکاردەبەن. بەداخەوە ئەم واژانەش وەك واژەکانی [دێمۆکرات (کەسی دێمۆکراتخواز) ، دێمۆکراسی (چەمکی هزری و فیلۆسۆفی) ] ، [عەلمانی (کەسی سێکیولاریست) و عیلمانی (بیرۆکە/ شتی/کەسی زانستی/ زانستکار / زانستدۆست) ] ، [ئەنتی ناسیونالیزم (دژە ناسیونالیزم)، ئینتەرناسیونالیزم (نێونەتەوەیی)، ئەنتەرناسیونالیزم (بێواتا)]، ..تد لەلایەن نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد و تەنانەت لایەنگرانی ئەو هزر و بیرۆکانەوە تێکەڵکراون !

کۆمونیزم وەك وێناکردن کومەڵگەیەکی پێشتر نەخشەکێشڕاو و ئایدیال و دەستکردی ڕابەرانی “پارتی پێشڕەو”، پشت بە ئایدیاكانی قۆناخبەندیی مێژووی كۆمەڵگەکان بۆ كۆمونەی سەرەتایی و بەندایەتی [Slavery] و فیئۆداڵی [feudalism] و سەرمایەداریی [Capitalism] و كۆمونیزم [Communism] دەبەستێت و ئەگەر بەوردی سەرنجی دراو و بنەماکانی ئەو قۆناخبەندییەی کۆمەڵگەی مرۆیی بدەین، ئەوا سەرچاوەی ئەو قۆناخبەندییە بۆ بیرۆکە [ئایدیا] ئایینییەكان بەتایبەت بیرۆکەكانی چۆنیەتی دەرکردنی مرۆڤ لە بەهەشت و چۆنیەتی گەڕانەوەی مرۆڤی دەركراو لە بەهەشت بۆ بەهەشت، هەر بەو جۆرەی كاتێك كە مرۆڤی دەرکراو لە بەهەشت بە پەیڕەویکردنی ڕێبازی پەیامبەران گوناهەكانی دەسڕێتەوە و بە بەهەشت شاددەبێتەوە، هەر ئاواش بەگوێرەی لێکدانەوەی تیئۆریسیۆنەکانی کۆمونیزم، گەییشتنی مرۆڤ بە کۆمونیزم و بەدیهاتنی وەها کۆمەڵگەیەك بە پابەندیی مرۆڤەکان بۆ ئایدیۆلۆجیای پارت و تێڕوانینەکانی مارکس و ئەنگلس و مێشکەکانی پاش ئەوان دەبەستنەوە و هەر نەزۆکییەك لە تیئۆری پێشتر داڕێژراودا بە نەزانی و دەرکنەکردن و لادەریی پەیڕەوکاران و سەرانی پارتەکان دادەنرێت، هەروەها هەر ڕەخنەگرتن و ڕەتکردنەوەیەك بەرانبەر تیئۆرییەکانی چۆنیەتی گەییشتن بە کۆمەڵگەی کۆمونیستی، بە لادان و دژەخوونی لە باوەڕی باڵا هەژماردەکرێت.

کۆمونیستەکان، سۆشیالیزم بە پەیبردن و دۆزینەوە و بیردۆزی بیریاران دەزانن، واتە هۆش ئافەرێنەری شتەکانە و پێش پێگەییشتن و ئەزموونە مادییەکان دەکەوێت. هەروەها بیردۆزەکانی ئەو بیریارانە بە پیرۆزکردن و هاوتاکردنیان بە زانست، دەکەنە چەکی ڕەتکردنەوە و نکۆڵیکردن لە هەر ڕاستییەك لە دەرەوەی بیردۆزە کۆمونیستییەکە و کە هەم جۆرە پارادۆکسێکە و هەم درێژەدان بە مەزهەبگەرایی. چونکە زانست واتە پێگەییشتنی ئەزموونگەریی و درێژەدان بە دەرکەوتن و دراوە پێشینییەکان، بەواتایەکی دیکە زانست هەم درێژە و گەشەی هەوڵەکانی پێش خۆیەتی و هەم لەتەك هەر دەرکەوتن و پێگەییشتنێکی ئەزموونگیرییانە، ناڕۆشنیی و لایەنە لاواز و نادروستەکانی خۆی ڕەتدەکاتەوە، کە ئەمە شێوازی گەشە و پێگەییشتنی ماتریالیستییە، واتە تیئۆری و پێگەییشتنەکان بەرەنجامی کار و چالاکی و تاقیکردنەوەکانن، نەك پێچەوانەکەی. ئەگەر سەرنجی پاگەندەی کۆمونیستەکان لەمەڕ زانستیبوونی کۆمونیزمی مارکسیستی و ڕەتکردنەوەی هەر ڕەخنە و سەرنجێك لەمەڕ داڕشتنە پێشتر ئامادەکراوەکان بدەین، دەبینین، کە هیچ جیاوازییەکی بەرچاو لەنێوان تێزە ئایینییەکان و تێزە مارکسیستییەکاندا نییە. وەك گوتم تێزە ئایینییەکان دروستبوونی مرۆڤ بۆ هوشیاریی پێش مادە [خواکرد] دەگڕێنەوە و مرۆڤی یاخی و سەرپێچیەگەر لە بەهەشت دەردەکات و پاشان خوای ئایینەکان ڕێگەچارەی گەڕانەوە بۆ بەهەشت بۆ مرۆڤ دیاریدەکات و ئەگەر [مرۆڤی دەرکراو لە بەهەشت] ئەو ڕێگەچارە پەیڕەویینەکات، ئەوا هیچ کات ئەگەری گەییشتنەوەی بە بەهەشت بوونی نییە، هەر ئەوەی کە مارکسیستەکان مێژوو بە سەر قۆناخە ناچارییەکانی گەشەی کۆمەڵگەدا دابەشدەکەن [مرۆڤی سەرەتایی بەهۆی دۆزینەوەی کەرەستەکانی بەرهەمهێنان و خاوەندارییان لەلایەن کەسانی بەهێزەوە، کۆمونە بەجێدەهێلێت و پێدەنێتە قۆناخی کۆیلایەتی و پاشان لە ڕاپەڕینی کۆیلاندا لەبەرئەوەی کە مەرجە مێژووییەکانی شۆڕشی سۆشیالیستی لە ئارادانین، وەك پێداویستیەکی مێژوویی چینی باڵادەستی دیکە فیئۆداڵەکان سەرهەڵدەن و دیسانەوە لە ڕاپەڕینی جوتیاراندا لەبەرئەوەی کە مەرجە مێژووییەکانی شۆڕشی سۆشیالیستی لە ئارادانین، وەك پێداویستیەکی مێژوویی چینی باڵادەستی دیکە بۆرجواکان وەك “شۆڕشگێڕ”سەرهەڵدەن و دواجار بیریارانێك پەیدادەبن و لێکۆڵینەوە لەسەر بنەما ئابوورییەکانی پێکهاتنی کۆمەڵگە دەکەن و بەو سەرەنجامە دەگەن، کە دەبێت کۆمەڵێك پێشمەرجی گەشەی ئابووریی ڕووبدەن و بە پەیڕەوکردنی تیئۆرییەکانی ئەوان، توانای گەڕانەوە بۆ بەهەشت “کۆمونەی سەرەتایی” دەبێت]. هەڵبەتە ئەوانە نە بۆچوونی منن و نە ئافەرێنراوی خەیاڵی منن، بەڵکو ئەو پاگەندە و گێڕانەوانەن، کە تا هەنووکە ئێمە لە دەمی ڕابەران و پاشڕەوانی کۆمونسیستەوە بیستوومانن و دەبیستین.

ئێستا کە تیڕوانینی خۆمم لەمەڕ بەهەشتی دونیایی و تێزەکانی دا، دەتوانم بڵێم نەخێر، کۆمەڵگەی ئەنارکی بەهەشت نییە و بڕیاریش نییە بەهەشت بێت و ئەنارکیزم وەك هزر سەنتێزە نەك تێز. ئەنارکییەکان بەتەمانین کۆمەڵێك تێزی ئاسمانی بۆ گەییشتن بە بەهەشت دابڕێژن و بیانکەنە ئایینی دونیایی. گەییشتنی مرۆڤ بە کۆمەڵگەی ئازاد [سۆشیالیستی / ئەنارکی] بە ئامادەیی و تێکۆشانی تاکە چەوساوەکانەوە پەیوەستە و ڕوودانی وەها ئەگەرێك پەرجوویەکی ئاسمانی/ ڕامیاریی نییە، کە لە چاوتروکاندنێکدا کۆمەڵگەی پڕ جەنگ و دڕدندایەتی بگۆڕدرێت بە کۆمەڵگەیەکی پڕ هارمۆنی پێکەوەژیان و تەبایی، چەوساوە و سوودخوازیی بگۆڕدرێت بە هاریکاریی و خۆبەخشیی کۆمەڵایەتیی، کێبڕکێی دەسەڵاتخوازیی و مشەخۆریی ڕامیاریی بگۆڕدرێت بە یەکگرتن و هاودەردیی مرۆڤایەتی. نەخێر کۆمەڵگەیەکی ئاوای ناچینایەتی پێویستی بە تێپەڕکردنی پرۆسێسێکی بەردوامی تێکۆشانی تاکە ژێردەستەکان بۆ گەییشتن بە وەها ئامانجێك هەیە. چۆن دەکرێت کۆمەڵگەیەك کە لەسەر بنەمای سزا و زیندانی، لەسەر بنەمای فەرمانداریی کەمینەی ڕامیار و زۆرینەی ژێردەست، لەسەر بنەمای ڕەنجدەریی زۆرینەی نەدار و مشەخۆریی کەمینەی سەرمایەدار دامەزرابێت و بەبێ پێشنیاربوونی ئەڵتەرناتیڤەکەی لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و لە ڕێکخستنی کار و ژیانی کۆمەڵگەدا، یەك شەو و ڕۆژە وەلابنرێن؟ وەها پووچگەراییەك تەنیا لە دەمی ڕامیارانەوە دەردەپەڕێت و تەنیا کەسانی خۆشباوەڕ و دەستەمۆ و کەوڵکراو لە هەموو ویست و بوونێکی سەربەخۆ، دەتوانن بڕوای پێبکەن و دوای بکەون .

بەدیهاتنی سۆشیالیزم / کۆمەلگەی ئەنارکی، نە خەونێکە تا ڕوودانی لە دەرەوەی ویستی مرۆڤەکانەوە بێت و نە ئافەرێنراوی توانای جادووگەرییانەی ڕامیارەکانە، تا چاوەڕیی بەزەیی و فریادڕەسیی ئەوان بین، بەپێچەوانەوە هاتنەدی وەها کۆمەڵگەیەك بە هەنگاونانی بەکردەوەی ئەوانەوە پەیوەستە، کە بە پێویست و بە ئەڵتەرناتیڤی دەبینن و کردەییکردنەوەی لە ژیان و کاری ڕۆژانەدا بە تەنیا مسۆگەرکەری هاتنەدی دەزانن. ئەگەر نا هەموو بەڵێنێکی سەرخەرمان، تەنیا هەزاربارەکردنەوەی هەمان دیکتاتۆریی “پارتی پێشڕەو” دەبێت، بەناوی پڕۆلیتاریاوە ! لەبەرئەوە ئەنارکییەکان هەر ڕۆژە لە شوێنی کار و ژیانی خۆیاندا لە گروپە خۆجێییەکان و لە ڕێکخراوە جەماوەرییە سەربەخۆکاندا خەریکی کردەییکردەوەی خەیاڵی سۆشیالیستی / ئەنارکین، بە ژیانکردنی خەیاڵە دێرینەکانی مرۆڤ، هەر ئەوەی کە لە ناوچە ئازادەکانی ئۆکرانیای ١٩١٧-١٩٢١ و ئیسپانیای ١٩٣٦-١٩٣٩ ڕوویدا و ئەوەی لەم ڕۆژگارەدا لە گوندە هەرەوەزییەکان و کۆمونەکانی ئەوروپا و ئەمەریکادا خەریکە ڕوودەدات، ئەوەی کە پێشتر پێش سەرهەڵدانی دەوڵەتی نەتەوەیی بەجۆرێك لە جۆرەکان لە کۆمەڵگەکانی ئەفریکا و ئاسیا و ئەمەریکای لاتین و ئەمەریکا و ئوسترالیای [پێش داگیرکردن و جینۆسایدکردن]، بوونی هەبووە؛ ژیان بەبێ سەروەر، ژیان بەبێ پێکهاتەی قووچکەیی و دەزگەی ڕامیاریی؛ ژیان بەبێ بازرگانی و سوودخۆریی بانکەکان؛ ژیان بەبێ نوێنەرایەتی پارتەکان و ڕامیاران؛ ژیان لە هارمۆنی هەروەرزیی و هاوپشتی و خۆکۆمەکیی کۆمەڵایەتیدا لەسەر بنەمای دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ، کۆمەڵگە بەبێ نوێنەر و پۆلیس و دەوڵەت !

ئایا بە نەزەری تۆ سەبەبی شکستخواردنی شۆڕشەکانی تا ئێستا ئەوە نییە کە جۆرێک زۆرکردن بووە لە تاریخ، بە جۆرێکی تر بیڵێم ئایا ئەو شکستخواردنە بەڵگەیەک بۆ ئەوەی کە تاریخ بەخۆی ڕێ دەکات و پێویستی بە هەوڵی زۆرەملێیانەی ئێمە نیە ، ئایا ئەوەی تۆ تاکید لە چارەنووسسازی ڕۆڵی تاکە هوشیارەکان دەکەیت جۆرێك لە ڕابەرایەتی و ئاراستەکردنی تاریخ نیە؟

ئەگەر بڕوا بەخۆمان بهێنین، کە مێژوو لە دەرەوەی ویستی مرۆڤەکانەوە خۆبەخۆ کاردەکات و وابەستەی ڕێژەیەکی دیاریکراو و خوازراوی گەشەی بنەمای ئابووریی کۆمەڵگە و بڕینی قۆناخبەندییەکانە، ئەوا خۆبەخۆ بەپێی ئەو لێکدانەوە ناکەتوارییە هەموو هەوڵێکی مرۆڤ بۆ زووتێپەڕاندنی بار و دۆخەکە، لەتەك شکست و ناکامیدا ڕووبەڕوودەبێت. بەڵام کاتێك کە خودی مێژووی مرۆڤایەتی ڕاستییەکەی دیکە دەسەلمێنێت، کە کارایی مرۆڤ و بەرەنجامبوونی گۆڕانەکانە بەهۆی کارکردی مرۆڤەکانەوە، ئەوا ئیدی وەها لێکدانەوەیەك بێجگە لە پووچگەرایی ئایدیالیستی هیچی دیکە بەرهەمناهێنێت. لەبەرئەوە تەنیا ڕێگەیەکی کەتواریمان لەبەردەمدا دەمێنێتەوە، ئەویش لێکدانەوە و گەڕانە لە دووی هۆکاری شکستەکان، نەك هەڵهاتن لە شکستەکان و نائومێدبوون لە توانایی شۆڕشگێڕانەی مرۆڤ؛ ئایا هۆکارەکانی شکستی تا ئێستای شۆڕش، خۆیی بوون یا دەرەکیی ؟

کاتێك کە خودهوشیاریی زۆرینەی کۆیلە ڕاپەڕیوەکان تا ئاستی پێکەوەژیانی هەمووان بەبێ سەروەر بڕناکات، ئیدی ئەگەر ڕاپەڕینەکان بە سەرکەوتنی دوژمنیش تێکنەشکێن، ئەوا سەرەنجام بە ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای ڕابەر و ڕابەریکراو کۆتاییدێت ! کاتێك کە خودهوشیاریی زۆرینەی جوتیارانی ڕاپەڕیو ناگاتە ئاستی بنیاتنانی هەرەوەزییە کشتکارییەکان لەجێی وابەستەیی بە دارایی فیئۆداڵەکان بەسەر کێڵگەکاندا، ئیدی بۆرجوازی خۆڕێکخستووی شار بە ئاسانی توانانی ڕێکخستنەوەی کۆمەڵگەی لەسەر بنەمای دەوڵەتی نەتەوەیی و جێگرتنەوەی سەروەریی فیئۆداڵەکانی دەبێت و جوتیارانی بێزەوی دەگۆڕدرێن بە کرێکارانی کرێکرتە، کاتێك کە خودهوشیاریی کرێکاران و سەربازان لە ڕوسیەی ١٩١٧دا [بەگشتی و لە هەموو لایەکی ئەو وڵاتە] نەگەییشتووەتە ئاستی خۆبەڕێوەبەرایەتی سەرتاسەری کۆمەڵگە و کارخانەکان لەلایەن خودی پڕۆلیتێرەکانەوە، ئیدی زۆر بە ئاسانی دەستەبژێری ڕامیار و خۆڕێکخستوو لە پارتێکدا بەناوی “پێشرەوی کرێکاران”ەوە، دەتوانێت جێگەی سەروەرانی پێشوو بگرێتەوە و هەموو ناڕەزایەتییەك و یاخیبوونێکی شۆڕشگێرانە وەك (کڕۆنشتات) لە خوێندا خەڵتانبکات !

بەو پێشەکییەوە دەمەوێت بڵێم، نەخێر مێژوو لە دەرەوەی ویستی تاکەکانی کۆمەڵگەوە بوونی نییە و ئەوە کارکردی ئێمەیە کە مێژوو دەچەرخێنێت، کاتێك کە تاکە ژێردەستەکان بە ” دەوڵەتی خوا ” لەسەر زەوی خۆشباوەڕدەبن و بەختەرەریی و ڕزگاربوونی خۆیان لە سایەی ئەودا ببیننەوە، ئیدی ئەوە ڕوودەدات کە لە شکستی ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٩٧٩ی ئێراندا ڕوویدا، کاتێك کە تاکە ژێردەستەکان بە ” دەوڵەتی نەتەوەیی ” خۆشباوەڕبن و بە خەونێکی ئایدیال و کۆتایی هەموو نەهامەتییەکانی خۆیان بزانن، بەدڵنیاییەوە ئەوە ڕوودەدات، کە لە شکستی ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١دا وویدا، کۆمەڵێك میلیشیا دەتوانن سەروەریی خۆیان بەسەر کۆەمڵگەدا بسەپیێنن، کاتێك کە تاکە ژێردەستەکان بە هێز و توانای خۆیان نائومێددەبن و هەموو هیوایەکیان بە فریادڕەسیی دەوڵەتە زلهێزەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەبەستنەوە، ئیدی ئەوە ڕوودەدات، کە لە ئەفگانستان و عیراق ڕوویدا. بەداخەوە ئەم لیستە زۆر درێژە و سەراپای مێژوو بەهۆی بڕوانەبوونی تاك بە ڕۆڵی خۆی و کارایی یەکگرتوویی هێزی جەماوەریی خۆیەوە، پڕە لەو شکستانە و بە بۆچوونی من تاوەکو تاکی ژێردەست پاشرەوی پارتەکان و گوێڕایەڵی سیستەمی ڕامیاریی بێ و هیوای ڕزگاربوونی خۆی لە نەهامەتییەکان بە قوربانیدان لەپێناو دروستکردنی دەوڵەتە نەتەوەیی و ئایینی و سێکیولاریستەکان گرێبداتەوە، بەدڵنیاییەوە هەردەم لەبەردەم شکستەکانی خۆیدا دۆشدادەمێنێت و لە نائومێدیدا یا لە گۆشەی پەرستگەکاندا چاوەڕوانی ڕودانی پەڕجووە ئاسمانییەکان [فریادڕەسی خوایی] دەبێت یا لە پەرتووکخانەکاندا چاوەڕوانی ڕودانی پەڕجووی لەنێوچوونی سیستەمی سەرمایەداری بەهۆی گەشەی ئابووریییەوە دەبێت [گۆڕانی دیتێرمینیستییانەی کۆمەڵگەی چینایەتی] و بە تێپەڕبوونی سات و ڕۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵەکانی تەمەنی ژێردەستەیی و نائومێدی خۆی دەنووسێتەوە.

بەکورتی، تاکە ژێردەستەکان بەدرێژایی مێژووی کۆمەڵگە مرۆییەکان لە خۆشباوەڕییاندا هەردەم بەهەشتەکانی سەروەرییان بۆ چینە دارا و دەسەڵاتدارەکان مسۆگەرکردووە؛ لەپێناویاندا خۆیان بەکوشتداوە، ئەوانی دیکەیان کوشتن، جینۆسایدیان کردوون، گوند و شار و هەرێمەکانیان سووتاندن و ئەنفالیانکردوون، بوونەتە پاسەوانی یەکدی لە زیندانەکاندا، ناڕەزایەتی و ڕاپەڕینەکانیان سەرکوتکردوون، لە یەك دەستەواژەدا ئەگەر ئامادەیی و خۆشباوەڕیی تاکە ژێردەستەکان نەبێت، ئەوا هەرگیز خانەوادەی ئیمپراتۆرێك [کۆیلەدارەکان]، مشتێك زەمیندار [فیئۆداڵەكان]، چەند جەنەڕاڵێك [کودەتاچییەکان]، کۆمیتەی ناوەندی پارتێك و کەمینەیەکی هەرە کەمی سەرمایەدار [کارخانەدارەکان] و ڕامیار [پارلەمانتارەکان] و دەسەڵاتدار [فەرماندەران]، نەیاندەتوانی و ناتوانن کۆمەڵگەکان و جیهان ژێردەستبخەن و زۆرینە برسی و سەرکوتبکەن و خۆیان سەروەر و مشەخۆر بن. لە بەرانبەر ئەوەدا و لەسەر ئەو بنەمایە، تەنیا هوشیاربوونەوەی چەوساوان لە کۆڕی خەبات و خۆڕێکخستنی ڕۆژانەدا دەتوانێت هەم تاکە ژێردەستەکان لە خۆشباوەڕیی و پاشڕەوی بگێرێتەوە و هەم بەرەو ڕاپەڕین و لەنێوبردنی سیستەمی ڕامیاریی و بنیاتنانەوەی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای هاوپشتی و هەرەوەزیی و هاریکاریی کۆمەڵایەتیی، هەڵخڕێنێت و بڕوابەخۆبوون و خودهوشیاریی بۆ چەوساوان بگێڕێتەوە. هەر لەسەر ئەو بنەمایە و بە پشتبەستن بە ئەزموونە خودییەکانی خۆم و دراوە مێژووییەکانی خەباتی کۆمەڵایەتیی، من پێداگریی لەسەر کارابوون و چارەنووسسازبوونی ڕۆڵی هوشیارانەی تاکی چەوساوە دەکەم، ئەگەر نا لە دەرەوەی خەباتی جەماوەریی و هاوپشتی و یەکگرتن و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتیی چەوساوان، هاتنەدی سۆشیالیزم تەنیا بە پووچگەرایی ڕامیاریی و لاساییکردنەوەی چۆنەیتی گەیشتنەوەی مرۆڤ بە بەهەشت دەبینم !

***********************************

بۆ خوێندنەوەی بەشی یەكەم، كرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بكە :

بەشی یەكەم : http://wp.me/ppHbY-HN

بەشی دووەم : http://wp.me/ppHbY-HY

بەشی سێیەم : http://wp.me/ppHbY-If

بەشی چوارەم: http://wp.me/ppHbY-IH

بەشی پێنجەم: http://wp.me/ppHbY-IN

بەشی شەشەم:http://wp.me/ppHbY-Jg

بەشی حەوتەم:http://wp.me/ppHbY-Jo

بەشی هەشتەم: http://wp.me/ppHbY-Jv

بەشی نۆهەم : http://wp.me/ppHbY-JO

بەشی دەهەم :http://wp.me/ppHbY-JZ

بەشی یازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K5

بەشی دوازدەهەم : http://wp.me/ppHbY-K9